"an independent online kurdish website

  دوای هەوڵدانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مەڕ دەربازبوون بۆ رۆژهەڵاتی وڵات و بەرەوروو بوون لە گەڵ گریلاکانی پارتی کریکارانی کوردستان لە سەر ئەو سنوورە دەسکردەdr-xeliqi-

و دوای شەهید کردنی پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە و بریندار کردنی سی پیشمەرگەی دیکە، لە نەکاو لە باری تەندروستییەوە تێکچووم و نەمزانی خاوەن لەشم و چلۆن هەڵسوکەوت ئەکەم. چوونکە دوای ئەو گشت ئەزموونە تاڵەی ڕەوتی خەباتی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان و بیستن و دیتنی تێکهەڵچوونەکان و کەڵک وەرگرتنی دوژمنانمان لەو کێشە پڕ ئێشە و بێئاکام بوونی رەنج و کوێرەوەرییمان، لەم چەرخەدا و دوای ئەو گشتەگوڕانکارییە لە ناوچەکەدا، هەرگیز بروام نەدەکرد بە هەرهۆیەک بێ، ڕێکخراوێکی کوردی بە چەک لە گەڵ ڕێکخراویکی تر، بئاخاوێ. لای خۆمەوە دەمگوت، بیری نەتەوەیی نەک تەنیا چەکەرەی کردووە، بەڵکوو بەری خویشی داوە و جاریکیتر لوولەی تفەنگی رۆلەی کورد، رووبەڕووی شوڕشگێڕی کورد، ناکرێتەوە. بەڵام مخابن، ئەو بۆچوونەی من لە خۆشباورییەوە سەرچاوەی دەگرت و مەیدانی دەرەوەی زەین، بە پێی پاراستنی بەرژەوەندی کاتی، شتیکی تری بە گوێدا چریکاندم!

  من وەک خۆم هیوایەکی زۆرم بە شوڕشی باکوور هەبوو و هەیە کە گەیشتووەتە پلەی ڕاپەڕینی جەماوەری و لە چەند بواردا، ئەو شوڕشە بەرەوپێش ئەچێ و هەرگیز بڕوام نەدەکرد، هێزێکی گەورەی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان کە بۆ رزگاری هەرچوار پارچەکوردستان، بەرنامەی داناوە، پاڵ بنێ بە ژیربیژییەوە و بەچەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتی لەو چەشنە، بێتە مەیدان. دەبێژن، چەک و ژیربیژیی ناتەبان، بەڵام خۆ سەرکردەی سیاسی و ڕێبەرایەتی هەیە و ئەوە سەرکردەکانن کە پلان دادەریژن و بە رۆڵە چەک لەشانە شوڕشگێڕەکانیان خەت دەدەن. دەبوو هەرچێ دەبێ بڵا با ببێ، بەڵام چەک داوەری نەکردبایە.

  هەرچەند گیانی تاکە کەسیکیش زۆر بەنرخە و لەو پێوەندییەدا، ئەو نرخە درا، ئارەزوومان ئەوە بوو و ئەوەیە، ئەمجارە بە وردی هەر دووک لایەن بچنەوە بە خۆیاندا و بڕیاربدەن، لە هیچ هەلومەرجێکدا، تەقە لە یەکتر نەکەن.

  ئەمە لە لایەک و لە لایەکی تر، هەردووک لایەن دەبێ لە قەڵەم بە دەستانی ئاژاوەگێڕ و ئەو دەستە پیسانە کە هەمیشە لە بیری خۆشکردنی ئاوری شەڕدان، ئاگاداربن و بزانن بە دەیان دەستی چەپەڵ بە بەرنامەوە دەیانەوێ، دوو هێزی کوردی تووشی شەڕی براکوژیی بکەن و خۆیان لە دوورەوە تەماشا بکەن و بەم جۆرە رەنجی سەدان ساڵەی نەتەوەیەکی بندەست، بکەنە بڵقی سەرئاو  و نەوەکانی داهاتوویش، بە کویلەیی، بخەنە ژێرفەرمانی خۆیان.

 رۆڵە بەشەرەفەکانی دێموکرات و پارتی کریکارانی کوردستان، رووداوی دەوروبەری ماکۆیش یەکێک لەو پیلانەیە، کە ریزکراون و یەک بە دوای یەکدا دێنە سەرماسە و دوژمنەکانمان، بۆ هاندانی یەکتر، وەگەڕیان دەخەن. ئەوان هەم کرمانجیان هەیە و هەم سۆران و هەم دەتوانن، نیشتمان فرۆش بکرن و بە ناوی ئێوەوە، کارەساتیان سەبارەت بە ئێوە پێ بئافڕێنن، بۆ ئەوە، ئێوە تووشی هەڵچوون ببن و لە جیاتی پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی، سۆز بۆ بەرژەوەندی کاتی و ڕێکخراوەیی نیشان بدەن! لە منتان کەوێ ئەمجارە نەیدۆڕێنن. لە بەرانبەر ویست و خواستی نەتەوەکەتاندا، هەست بە بەرپرسیایەتی بکەن. ئەوان چاویان لە هەول و تیکۆشانی ژیرانەو و بویرانەی ئێوەیە و زاڕۆکی خۆیان بە ئێوە نەداوە، سێرە لە یەکتر بگرن.  باوک و دایکی رۆڵەی کورد، کاتێک بە زاڕۆکی خۆیەوە شانازی دەکا، کە لە بەرانبەر هێرشی دوژمنی ئازادی خەڵک وخاکی کوردستاندا راوەستێ.

  چاخ چاخی ژیربێژیی و نیشتمانپەروەری و هەوڵدانە بۆ یەکریزی نەک ململانێ. ئێوە سیاسەتوانانی کورد، هیچتان لە سیاسەتوانانی داگیرکەران، کەمتر نییە و بەڵکوو ئەزموونیشتان لەوان زۆرترە. نابێ ریگابدەن، بکەونە داوی ئەوانەوە و پشت لە یەکتر بکەن. زەردەخەنەی دوژمن، لە تیری ژاراوی، ژانی زۆرترە. ئەگەر لەم هەلومەرجەدا و بۆ پاراستنی دەسکەوتی رێکخراوەیی و ناوچەیی، بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، بکەنە قوربانی ئەو بەناو دەسکەوتانە، ئەوا نەمیژوو ئەتانبەخشێ و نە بەرەی داهاتوو لێتان خۆش ئەبێ.  ئەگەر هۆشیارانە هەنگاو نەنین و پلانە ژاراوییەکانی دوژمنان، پووچەل نەکەنەوە، خەڵکی کوردستان، لێتان خۆشش نابێ.

 مەهیێڵن ئەندام ولایەنگرانتان، سووکایەتی بەم و بەو و بەڕیکخراوەکانتان بکەن. تائێرە هەرچێ قەوماوە، تێبکۆشن، هیچیتری بەدوادا نەیت و پلانی دوژمنە جۆراوجۆرەکانمان بە ژیریی بکەنە بڵقی سەرئاو.

 بەهیوای سەرکەوتنی خەبات لەگشت پارجەکانی کوردستاندا.

خەلیقی، ا/٦/٢٠١٥، سوید.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی