پێمان گووتن ئێمه له ره‌گه‌زی داربه‌رووین
پێمان گووتن ئێمه وه‌ك شوشه واین تا بمان شكێنن تیژتر ده‌بین
پێمان گووتن ئێمه گری دوای ئه‌نفال و تۆڵه‌ی هه‌ڵبجه و شه‌هیدین
پێمان گووتن ئێمه نه‌وه‌ی قه‌ندیل و گارا جودین
پێمان گووتن ئێمه مردن له ئێمه را ده‌كات
ئێستا گوێ بگرن ئه‌ی تاعونه‌كانی نیشتیمانی لم
له هه‌ر شوێنێك په‌نجه‌ی كوردێك زامدار كه‌ن ئێمه دار به‌رتان ده‌كه‌ین به خۆڵ
له هه‌ر شوێنێك فرمێسكی دایكی شه‌هیدێك هه‌بێت ئێمه بۆ ده‌كه‌ینه شایی
ئێمه كوردین
ئه‌نفال من له ناو نه‌برد
هه‌ڵبجه منی نه ترساند
وێران كردنی لادێكان منی نه‌سریه‌وه
كه‌چی تۆ به جلێكی ره‌شه‌وه ده‌ته‌وێت
نه‌وی ئاری زه‌رده‌شت ئه‌ی ره‌قیب
له چركه‌یه‌كاداگیرمان بكه‌ن
نه‌تانزانی
رۆڵه‌كانی وڵاتی به‌فر شاخ
رۆڵه‌كانی وڵاتی نێرگز و ئاگر
رۆڵه‌كانی كه‌ی حسره‌و قازی
ده‌تانكه‌ن به په‌ندی زه‌مانه
سه‌ر زه‌ویتان لێ ده‌كه‌ن به دۆزخ
هه‌ڵمه‌ت صمد