به‌هار
گۆل بووم!
بۆنیان کردم
به‌ردبووم !
په‌یکه‌ریان لێ هه‌لدووریم
ئاو بووم!
له ئاوه‌دانی وژیانیان هه‌لکشام
●●●●●●●●
هاوین
بۆ
شۆرش و خه‌بات!
هیوا و ئاسۆم به‌دیکرد.
بۆ
شاخ و هه‌وراز!
سه‌رکه‌وتنم ئامانج کرد.
بۆ
خه‌زانوو و کۆچ
په‌یمانوو و به‌لێنیمدا.
●●●●●●●●
پاییز
هه‌موو رێگاکانم بری به بێ وه‌ستان
وه‌رز له دوای وه‌رز
کرنوشیان پێ بردم!
خاکه‌لێوه‌ی پێشه‌وا،
پووشپه‌ری قاسملوو،
خه‌رمانانی شه‌رفکه‌ندی،
رێبه‌ندانی….کۆمار.
●●●●●●●●
زستان
هه‌مووم له‌یه‌ک هه‌لدووری
گۆل،په‌یکر،ئاو،
هیوا،ئاسۆ،سه‌رکه‌وتن
پێشه‌وا،قاسملوو،شه‌رفکه‌ندی
گیانێک هاته جه‌سته‌یان…
پر به گه‌روو هاواری کرد
یه‌کگرتن،سه‌رکه‌وتن
یه‌کگرتن،سه‌رکه‌وتن
سه‌عید گۆلشه‌ن کانه‌دا
19/01/2015