لە پێوەندییەکی تەلەفوونی هاورێ کاک حامید درودی لەگەڵ رەوانشاد مامە قالە دەباغی تێکۆشەری ناوداری ریزەکانی کۆمەڵەی “ژ-کاف” و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی ٥٥ ساڵەی دامزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران”٢٥ی گەلاوێژ” ،
مامە قالەی باس لە سەردەمی کۆمەڵەی ژ-کاف و شێوازی کاری ئەندامانی کۆمەڵە ،ئاڵای سەردەمی کۆماری کوردستان،چۆنیەتی سوێندخواردنی ئەندامانی کۆمەڵە دەکات .
مامە قالە دەباغی لەو پەوەندییە تەلەفوونیەدا دەڵێ:“ ئێمە حەوت جار سوێندمان دەخوارد سوێند بە قورعان، بە ئاڵای کوردستان ، بە شمشێر و بە شەرەفی خۆمان”.