ئـەمشەو ئـاسمان شینی کـرد بـۆ یـادی خـاکەلـێـوە
وتــم گــریـانــت بــۆ چـی فــەرمـویی بـێ ئـاگـان ئـێـوە
شــیـنـم بـۆ پــیـاوێ ژیـرە پـێـشەوایــەو سـەر کــۆمـار
لـە بــەر خـاتــری خــاکــ و گـەل لــەم ڕۆژە درا لـە دار
گـەر شـین بـۆم پـیاوە نـەکەم وەفـام چـی بـێ بـۆ قـازی
دڵـسـۆزی خـاکـ و گەل بــوو بـۆیـە دەچـمـە پـێشـوازی
هــاتـە خـەوم چــوار چــرا وتــم بـۆ چـی کــزیـوو مــات
فـەرمویی ئـەی بـۆنـازانی لـەم ڕۆژە چـیم بـە سـەرهات
لــە دەســتـم چــوو دڵــســۆزێ وەفــادار پــیـاوێ زانــا
ســەرکـۆمـارێ زۆر مــەزن بــۆم گــەلـە گـیـانــی دانــا
چـەنـد جـارە دێـتـە خـەووم قــازی ســەرکـۆمـارو ژێــر
فـەرمـویی لـە گەل عـاجـزم چـۆن وەسـیەتیان كـرد لە بـیـر
وام زانــی دژ یــەک نــابــن یـەک دەگــرن دژ بــە نــەیــار
ئـیـســتـە بـاسێـک دێـتـە گـویـم دیـمـوکـراتـە لـەتـوو پــار
مــن فـەرمـوم زانـسـت فــێـر بـن دژ بــە زاڵـم تـێـکـۆشن
هـەرکـات پـشـتـیـوان یـەك بـن گـەلـێکی خـاوەن هــۆشن
بــۆوگــەلـەم وەســیـەتـم كـرد لـەم ڕۆژەوو خـاكـە لـێــوە
فــەرمـوم دوژمـن یـەك مـەبـن خـاکـم سـپـارد بــە ئـێــوە
لــە وەســیـەت دا پــێــم وتــن گــەلــم دوژمـن بــێــىــارە
گـەر پـێـتـان بـدا ئـەسـەڵ زەهــری وەك گـەسـتـەی مـارە
خــاكـە لـێـوەیـی زۆر مــەزن یــادت لایی گــەل پــیـرۆزە
لــە خـەبـات ڕانـاوەسـتـیـن سـەری دەخــەیـن ئـەم دۆزە
چــونکە سـویـند خـواردەی گـەلـوڕێگای پـیرۆزی قـازین
شــەهـیـدانـی چـوار چــرا بــۆمـان چـێـگـای شــانـازیــن
قــازی لـێـــمـان بــبــوورە عـاجـزەو مــات چــووارچــرا
گـەل وەسـیـەت لـە بـیـرنـاکەن یـەک دەگـرن بـاوکـو بـرا
پـەیـمـان بـێ خـاکـە لـێــوە دڵ شـەهـیـدان نـەشـکـیـنـیـن
گــشـت وەسـیـەتــو ئــاواتـی پـێـشــەوا بــە جـێ بــێنـیــن
ڕێــبـازی پـێـشــەوا بــوو ئــەمـڕۆ ئــێـمـەیی پــێگـەیــان
ســـڵاو لــە خـاکـەلـێــەوو مـامـۆسـتـای بـەرزوو لـێــزان
کـوڕنـۆش بـۆگـشـت شـەهـیـدان بـۆسـەدروسـەیفـی قازی
هــەزار ســڵاو لــەم یـادەوو پـێـشــەوایی گــەل لــێ ڕازی
دڵـدار جـاف سـویـد
٢٠١٥/٣/٢٧