"an independent online kurdish website

ئەم ڕۆژانە هاتنی شاندی ترۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ باشوری کوردستان و پێشوازیی برایانە و گەرمی کاربەدەستانی هەرێم و نوێنەرانی حیزبە سەرەکییەکانی کوردkamran-amin-kawe

بۆتە هۆی نارەزایەتی دەربڕینی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە تایبەتی بوونی بکوژی نەمر دوکتور قاسملوو لە نێو ئەم شاندەدا وەکو سوکایەتی کردن نە تەنیا بە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکوو بە پێچەوانە، زۆرتر وەکو بێ ئێحترامی بە کوردەکانی باشور و عەقلییەتی سیاسی نەتەوەی کورد پێناسە دەکرێ.

لەوەدەچێ بۆ کەس نەبێ کە ڕەخنە لە برادەرانی کاربەدەستی باشور بۆ پێوەندیی سیاسی  و دیپلماسییان لەگەڵ ئێران بگرێ بەڵام جێگای ڕەخنە لەوەدایە کە بۆچی دەبێ کاتێک ئەم بەرێزانە ئاوا شارەزای ڕووداوە تاڵەکانی خوشک و برایانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی نگریسیی ئیسڵامیدان ئاوا بە بەژن و باڵای کۆماری ئیسلامی بێن، بۆچی ئیزن بە هاتنی کەسێک وەکو سەحراروودی بدەن کە دەستی لە کوشتنی یەکێک لە ڕێبەرانی کورد بووە و وەکو بکوژی دوکتور قاسملوو پێناسە کراوە؟ بێ گومان مێژوو ئەمانە وەکو خاڵێكی ڕەش لە دەفتەری هەرێمی کوردستان تۆمار دەکا. سەرەرای ئەمەش من قامک لەسەر خاڵێکی دیکە دادەنێم، ئەگەر حیزبەکان و نوێنەرانی بزوتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات ئاوا خۆیان بە کۆیە و زرگۆیزەکان و … نەبەستباوە و پانتایی کارو چاڵاکی خەباتیان کوردستانی ڕۆژهەڵات بایا، ئەگەر سەرچاوەی ژین و مانەوەیان نە هەوڵێر و سولێمانی و نە پارتی و یەکێتی بەڵکو چیاکانی کوردستان و پشتیوانی گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بایا، ئەگەر بە جێگای لە یەک دابران و چەند بەرەکیی حیزب و کەسایەتیی‌یەکانی کوردستان، لەسەر چەند خاڵ بە تەوافق گەیشتبان و بەرەیەکی خەباتیان پێکهێنابایا، ئەگەر کەسایەتیگەڵێک وەکو کاک خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان – ئێران شانازیی بە دانیشتن لەگەڵ نوێنەرانی ئەمنییەتی ئێران و هیوای گەرانەوە بە بارودۆخی پەیامی خومێنی نەکردبا و لە میدیاکانی کوردیی و ئێرانی بە بزەی سەر لێوانەوە کاری خۆی بۆ دانیشتنی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی خوێنرێژی ئیسڵامی بەرز نەنرخاندبا، بڵێ ئاوایان پێکردباین؟


فارس کوتەنی”ازماست کە برماست”. 


سەحرارودی، قاتڵی قاسملوو لە گەڵ کاک مەسعود مام جەلال 2014/12/26

qatli-qasmlu-masud-brzani

qatli-qasmlu-2

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی