نه‌یارانی کورد ده‌یانه‌وێت رێبازی قاسملوو تیرۆر که‌ن!
ده‌گێرنه‌وه که کاتێک سه‌ربازێک تیری خه‌لاس له “ئه‌میلیانۆ زاپاتای” شۆرشگێری مکزیکی ده‌دا به ئه‌فسه‌ره‌که ده‌لێت کوشتمان و رزگاریمان هات!
به‌لام ئه‌فسه‌رکه له ولامدا ده‌لێت به پیچه‌وانه وامه‌زانه ئه‌م که‌سانه مردنه‌که‌شیان مه‌ترسیمان بۆ درووست ده‌که‌ن. بۆییه قاسملووه‌کان به مردویش بۆ دوژمنانیان جێگای مه‌ترسین.
دوژمنانی گه‌لی کورد له‌م سێ گۆشی جوگرافیای کوردستان واته فارس،عه‌رب،تورک هه‌ریه‌که به یاسا و نورم ومتوودی جیاواز له گه‌ل ویستوو داخوازیکانی ئه‌م گه‌له هه‌لسووکه‌وت و مامله‌یان کردوه، به ئه‌نفال،کیمیاباران و قه‌لاچۆکردن و تیرۆر….هتد.
سه‌دام له یه‌ک چرکه‌دا به هه‌زاران مرۆڤی ده‌کوشت و ئه‌نفالی ده‌کرد و ئێش و ئازاری ئه‌م کاره‌ساته بۆ هه‌تا هه‌تاییه به روخساروو جه‌سته‌ی هه‌ر تاکێکی کورده‌وه ده‌مێنێته‌وه .
ده‌سه‌لاتدارانی تاران وایان بریندار ده‌کردی که‌کاریگه‌ری ده‌روونی هه‌بێت،پێشوای مه‌زن سه‌رۆک کۆماره ساواکه‌ی کوردستانیان هینا له ئه‌و شوێنه‌ی که کۆماری تێدا راگه‌یه‌ندرابوو، و له پێش چاوی ئه‌و که‌سانه‌ی که تا چه‌ند مانگ له‌و پێش له ئاپۆراێکی مه‌زندا به‌شانازییه‌وه ئالای پیرۆزیان هه‌لده‌داو سروودی که‌س نه‌لێ کوردمردوه‌یان به به‌ج‌نوو بالای کوردستانیان ده‌وته‌وه له سێداره‌دا وهه‌ست و که‌رامه‌تی مروڤیان وا بریندار ده‌کرد تا به‌م شێوه له ناخوو ده‌روونی ئه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا ده‌ژیان برینک درووست بکه‌ن که له نه‌وه‌کانی داهاتووشدا کاریگه‌ری خراپی هه‌بێت.
ده‌سه‌لاتدارانی تاران ئه‌و کات ده‌یانتوانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و هاورێیانی به‌ره‌وه تاران و یا شوێنێکی دوور له پێش چاوی خه‌لکی کوردستان راگوێزن و له سێداره‌ی بده‌ن به‌ڵام ئه‌وان مه‌به‌ستی تایبه‌ت و دیاری کراویان هه‌بوووه‌که ئاماژه‌ی پێکرا.
دوای رووخانی رژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌رکاری کۆماری داسه‌پاو به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا،رژیم زۆر زوو بۆی ده‌رکه‌وت که کوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و نه‌هادینه کردنی دیمۆکراسی ده‌نێت که ئه‌مش له‌گه‌ل بیری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌وان یه‌ک نییه،بۆییه هه‌ولیاندا که ده‌نگی ئازادیخوازان له گه‌روودا بخنکێنن و بۆ ئه‌م مه‌بستش دوای فه‌رمانی جیهاد و شه‌ری نابه‌رابه‌رانه، زانیان که که‌سایه‌تی د.قاسملوو زۆرکاریگه‌ری هه‌ییه له سه‌ر بزووتنه‌وه ماڤخوازانه‌و ره‌وای کورد و که‌سایه‌تێکی کاریزماتیکه . هه‌ربۆییه شه‌خسی خومینی ئه‌مری کوشتنی نه‌مر ش.د. قاسملووی له ژێر فه‌رمانی”مفصد الارض” راگه‌یاند تا جارێکی‌تر تراژدیای کۆماری کوردستان دووپات بیته‌وه و سایکالۆژیای تاکه‌کانی کورد تێکشکێندرێت،که بینیمان له دوای چووار ده‌ییه دوای شه‌هید کردنی پێشه‌وا کاره‌ساتی ڤییه‌ن و به‌دوای ئه‌وێش میکوونوس روویدا.
