ڕووداوی ئەم دواییەی هێرشی هێزی گریلای پارتی کرێکارانی کوردستان ،بۆ سەر هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ،لە ناوچەی کێلەشین ،سەرەڕای بە ڕؤژەڤ کردنی زۆر باس وبابەتی سەرنراوەی ناو هەناوی سیاسەت وهزری کوردیی ، باس وبابەتی میدیای بەرپرس و پیشەیی زۆر بەتووندی هەژاندو هێنایە رۆژەڤەوە .
زۆرلێکدانەوەی شیاو و نەشیاو بۆ ئەم چەمکە کراو، لە زۆر فۆرمدا هەولدرا شڕۆڤەو پیناسەی ئەم چەمکە بکرێت . نایشارامەوە بەشی زۆری ئەم هەوڵ ولیکدانەوە وشرۆڤە کردنانە ئەوەندەی دەرهەستی وناپیشەیی وڕامیاریی وئیدلۆژیک بوون ،هەرگیز ئەوەندە پیشەیی وئاکادمیک وبێلایەنانەو هاوساز لەگەڵ پیوەرەکانی ئازادو پیشەیی وسڤیلی ئەم چەمکە نەبوون . لەم کورتە نوسینەدا هەوڵدەدەم تا ئەوجێگای دەکرێت ئەرک وبەرپرسایەتی وئتیکی میدیاو ڕۆژنامەوانی پیشەیی بێنمە بەرباس ، روونە لیردا هێندەی مەبەست میدیای دیداری ونوسراوەییە هەرگیز نیوهێندە مەبەستم سۆسیال میدیانیە .
سەرەتاپێم باشە بەراشکاوی بەم ڕستەوبرگەیە دەست پێبکەم کە ؛ لەروانگەی خۆمەوە لە دوور ونزیک باوەرم بە میدیای سەربەخۆنەبووەونیە . لەراستیدا ئەم بڕگەیە زۆرترلە دارشتنێکی ئەفسانەیی و ڕۆمانتیک دەچێت تا شرۆڤەی بوونێکی ڕئال و ئامادە. زاراوەکانی میدیای سڤیل، بێلایەن ، نا پاشکۆ وتارادەیەک وبەشیوەیەکی رێژەیی ئازاد گونجاون ودەتوانن لە جیهانی میدیاو بڵاوکراوەکاندا بوونیان بێت . دەتوانم بڵیم ؛ لە جیهانی ئیستەومێژوی بڵاوکراوە گشتیەکاندا ،هیچ گەیەنەرێکی گشتی نەبووەو نابێت کە ئەجندایەک لەپشتیەوە نەبوو بیت ونەبێت. دارشتن و رەچاوکردنی ئاسؤ و ئاراستەی ئستراتیژیەکی داڕژاو بۆ میدیا ،کە لەپشت هەموو میدیایەکەوە هەیە ، بە هەموو جۆرەکانیەوە لەڕاستیدا خەون یا ئەفسانەی سەربەخۆبوونی میدیا پووچەڵدکاتەوە . لەزۆر ڕووبەریشدا هەر ئەم روانینە وادەکات میدیا بێلایەن ،یا سڤیل وئازاد ناوزەدکەین . تێکەڵکردنی ئتیکی پیشەیی وپێناسەی سەربەخۆ بوون ئەو هەڵە زەقەیە کە بەزۆری وبۆ پاساوی تروئاراستەی دیکە بەکاری دێنن وتێکەڵی دەکەن . ڕاستە کە کۆدەنگیەبۆ پەیوەندی نێوان میدیاو دروست بوون وسازدانی ترس و مەترسی نیە . بەڵام بێگومان پەیوەندی نیوان ئەم دوانە بەرجەستیەو ناشارێتەوە. بلاوکراوەگشتیەکان لە دروستکردنی مەترسی کۆمەڵایەتی وڕەوانەوەی ئەم مەترسیەدا ڕۆڵی بەرچاودەبینن .ڕوونە هەواڵ ولێکدانەوە کۆی کاری ئەم بڵاوکراوانە کاریگەری نایەکسان وجۆراوجۆری لەسەر جەماوەر ولە سەرمەترسی وفامکردنیان لەم ڕەهەندە بەجی دێڵن . کۆی بەرنامەکانی ئەمانە کە بڕە زانیاریەکی شیاو دەستەبەردەکات کەلە ناسینی هۆکارەکانی مەترسی وچۆنیەتی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی ئەم دیاردەو سەرچاوەکانی کەڵکی لێ وەردەگرێت . لە سەر بنەمای ناسنامەو وشیاری گشتی کۆمەڵگاو کۆمەلایەتی ، ناسینی میکانیزمەکانی شڵەژان ودڵە ڕاوکەی کۆمەلایەتی وهۆکارەکانی شپرزەکردنی بنەماکانی ئەم ناسنامە و دڵە ڕاوکە یە و لە بین چوون ولاوازبوونی قەڵغانی ئەم بەهایانە لەو دەستە و چەمکانەن کە میدیا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەریان هەیە .
