شەوێکی زستان
باهۆز دەم بە خانووەکەوە دەنێ،
فووی لێدەکا، تا ئاهەنگی لێ هەستێنێ
دڵپەرۆش و خەو ئاڵۆزە
ئەم شان و ئەو شان دەکەم،
چاو لیەک دەنێم و مەتنی باهۆز دەخوێنمەوە
کەچی، چاوی منداڵان لە تاریکیدا گەورەن
و باهۆز لەگوێیاندا ناڵە ناڵییە
هەردووکیان حەزیان لە گڵۆپی چەرخانە
هەر دووکیان لە نیوەڕێدان بەرەو زمان
باهۆزکە دەست و باڵی منداڵانەی هەیە
کاروانەکە لۆقە دەکا بەرەو «لاپلاند»
خانووەکە کۆئەستێرەی مێخڕێژی خۆی دەناسێ،
کە دیوارەکان پێکەوە ڕادەگرێ
شەو بە سەر ئەردی ئێمەوە، بێ چرکەیە
لەوێدایە هەموو هەنگاوێک دەحەسێتەوە
وەکوو گەڵای نقوم بوو لە ئاوبەندێکدا
کەچی لە دەرەوە شەو کێوییە
بەسەر جیهاندا باهۆزێکی سامناکتر لە گەشت دایە
ئەویش دەم لە گیانی ئێمە دەنێ
و فووی لێدەکا تا ئاهەنگی لێ هەستێ،و
شاڵاوی لەنەکاوی باهۆز بەتاڵی ڕامان پێچێ.
چلهی زستان
نوورێکی ئاوی ڕهنگ،
له جلوبهرگی منهوه، دەخوشێ
چلهی زستان،
جرینگە جرینگی تەپڵی سههۆڵبهسته،
چاوهکانم وێک دهنێم
دنیایکی بەێدەنگ هەیە،
لهوێدا درزێکی تێدایە
لەوێوە مردووهکان به قاچاخی دهگوێزنهوه.
داوی هێرشی فێ
کوڕە نەخۆشەکە،
چاو بەمۆلەق وێستاو،
زمان وەکوو شاخ ڕەق بوو،
داماوی ڕوانینە
پشت لە تەختەنووسرای جاڕەگەنمێک دانیشتووە
برینپێچی دەوری شەویلکەی،
دەیخاتە بیری مۆمیایی کردن
چاویلکەکانی، ئەستوور وەکوو هی مەلەوانی بناو
هەموو شتێکیش بێ وەڵامە
ڕادەچڵەکێنەر وەکوو زڕەی تەلەفۆن لە تاریکیدا
کەچی تەختەنووسراوەکەی پشتەوە
دیمەنێکی ئەهۆنی بەخشە، و
لەگەڵ ئەوەشدا جاڕەکە دیمەنێکی نایابە
شینی ئاسمان وێنەی گوڵەشینە
و هەورێکی ڕەوەکە،
لە ژێر ئەویشدا گوژمی شەپۆلی زەردە
چەن کراسی سپی، چارۆکە پاپۆڕی دەم بان
دروێنەوانی بەروبووم کۆڵنەدەرن
پیاوێک، لە دەشتاییکەدا دوور وێستاوە
کڵاوێکی پان سەر و گوێلاکی شاردووەتەوە
وا،خۆیایە بەرەو ئێرە بڕوانێ
وا وێدەچێ،
سەرنجی دابێتە ئەم کەسایەتییە ڕەشە، لەم وەتاقەدا،
ڕەنگە بۆ یارمەتی
تێبینی نەکراو، تەختەنووسراوەکە
خەریکە هەراو دەبێتەوە
لە پشت نەخۆشەکەوە دەکرێتەوە
و دەدرەوشێتەوە و نووقم دەبێ
و لە سەری ئەو دەکوتێ
هەر گوڵەگەنمێک داگرساوە
کە ئەو وشیار کەنەوە
پیاوەکەی دیکەش لە جارەکەدا ئاماژە دەکا
کابرا نزیک دەبێتەوە، کەچی کەس نایبینێ.