به‌رپرسێكی به‌رهه‌ڵسكاری ئێرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای پاسداران له‌عێراق له‌ئێستادا گه‌یشتوه‌ته حه‌وت هه‌زار سه‌رباز كه له‌ناوچه جیاجیاكاندا بڵاوه پێكراوه،
ده‌شڵێت، چه‌ندین میلیشیای تری عێراقی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن‌و له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌رمانده ئێرانی‌و لوبنانیه‌كان راهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرێت.
ئاوێنه‌نیوز: سایتی ئیلاف له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به‌رگری ئێرانی، حسێن عابدینی، له‌له‌نده‌نه‌وه راگه‌یاند، ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای پاسدارانی فه‌یلقه‌ی قودسی ئێرانی له‌عێراق گه‌یشتوه‌ته 7 هه‌زار كه له‌پارێزگاكانی به‌غداد‌و دیاله‌و سه‌لاحه‌دین‌و هه‌ریه‌ك له‌شار‌و شارۆچكه‌كانی سامه‌را، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، خانه‌قین، سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا بڵاوه‌پێكراون.
وتیشی، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه له‌ناو ئێران پێیانده‌گات ئه‌و سه‌ربازانه ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانده‌و شاره‌زایانی سوپای پاسداران یاوه‌رییان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كاری سه‌رپه‌رشتی چالاكیه‌كانی میلیشیا شیعیه عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ناوچه جیاجیاكاندا.
به‌پێی سایته‌كه عابدینی، ئاماژه‌شیدا، له‌وكاته‌وه‌ی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می 2013 شه‌ڕی دژی ئه‌نبار راگه‌یاند، رژێمی ئێران هه‌ستی به‌مه‌ترسیكرد، به‌جۆرێك به‌هایه‌كی نوێی به‌خشییه بونی فه‌یله‌قی قودس له‌عێراق. له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌كانی فه‌یله‌قی قودس له‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لی سوریا كرد رویانكرده عێراق بۆ راهێنانی هێزه عێراقیه‌كان.
رونیشكرده‌وه، ئه‌و فه‌رماندانه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی جه‌نه‌ڕاڵ، قاسم سلێمانی، دان كه بۆ یه‌كه‌مجار پێشنیاری بۆ نوری مالیكی كرد بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوشێوه‌ی به‌سیج-ی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران.
ئه‌و به‌رهه‌ڵسكاره ئێرانیه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، سه‌ركرده‌ی میلیشیا شیعیه‌كان خولێكی راهێنانی 15 رۆژییان له‌ناو ئێران له‌شوباتی رابردو بۆ ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ك فه‌یله‌قی قودس ژماره‌یه‌ك له‌راهێنه‌رانی حزبوبڵایان له‌لوبنانه‌وه بۆ عێراق ناردوه به‌مه‌به‌ستی رێكخستن‌و راهێنانی میلیشیاكان.
وتیشی، پاش هه‌ره‌سهێنانی سوپای عێراق له 10ی حوزه‌یرانی رابردو‌و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچونی هه‌ردو پارێزگای موسڵ‌و سه‌لاحه‌دین، به‌چه‌ند كاتژمێرێك دواتۆ فه‌یله‌قی قودس مه‌نزومه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ره‌وانه‌ی عێراق كرد‌و له‌چه‌ند رۆژێكی كه‌ندا دوو هه‌زار سه‌ربازی پاسداران گه‌یشتنه عێراق، كه ئه‌ركی له‌پێشینه‌یان پاراستنی سنوره‌كانی به‌غداد بوه له‌مه‌ترسی شكستهێنانی به‌غدادی پایته‌خت.
قاسم سلێمانی له‌ساڵی 1980و له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراق په‌یوه‌ندی به‌سوپای ئێرانه‌وه كرد، دواتریش ره‌وانه‌ی سنوری ئه‌فغانستان كرا به‌مه‌به‌ستی ریشه‌كێشكردنی دزه‌پێكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
له‌ساڵی 1998 وه‌ك فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس دیاریكرا كه یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده به‌پرۆسیه نهێنیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌و سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێرانیه. له‌ساڵی 2008 ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سلێمانی به‌راهێنانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران بۆ دژایه‌تیكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراق تۆمه‌تباركرد.
وێنە: قاسم سلێمانی‌و هادی عامری له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی میلیشیا شیعیه‌كان