ڕؤژنامەوان بەرپرسیاری پەیمانێکی نەنووسراوە لە نیوان خۆی وبەردەنگدا، لەم پەیمانەدا بەردەنگ وبینەر ماڤی نوێنەرایەتی خۆیداوەتە خاوەندارانی ئەم پیشەیەکە لە درکاندنی زانیاری وئاسانکردنی ریگایکانی دەست ڕاگەشتنەبەزانیاری نوێنەرایەتی بکات . لەگوێزانەوەی هەواڵ وڕووداو و کارەسات وباسەکاندا ئەمانەتداری ،راست بێژی ،بێ لایەنی ،واقع بیژی و وەک خۆی گویزانەوەی کۆی بابەتکاندا بی دەستکاری ، تەنیا لەپێناوی گەیاندنی زانیاریدا نوینەرایەتی ئەو وکۆی گشتی ویژدانی کۆمەڵایەتی بکات . ئەرکی دوولایەنەی پاراستنی ماڤی تاک وکۆمەڵگاو ڕەجاوکردنی ئاقاری تایبەتی وجیاکردنەوەی لە ئاقاری گشتی بەشێکن لە بنەماکانی ئەم پەیمانە نەنووسراوە . ژێرپێ نانی هەرکام لەم پێوەرانەو شاکاندنی هەریەکەیان واتە هەرەسی باوەڕبەیەکبوون لە نێوان بەردەنگ ومیدیا و میدیاکارادا . بەرجەستەکردنەوەی ویژدانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا لە مل ملانێ ڕامیاری وکێشەو دیاردەکۆمەڵایەتیەکاندا بەشێکن لە ئەم ئەرک و پەیمانە .ڕووداو و ئەو پێش هاتانەی کە لەسەر چارەنوسی گەل ، کۆمەڵگا ، ناسنامەو ئاسایشی نەتەوەیی وئارامشی رەوانی کۆمەلگاو بەهاکانی گەشەو پێشکەوت و ئاشتی ودیموکراسی نەتەوەیی وجیهانی کاریگەریان هەیە ودەتوانن ئەم ئاراستەیانە بەرەوهەلدێر بەرن ، یا بەرەو پێشکەوت دەبەن . کەوابوو دەتوانین بڵێن لە نێوان دەرئەنجامی کاری ئەم چەمکە ئەو بابەتانەدا لە راستیدا پەیوەندیەکی تۆکمەی دیالیکتیی هەیە کەوابوو دتوانین بلێن کە ؛ رەوەندو ئاراستەی مل ملانێ کۆمەڵایەتیەکان وکاروکاردانەوەی ئەم زۆرانبازیانە لە ئاستی نەتەوەیی وناوچەیی وجیهانیدایە کە لە ڕووبەرەکانی کۆمەڵایەتی ، رامیاری ، کولتوری . ئابوریی وتەنانەت رەوشتی گشتی شەوە دەتوانێ کاردانەوەی پوزەتیڤ یا نگەتیڤیان بێت . لێرەوە دەردەکەویت کە ئەم پیشەیە چ پیشەیەکی هەستیار وپڕلە بەرپرسایەتیە .لەم پیناوەدا دەتوانین بڵێن کە دەبێ میدیاو میدیاکار ئەم پرێنسیپانە وەک بەشێک لە ئتیکی پیشەیی بپارێزێت کە بریتین لە ؛
٠ پاراستنی یاساو ڕەچاوکردنی بنەمای بێلایەنی وپاراستنی سەروەری وبەرژەوەندیەبالاکانی نەتەوەیی ونیشتمانی ونێونەتەوەی
٠ دورگرتن وخۆپاراستن لە لەرزۆککردنی بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی ونەتەوەیی وپێکەوەژیان ، ئاسانگیری وهاوژیانی بەرابەرو بێ هەڵاواردن
٠ڕەچاوکردنی جۆر وشێوەکانی کاری میدیاو نۆرمەباوەرپێکراوەکانی ئەم چەمکە لەپێناوی بەهێزکردنی هاوکاری و گیانی هەرەوەزی وپیشەیی
