دابه‌شکرا بوو به‌و پێنج به‌شه ئه‌م گۆی زه‌وییه
ئاسیا، ئوروپا، ئه‌فریقا، ئه‌مریکا، ئه‌قانوسییه
ئێستا کراوه به دوو به‌شی دوو جه‌مسه‌ر
یه‌کیان په‌نابه‌ر و ئه‌وی دی په‌ناده‌ر
وه‌ک بڵێی وه‌ها داڕێژراوه ئه‌م زه‌مینه
به‌شێ ئاوه‌دان بێ و به‌شێکیش وێرانه
به‌شێ تێر و ته‌سه‌ل و ته‌یار
به‌شێ کانی نه‌خۆشی و ده‌رد و ئازار
به‌شێ کارخانه‌ی تۆپ و تانگ و تفه‌نگ
به‌شێ کار به وانه بۆ خوێنڕێژیی و جه‌نگ
به‌شێ مه‌کۆی زانست و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر
به‌شێ چاوگه‌ی نه‌زانین و تاکی به‌دفه‌ر
به‌شێ لانکه‌ی مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستی
به‌شێ لانه‌ی دیکتاتۆری و تاکپه‌ره‌ستی
له‌م به‌شه‌وه شا و شازاده، ئیمام و ئیمامزاده
سه‌رۆککۆمار پۆل پۆل به سواری و پیاده
مامۆستا و پزشک و زانا و خوێنکار
پرۆفسۆر و توێژه‌ر و تاکی به‌هره‌دار
سه‌رله‌شکر و سه‌رکرده و باڵوێز و وه‌زیر
کرێکار و کوڵفه‌ت و قاعید و عه‌سکه‌ر و گزیر
سه‌ڵت و خاوه‌ن مناڵ – جوان و پیر
ئه‌که‌وینه رێ بۆ لای پیری ده‌سگیر
ئاگامان نییه له پیلانی پیلانگێڕان
که چلۆن دائه‌ڕێژن پلان بۆ جهان
رامان ئه‌گوێزن وه‌ک مۆره‌ی تخته‌نه‌رد
پێمانوایه ده‌ربازین له ترس و له ده‌رد
خۆمان لێگۆڕاوه و خۆ به زانا ئه‌زانین
نازانین که چه‌نه ساویله‌که و نه‌زانین
ئاواره‌ین و ئاواره‌ین و ئاواره
به‌و پیلانه چه‌په‌ڵه نادیاره
واین له گێژه‌نی مه‌رگه ژیان
ژیانی کۆیله‌ی و خۆ فریودان.
**
: Magnus Hjalmarson Neideman
وێنه له سایتی رادیۆ زایه‌ڵه وه‌رگیراوه
سه‌عی سه‌قزی 15/1/2016