– کوردستان هەردەم کێشە و ململانێی نێوان دەسەڵاتی سەفەوی و عوسمانی بووە!!
هەر لە دێر زەمانەوە دەبینین و دەزانین کە ئەو دوو ئیمپراتۆرە چەندە زەرەر و زیانیان بۆ کورد بووە و لە کورد داوە؛. ئیستاش کە سەدەی بیست و یەکە و جیهان بە جۆرێکی لێهاتووە کە هەرکەس بیەوێ لە ڕەوت و ڕووداوەکانی دوورو نزیکی ئەم کەون و ئاسمانانە تێدەگات و ئاگای لە هەموو ڕووداوەکان و تەنانەت نهێنیەکانیش هەیە!!
– دوای چارەکە سەدەیەک، هێشتا کوردستان لە بەینی ” سەفەوی شیعە و عوسمانی سوونی” دابەشە و بە مەیلی ئەوان هەڵسوڕاوانی سیاسی و حکومەتی لە بەشێکی کوردستاندا کاریان لێدەکێشن!… لە نەوەدەکانەوە تا ئیستا کە سەرەتای ٢٠١٥ز. هێشتا ئێرانی ئاخوندی و تورکیەی ڕەگەزپەرەست، وەک دوو باڵی شۆڕکراوەی سەفەوی و عوسمانی هێشتا لە کوردستان سیاسەت و تەڕاتێن ئەکەن!!!
– هەر لە ساڵەکانی سەرەتای دەسەڵاتی حکومەتی کوردیەوە لە باشوری کوردستان بە تایبەت لە لایەن ڕژیمەکانی ئێران و تورکیەوە، پلانی دژە کورد و دژی وڵاتی کوردستان، بەرهەڵستکارییان داڕێژا و کەوتنە جێبەجێ کردنەوە. تورکیە هەر لە سەرەتاوە بە بیانووی دژ بە ” پ. ک. ک” ، ڕۆژ نەبوو بیانوو نەگرێت و هێرش نەکاتە سەر کوردستان. لەو هێرشانەدا کە دەیان ساڵ درێژەیان بووە و ئیستاش هەر ترس هەیە، کورد و کوردستان و دانیشتوان و پارتی کوردی لە باکوری کوردستان زەرەرمەندی یەکەم بوون و هەموو لایەک زەرەر و زیانی قورسیان لێکەوتووە.. تورکیە نەیدەویست کە کوردستان سەقامگیر بێت، ئیستاش هەر پلانی لە کارایە.. کورد لەو ماوەیەدا نەک هەر نەیتوانی ئەو هێرش و داگیرکاریانە بە توندی مەحکوم بکات و جیهانییان بکاتەوە، بەڵکوو زۆر جاران خۆیان خستووەتە ژێر چەتر و ناو تالارەکانی دەوڵەتی تورکان و بە چاوی ژێرەوە پاڕاونەتەوە و خۆیان مەحکوم کردووە، دەوڵەتی کوردیان بە خەونی شاعیران و ئیقلیمی و خۆ ئیداری و هاوپێوەندی بازرگانی و گیرفان پڕ کردن شوبهاندووە، بەرژەوەندی تەسکی ناوچەیی و پارتایەتیان بە گرنگتر زانیوە، ئاڵای کوردستان تەنانەت تا ئیستاش لەشوێنە نافەرمی نا ڕەسمیەکانی تورکیەدا لە کاتی سەردانی وەڤدی هەرەباڵای حکومەت و حیزبی کوردی و تەنیشت سەرۆک و نوێنەری باڵای کوردرەوە قەدەخەیە و تەنیا ئاڵای تورک و جار جارە عێراق دەبینرێن!!.
– ئەمە سەرڕای ئەوەی کە تورکیە پێش نەوەدەکان لەوپەڕی قەیرانی ئابووری و هەژاری ئەژیا، هەر بە هاتنە ئارای کوردستان و پێوەندی ئابووری و بازرگانی بلۆک کردنی پارە و فرۆشتن و بە تاڵانبردنی نەوت و کانگای ژێر زەوی و سەروەت و سامانی کوردستان بە تورکیە و لە ڕێگای تورکیە، بۆ هەموولا ئاشکرایە کە چەند هەزار بەرابەر فەرقی کردووە و ئیستا تورکیە لە سەری سایەی کورد و کوردستان و دەسڵاتی کوردییەوە لە بواری ئابووری بە تایبەت بووەتە یەکێک لە دەوڵەتە بە هێزەکانی ناوچە و بگرە جیهانیش.! بەو حاڵەشەوە پیلانگێڕیەکانیان هەر بەردەوامە و دان بە بوونی وڵاتی کوردستاندا و ئاڵاکەیدا نانێن و کوردیش لە ناوچەی زەرد هێشتا هەر مەیلی بەلای عوسمانی و بڕیارەکانیدا با ئەخوات و بەڵی قوربانیەتی!…
– سیاسەتی ئاخوندی و شۆڕ بوونەوەی باڵی سەفەویەکان لە کوردستان
– ئێران و حکومەتی ئاخوندەکانیش بە هەمان شێوە؛…، بەڵام بە سیاسەتی جیاواز و فێڵبازانەتر؛. ماوەی چارەکە سەدەیەکە بە هەموو توانایانەوە خەریکی سیاسەتی دووبەرەکی و ئاژاوە نانەوەن لە کوردستان و هەموو جومگەکانی حیزبی و سیاسی لەو وڵاتە بۆنی ئێران و سیاسەتی ئەوانی لێدێ، و ناو ئەحزابی کوردی سیاسەتی ئاخوندی پێوە دیارە!..
