کاک برایم لاجانی ده‌ڵێت که به هاوکاری گشت لایه‌ک ده‌توانین پاشه‌کشه به کۆماری ئیسلامی ئیران بکه‌ین
له به‌یانیه‌یه‌ک دا که زیاتر له 220 له نوێنه‌رانی پاڕلمانی ئۆڕووپا ده‌ریان کردوه، سه‌باره‌ت به به‌ره‌وخراپتر ڕۆیشتنی دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران و نه‌خشی ئێران له قه‌یرانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا هوشداری ده‌ده‌ن.
ئه‌و نوێنه‌رانه داوایان له ئێران کردوه که سێداره‌دانه‌کان له وڵات دا ڕابگرێت، به‌ندکراوان سیاسی ئازاد بکات و ڕێز له مافه‌کان و ئازادی یه‌کانی ڤڵاتیانی خۆی بگرێت.
له ئه‌م وتووێژه‌دا، کاک برایم لاجانی چالاکێک و کارناسێکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵیت که رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژیمێکی ئیدئۆلۆژێک و مه‌زهه‌بی یه که پێ شێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌شێک له وجوودی کۆماری ئیسلامی یه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که گۆمان له ئه‌وه دانیه ئه‌گه‌ر بیر‌و ڕای گشتی جیهان و مرۆڤایه‌تی پێشکه‌وتوو و خه‌ڵکی ئێران گوشاری خۆمان زیاتر بکه‌ن، ئه‌وه ده‌توانین کۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ین.
وتووێژی کاک برایم لاجانی لە دەنگی ئەمریکا