بێگمان دانانی که‌سێک وه‌ک سه‌حراروودی له وڤده‌کانی کۆاری ئیسلامی بۆ کوردستانی باشوور که وه‌ک که‌سی بکوژی ش.د.قاسملوو ناسراوه مه‌به‌ستی روونی له‌پشته که په‌یتا په‌یتا ئه‌و زاموو ئازاری که له په‌یکه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات درا بکولینه‌وه‌و برینه‌کان نۆی بیته‌وه.
بۆییه‌هاتنی ده‌سه‌لاتدارانی تاران بۆ کوردستان و پێوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کان و چۆن هه‌لسووکه‌وت کردن له گه‌ل دراوسیکانیاندا ئه‌وانن که بریار ده‌ده‌ن و بۆ خۆیان دیاری ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده ده‌توانن تێبینی و خۆێندنه‌وه‌یان هه‌بێت به‌لام که نه‌بوو ئه‌وه مێژووه که له‌سه‌ریان بریار ده‌دا.
ئیستاکه کاتی ئه‌وه هاتوو که هیزه سیاسیه‌کان خۆیندنه‌وه‌ی دروستیان هه‌بێت و رێگا چاره‌ێک بۆ ئه‌م هه‌لوومه‌رجه نه‌بزیوو و نه‌گۆره بدۆزنه‌وه.ئه‌و 20ساله ئه‌و که‌شووهه‌وا به سه‌ر حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا زال بوو ته‌نانه‌ت ئه‌و باروودۆخه وای لێکردوون ئه‌م دابرانانه‌ی لێبێته‌وه ” کورد وتنی شه‌ر له به‌تالی باشتره .”
به‌راستی ئه‌گه‌ر ئاورێک له رابردوو نه‌ده‌نه‌وه و خۆیندنه‌وه‌ی دروست و رێگا چاره نه‌دۆزنه‌وه کاره‌ساته‌کانی سه‌رتای 90 کان دووپات ده‌بێته‌وه،رادیۆ کوردستان داده‌خه‌ن،هێرشی 2000 که‌سی ده‌که‌نه سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکان،به سه‌دان کادروو پێشمه‌رگه تێرۆر ده‌که‌ن،به‌ناوی ئاژاوه‌گێر ده‌سبه‌سه‌رت ده‌که‌ن و به‌راشکاوی له میدیا کاندا ده‌لێن که له رۆژهه‌ڵات 20 ساله شۆرش نه‌ماوه….. هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه که چاره نووسی موجاهدینمان به سه‌ر بێت و له‌م به‌شه‌ش ده‌رمان که‌ن.
ته‌وای ئه‌مانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که له معادیلاتی سیاسی‌دا حیسابت بۆ ناکه‌ن و خۆشمان نه‌مانتوانیوه ئه‌و قورساییه بپارێزین که‌وا بوو با له خۆمان ره‌خنه بگرین له پێشدا تا له لایه‌نێکی تر.پێم خۆش نییه ئاماژه به هیچ متوود و ره‌وشی هێز و لایه‌نێکی دیکه بکه‌م چوونکه هه‌موومان به رۆژ و سات ده‌بینین ئه‌و هێزانه‌ی که خۆیان کردوه به میحوره‌ی سه‌ره‌کی له هه‌موو معادیلاتدا. ش.د.قاسملوو هه‌تا ما قه‌ندیلی چۆلنکرد به گه‌ورترین پشتیوانی ده‌زانی، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ده‌سترۆێشتوه‌ی هه‌یبوو.
هیوادارم هێزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌گشتی و دێمۆکراته‌کان به‌تایبه‌تی ئاورێک له رابردوو بده‌نه‌وه با له‌م زیده‌تر تووشی بێ رێزی نه‌بین،
ئه‌و یه‌ک بوون یه‌ک ریزییه که ده‌توانێت سه‌رکه‌وتنمان مسۆگه‌ر بکا.
سه‌عید گۆلشه‌ن کانه‌دا
وێنە: مام جەلال و کاک مەسعود و سەحرارودی قاتڵی نەمر قاسملوو