– پێوەندی ئێران و پارتی دەسەڵاتداری ناوچەی سەوزی هەرێمی کوردستان بە رادەیەک لێک ئاڵاون کە دەیان نهێنی لە نێوانیاندا هێشتا بە شاراوەیی ماونەتەوەو پێکەوە ستراتژیکی هاوبەشیان هەیە!!… بە خۆیان بە لایەنی بە ناو ئیسلامیشەوە بوونە هۆکاری زەرەر و زیانی قورس لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و جوڵانەوەی کوردی ئەو بەشە کە تا ئیستاش پێیەوە دەناڵێنن….
– ** هەرێمی سەوز و پارتی دەسەڵاتدار لەو بەشە بوونە هۆکاری دەستئاواڵەیی سوپای ئێران و هێزی سەربازی لە سنوورەکان و بگرە گەیشتنە قوڵای خاک و شاخ و چیاکانی کوردستانیان تەنیەوە!!… کەوتنە ڕاوەدونانی تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات و ئەوەیان بە سەر هێنان کە مێژوو لە باسکردنیان شەرم ئەکات!..
–** لە هەرێمەکانی سەوزەوە دوای ماوەیەکی کورت بە حوکمی ڕژیمی بە ناو ئیسلامی ئێران، بە ” ضرب العجل” داوای خۆ بە دەستەوەدانی حیزبە خەباتکارەکانی کوردستانی ئێرانیان کرد، لە شاخ و سەرسنوورەکان بە زۆر و بە چەک دایانبەزاندن و ئۆردوگانشینیان کردن!!.. هەرچەند تێکۆشەران بە گشتی لەوە حاڵی ببوون کە دەبێ ئارامی و ئاسایشی کوردستان بپارێزن و ڕێز لە یاساو بڕیارەکان بگرن و ئەو تروسکە بیناییە نەکوژێننەوە، بەڵام سەڕەڕای ئەوەش پەلاماری دام و دەزگا و ڕادیو و بارەگاکانیان دان و لە قەندیلەوە تا بەمۆ شوێنەکانیان پێ چۆڵ کردن، دەست و چەکیان لێک دابڕاند، وێڕای زەرەر و زیانی ماڵی و سیاسی و تەشکیلاتی… نەیانهێشت ورتەیان لێوە بێت!!!.. دەنگی ئازادییان لێ داخستن؛ ڕادوێیان لە بەستن؛ چەکیان لە شان داماڵی، بێحورمەتییان پێکردن…!
-** دواتر چەند جار کەوا سووری بەر لەشکر سوپای ئێرانیان بە تایبەت بردە سەر بارەگاکانی حیزبی دیمۆکرات و زۆر خەساری سیاسی، گیانی، ماڵییان لێدان و چەندین جێگۆرکێیان پێکردن… هەر لەو هەرێمەدا بە سەدان ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان بە دەست و پیاوی کۆماری ئاخوندی لە کوردستانی باشوور تیرۆر کران و لە ناو چوون، دەیان کەس بێسەروشوێن، وە یان ڕادەستی ڕژیمی ئێران کرانەوە، چەندین پەلاماری ئاشکرای هاوبەش دژ بە تێکۆشەران ئەنجام درا..!! دەیان مناڵ و ژن و بنەماڵە بەو هۆکار و کارەساتانەی دەستی کورد بێ پەنا و ماڵ حاڵ و بێ سەرپەرست مانەوە، بو بژێوی ژیانیان کەسایەتی خۆیانیان شکان و دۆڕان، و کەوتنە کوچە و کۆڵانەکان، بۆ گەدایی و خۆ نەوی کردن لە پێناو پاڕوویەک نانی پڕ لە ڕەزالەت،!!!..
-** ڕژیمی ئاخوندی تا ئیستاشی پێوەبێ حکومەتی کوردی و پاڕلمانی هەرێمی بە ڕەسمی نەناسیوە و هەر لە چوار چێوەی حیزبی و تاکی حیزبەوە پێوەندیە حکومەتیەکان ئەنجام ئەدا…. لە سیستەم و یاسای ئێراندا تا ئیستا هەرێمی کوردستان و ئاڵا و حکومەت و پاڕلمان ئاڵ و گۆڕ ناکرێن!!.. دان بە دەوڵەتی کوردیدا نانێن..