٠ دوور گرتن لە تێکەڵکردنی بۆچونی تایبەتی وسەلیقەی شەخسی و داوەریکردن و هەڵگۆزینی ئەنجام وبەرئەنجام لە هەواڵ وشرۆڤەکاندا
٠ بەباوەرگەیشتن لەمەڕ راستی هەواڵ و ڕووداوەکان وبڵاوکردنەوەی وەک خۆ و بێ لایەنانەیان ٠ئاگادراکردنەوەی کەسان ، بەرپرسان وکاربەدەستان وهاووڵاتیان و بکەرانی کردە لە بارەی هەڵگرتنی دەنگیان و ڕەنگیانەوە
٠ بڵاونەکردنەوەی دەنگۆ وە یاکۆکردنەوەی زانیاری لە بەرژەوەندی کەسان ورێکخراوی دەرەوەی بازنەی کاری ڕۆژنامەوانی ومیدیاکان
٠ ڕێزگرتن لە بنەمای سەرەکی پاکی وبێ تاوانی هەرکەس وهەموان و خۆدورخستنەوە لە هەرداوەریکردنێک
٠ خۆپاراستن لە وەرگرتنی هەر پارەو پێشکەشێک بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕووماڵکردنی هەردیاردە وڕووداوێک
٠ ڕەجاوکردنی ئابرو ماڤ وە پێگەی کەس وکەسان و ناوەندو ڕێکخراوە کان وناوەندە دەوڵەتی و نادەوڵەتیەکان
٠ لەئەستۆگرتنی هەموو بەرپراسایەتیە یاسایەکانی نووسین و بڵاوکراوکانی خۆی لە چوارچێوەی یاساو ڕیسادا .
دەتوانرێت زۆر خاڵ وژێرخاڵی دیکە ی جێگای باس بەم خاڵانە زیادبکرێت ، بەڵام ئەمانە دەتوانن لە سەرکی ترین و بنەمایی ترین بەرپرسایەتی وڕەوشەکانی کارو پیشەی میدیاو میدیاکارانن . لە ڕووداوی کێلەشیندا بۆ دۆزینەوەی میدیای بەرپرس وپیشەیی کە توانیبێتی ئەم چوارجێوە و خاڵەسەرەکی وبنەمایی و پیشەییانەی ئەم بەستێنەی ڕەجاوکردبێت ، هێندە بەسە، بە وشیاری و واقع بینیەوە ئاوڕ لەکۆی باس و هەواڵ و شرۆڤەو ڕووماڵکردنەکانی کۆی میدیایی کوردیی لە کۆی کوردستاندا بدەین . ئاسایشی نەتەوەیی وئارامشی رەوانی گەل و بەرجەستەکردنەوەی ویژدانی گشتی کۆمەڵگاو هەوڵ بو نەشکاندنی بەهاکانی یەکێتی نەتەوەیی وئاشتی .
گوێزانەوەی وەک خۆی هەواڵە کەو دورکەوتنەوە لەقاوسالاری وقەرەباڵغی حیزب و سەنگەر گرتنی ئایدۆلۆژی وملکەچ بوونی ڕوانگەی پۆپۆلیستی و لێ ڕوانینی ڕۆمانتیکانەی کیشەکانی نەتەوەی کوردو نیشتمان و هەڵپەکانی دەسەلات ، پێکهاتەو بوونیادی گوتاری نەتەوەیی وکلتوری نەتەوەیمان وئاستی سارستانیەتی کورد لەم بووار و بۆسەیەدا لە میدیاو کاری میدیایی ماندا چە ندە ڕەنگی دایەوە وبەرجەستە بوەوە . چەندە لەرزۆکی وناسەقامگیر وخێلەکی بوون و کەم ترشارستانی بوونی گوتارو کەلتورمان بەڕوونی خۆی نواند . لە راستیدا لە وەستانێ لە سەر ڕووبەری میدیای کوردیی و هەڵوێستی میدیا کارەکانماندا تاڕادیەکی یەکجار زۆر خۆی دەنوێنێ . لە هەموو ی سەیرتر هەڵوێستی ڕووناکبیریمان کە لەدووتوتێی میدیادا یە ،باشترین نموونە یە بۆ دیتنی ئەم خەسارانەو کۆی بەرپرساریەتی ئەم چەمکەو ئتیکی ڕؤژنامەوانیمان .
٣٠/٥/٢٠١٥