لەساڵانی پڕ لە هیوا و گەوزاوی خوێندا لە دایکبووم
من لە دایکبووی کازیوەیەکی پڕ لە جریوەی چۆلەکەم
قارەمانی رۆژانی منداڵیم
فەرەنجی پۆشێکی دەم و چاو سووتاوی خەڵکی شاخ
خولیای جێژوانم!
سەنگەرە بەردینەیەکی قوڕئاوی سەر لووتکەیەکی پڕلە تەم
من
لەساڵانی پڕ لە هیوا و گەوزاوی خوێندا لە دایکبووم
مەودا و غوربەت توانای دابڕانی من و خاکیان نییە
من نەوەی وەرزی گوللە بارانی خاک و خۆرم
وەرزی پاڵەوانانی نەسرەوتووی هەرمانی مێژوو.
ماوم
تا لە درزی سەنگەرێکی پڕلە بوونەوە
سەیری ئاسۆی سەرهەڵدان بکەم
شاخ ئاخێزگەی بوون و
هەرمان و بوون لێرەوە تۆمار دەکرێت
که یهان یووسفی