–** قسەیەکی شاد ڕەوان ” د. سادق شەرەفکەندی” دێتەوە یاد کە ئەو کات داوای لێدەکەن کە ڕادیۆ کوردستان دابخەن و دەنگی نەمێنێ؛ و هندێک داواکری ناڕەواو ناحەق؛ لە جوابدا ئەفەرموێ: ” ئەگەر حکومەتی تاران حکومەت و پاڕلمانی ئێوە بە ڕەسمی بناسێ، ئێمە هیچ لاریەکمان نیە لەوەی کە چ داوایەک بکەن بۆتان جێبەجێ ئەکەین”؛، بەڵام دواتر دەرکەوت کە نەک بە ڕەسمی نەیاناسین، بگرە ئامانجەکانی خۆشیان پێ جێبەجێ کردن!…
-** ئەو ڕەوتە بە داخەوە تا ئیستاش هەر درێژەی هەیە؛ ( شل و تن)، گوشارەکان هەر هەن و دەیانساڵە دەست و لاقی تێکۆشەرانی کوردستانی ئێرانیان لە خەباتی ئارەزوومەندانە و گەل ویست بەستووە و زۆر کەسان بەو ئاواتانەوە سەریان نایەوە.!! هەموو ئەو فیداکریانە ئەو تیکۆشەرانە بە پشوو درێژیەوە هەڵیان گرتووە تەنیا لە پێناو ئەو بەشە ئازاد کراوە و گەلی کورد بووە… ئەگەر بیانویستایە هەڵە بکەن پێچەوانەکانیان هەڵدەبژارد و نەدەچوونە ژێر ئەو بارە گران و تاقەت پڕوکێنە.. تەنیا و تەنیا لە پێناو کوردستانی باشوور…
– ** با ئەوەش وە بیر بهێنمەوە کە نە لە ڕابردووە نە تا ئیستاش کوردی کوردستانی ئێران، هیچ جۆرە هەڵە و خەیانەتێکی بە کوردی پارچەکانیتر نەکردووە و ڕوو گەش و خاوێن ماوەتەوە…. ” بەڕێز و تێکۆشەر و سیاسەتمەداری گەلەکەمان د. محمود عوسمان شایەتی بۆ مێژووداوە؛ لەو ڕوانگەیەوە وتە بە نرخ و مێژوویەکانی هەیە کە دەڵێ: ” نەک هەر کوردی ڕۆژهەڵات خەیانەتی نەکردووە و پەروەندە و مەلەفی چەپەڵی نیە لە هەموو بەڵگە نهێنیەکانی عێراق و حیزبی هەڵوەشاوەی بەعس کە گەڕاون نەیانتوانیوە سەرەناخونێکی هەڵەی دژە کورد و خەیانەت لە تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات بدۆزنەوە، بگرە بە پێچەوانەوە دەیان بەڵگە هەبوون لەو ئارشیوانەی بەعس کە بە گومان و بە ڕاست باسی هاوکاری و پێوەندی ئەوانیان بە هەموو بزوتنەوکانیتری کوردیەوە هەبووە و هاوکاری و یارمەتی هەمەلایەنەیان داوە…” زۆر کەسی تێکۆشەر و بە وەفا هێشتا هەن و ماون لە کوردستانی باشوور کە باس لە جوامێری و نرخ و بەهای تێکۆشەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەن… بەڵام وێڕای ئەو هەموو لە خۆبوردووییە، کە چی ئاوا جوابی وەفاداری و ڕەنج و کەرامەت و کەسایەتیان ئەدرێتەوە… ئەبینی ئەمڕۆش هەر وا بێ بەرپرسانە پەلامار وهێرش ئەکەن و جار ناجارێک تانە و توانج ئەسرەوێننە ئەو حیزبە کەمپ نشین کراوانە، و بە دۆڕا و تەمبەڵ و تەوەزل ناویان ئەبەن… وەک دەڵێن؛ ” خۆم بە خۆمم کرد بەردبارانم کەن…..
– هیوادارم بەم زوانە ئەو هەستە نوستووە پەنگخواردووە، هەستانەوەیەک، هۆرێزانەوەیەک بکات، چەخماخەی هەوری بەهاری لێبدا و سروشتی ناخ و شاخ و ئاخ پڕ لە گوڵ و بۆنی بەهار و ئازادی و سەربەستی بکاتەوە…
– ** ئیتر بۆ خوێنەری کورد ئاشکرایە کە هێشتا و لەم سەردەمەشدا حیزبی دەسەڵاتدار و خۆ و وڵات بەڕێوەبەر هەر لە بندەست و بنهەنگلی خوارو ژووری خۆیانن و بە خواست و ویستی ئەوان ئەجوڵێنەوە.!!
– درێژەی هەیە…