ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی رێكخراو‌ی نه‌تەوه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان، ” UNPO ” شه‌وه‌ئاهه‌نگێكی كولتووری به‌رێوه چوو.
لەو شەوەئاهەنگەدا خاتوو ” مەهاباد مینووزادە” به‌رپرسی یه‌كێتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی سوید بەشداری كرد.شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین ووتار له لایان به‌ڕێوه‌به‌ری UNPO ده‌ستی پێكرد و پاشان كورته فیلمێك له سه‌ر كار و چالاكی UNPO هەر له سه‌ره‌تایدامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا، پێ نیشان درا.
شایانی باسە به‌شی كۆتایی شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌كه تەرخانکرابوو بۆ گۆرانی و موسیقای نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ندام لەو رێكخراوه‌یەدا و لە بەشی كوردیدا، هونه‌رمه‌ند یاشار چه‌ند پارچه گۆرانی پێشكه‌ش كرد.
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،
٢٩ی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی،