به ریگاوەن وا هاتنه وه
وا هاتنه وه ،کین و بوکوێ،
چین ،
چییان ده وێ ،چییان پێیە ،
وا هاتنه وه ،
ئه وانه باسکی به هیزی گه لن،
شوره سواری مه یدانن
هه لو به رزه فره کانی کوردوردستانن.
به چکه شیری شیره پیره کانن.
نه عره ته یان کیشاوه ،
راپه ریون واهاتنه وه.
ئەوانە قووتابی قووتابخانەی،
قازی ،قاسملو،شه ره فکه ندی و هه موو شه هیدانن..
پیگەیشتووی ماموستا دیمووکراته کانن .
به رهه می خەبات و زانتسگەی
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانن
بولبولی خوش ئاوازی بەره بەیان و ئیوارانی کو ردستانن.
کوتری سپین
کوتری ئاشتین
نامەیان پێیە،
نامهی پر رازونیاز .
نامه ی رازاوه به مژده ،
مژده ی حیزب
کام حیزب
حیزبی دیمووکراتی کوردستانی ئیران .
ماموستان و زانیارییان پییه ،
زانیاری دژی داگیرکای،
زانیاری بەرەو ئازادی ،
رزگاری ،
عەدالەت و یەکسانی ئیران
کوردو کوردستان.
گول بەخشن و گولی سووره رەنگیان پییه.
به هیوان
هیوا بەخشنو هیوایان پییه.
میوەبەخشن و میوەیان پییه ،
نافروشن
دەبەخشن
میوەیان پییه ،
دلسوزو فرمیسک ریژن
بوکوردوکوردستان
مژدەیان پییه مژدەی نوێ ،
خه باتی نوێ هەستانەوه ،
سەرکه وتن
سه رکەوتنیان پییه .
خورتان بینیوه؟
ئەوانه پرشنگی گەرمو جوانی خورن و
رووناکییان پییه ،
ئه وانه بروسکەن ،
بروسکەی تیژبرو ئیلهامیان پییه .
ده زانی بو کوێ ده چن؟
بوروژهەڵاتی کوردستان
بۆ زایەنگای خومان و خویان
بوشارو لا دێ .
هه وارگەی خومان و خویان ،
دەچنەوه بولانکه ،
لانکه ی دیرین ،
یه کەمین ،
ئەولانکەی که یەکەم جار له ویوه
چاویان به دوونیا هەڵ هیناوه .
دەرونەوه،
بوباوەش ،
باوش گەرم و نیان
باوشی گەرمی به سوزی
روژهەڵاتی کوردوکوردستان .
بولانکی خومان وخویان
لانکی باپیره گەورەمان
باپیره گەورەی کوردوکوردستان ،
که زوره مله
به هیزی هیز لیوه دەرکراون
بێ بەش کراون
به زوری کێ به دەستی کێ
به پلانی کێ به هیزی کێ ،
به لێ به ده ست به پلان به هیز ،
هیزی ئاخوونده خوین مژەکان
داگیر کەرەکان،
دژه گەلەکان .
ویران کەرو دزه تێر نه خورەکان.
ئەو رژیم و ئاخوندانەی
که له بەرەی تیرورو دژه ئاشتیو ئاساییش دان
.وا هاتنەوه،
دروشاوه وەک تیشکی خور
له نوکی پێئ تا تەوقی سەر ،
،بو کوی
بو نیشتیمان ،
نیشتیمانی هەر هەموومان داگیر کراوی
دەستی ئەژدیهاو مارە ئاخووندەکانه
. دەیانەویت پاش ماندوبوون
پاش تیپەڕبوون به سەر ترسا،
به سەر هێزدا
به سەره تۆپ و تەیارە و دەبابهی دووژمندا
ماندوو نەناسانه
قارەمانانه
سەر بەرزانه
شەرەفمەندانه و هیوادارنه
بگەنەوه به ئیوه
به گەل و نیشتیمان
به لانکی گەرمی باب و دایکه پیرەکان
له داخا پشت چەماوەکان
به دەستهملانی براوخوشکه دلسوز و چاوه روانەکان،
به پیروهاتنی روڵه زک برسی و بەرگ شرو ئەسیرەکان
روڵەی زیندانییه سیاسییەکان
روڵەی شەهیدانی کوردوکوردستان
دهیانهەوێ خاکی کوردستان ،
دەسو چاوی ئیوه ،
ئیوەی ئەسیر له غەما چەقیو ماچ کەن .
دەیانهەوێ لەگەلتان بن
هاودەردتان بن ئاموژگاری بدەن،
ئاموژگاری وەرگرن.
دەیائەوێ پێکەوه به بێ جیاوازی و ئیمه و ئیوه
راپەڕین پیکەوه بۆ رزگاری کوردوکوردستان .
وتمان ئەوانه پشمەرگەن ،
پیشمەرگەی دیموکرات ،
ئەوانەن که به هەژاری
به زکی برسی،
به خوبەخت کردن
به ماندونەناسی شانازی دەکەن،
قۆڵیان هەڵماڵیوه ئازیانه
مەردانه شیرانه
گیان و ژیانی خویان له سەر دەست داناوه
بە سەخاوەتمەندانه تا بیکەنه پیشکەش
به ئیوه به رزگاری،
ئازادی
ئاشتی
پیکەوه ژیان
دادپەروەری
کەرامەتی مروڤ
یهکسانی گەل و نیشتمانی
هەر چوارپارچەی ئەم کوردستانه
که هی باب و باپیری هەموومانه و
داگیرکراوی سێ دوژمنمانه .
دەیانهەوێ به تیشك و تیشکه پرشنگدارهکەیان ،
دڵی ئیوه ،
نیشتیمان
شار ولادێ
کووچه وکۆڵان
شەقام و گەرەک،
دەشت و چیا،
هەموو ئیوه ،
لانکی ئیوه
دڵ و دەروونی ئیوه
چاوی ئیوه
بیروهرزی ئیوه
رووناک و پاک کەنەوه
دەیانهەوێ
بەرگی رەشتان بەرگی غەمتان فرێ دەن و
پشتی به ئاهەوه چەماوتان راست کەنەوه .
دەیانهەوێ
به لاپەرەی دڵه جوان و بێ گەردەکەیان
به پەنجه نەرمو ماندوو نەناسەکەیان
چاوی فرمێسکین و لێوه باری غەم گرتوەکانتان پاک کەنەوه.
دەیانهەوێ رازی دڵیان
ئەو دله جوان و به سوزەیان
که بووەته لانکه و نامیلکەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران ،
به زمانه پاراو و بێگردهکەیان بوتانی شی گەنەوه .
دکتور و دەرمانیان پییه
هاتوون تا برینه ،قەیره مار گەستوەکانتان تیمارو چاک کەنەوه.
هاتوون تا به دیداری نوێ به باسی نوێ خه باتی نوێ
به باوەشی گەرمو به سوز
بە بزه ی لیو غەمه چەق بەستوەکانتان
بتویننەوه.
میشه هەنگن و هاتوون
هەنگوین دەبەخشنەوه .
هاتوون تا له بەره بەیاندا
هەنگوینی دیموکراتی ئەم کوردستانەتان پێ ببەخشنەوە .
هاوار هاوار ئەی گەل
ئەی نیشتیمان
ئەی روڵه به هیمەت و ئازای کوردستان
ئەی دلسوزان و دوستانی کوردوکوردستان
هاوار بۆ جیهان بو لایەنگرانی رزگاری
ئازادی
عەداڵەت و یەکسانی
هاوار وا ،هاتن دزەکان
رێ گرەکان داگیرکەرەکان ئاخونده تروریستەکان
دوژمنانی ئازادی و یەکسانی
واهاتن هێرشیان هێنا
بۆ کوشتن بو سڕینەوه
بوقەڵاچۆ کردن
بو خوین رشتن بو خوین مژین
ئاخ و هەزران ئاخ
نەهات که س نەهات بەدەم هاواری
شۆڕه سواره مژده هینەرەکانەوه
به هانای
دادپەروەرو ئازایخوازانەوه .
ئاح شەش گولی سور ،
شەش شاره هەنگوین ،
شەش به چکه شیر شەش هەلوی سەر شاخ
شەش بولبولی ئاوازخوینی ماندوو نەناس
شەش کۆتری سپی هیمای ئاشتی
شەش ئەستیره ،
شەش مانگو شەش خور ،
شەش و شەش و شەش،
ئاخ هاوار وابوون به حەوت،
هەلوەرین ،خاپوور کران ،
کوژران کوژران کوژران کوژران
نوقم بوون له ناوبران داپوشران ،
شه هید کران به دەستی دووژمنان
ئاخووندەکان
به دەستی خائین و خوفروشەکان
ئاخ حەوت گول ،
حەوت به چکه شیر
حەوت ماموستای مژده هینەر
وا شەهید کران شەهیدکران،
خوینیان رژا ،خوینیان رژا سەر کوردستان
ئەها بیستان دوا وتەیان
، وتیان مردن بو دوژمن و
سەر کەوتن
رزگاری بوکوردو کوردستان.
وەرن وەرن توخوا وەرن هه موو وەرن
ئه ها سەیرکەن
سەیریکی ورد ورد ببینن
وا خوینی ئەو حەوت شەهیده
حەوت رووبارە حەوت دەریای عەتری دروست کرد.
دایپوشی بینی خوینی عەترینی ئەوان
هەر چوار بەشه بریندارەکەی کوردستان .
هەموو شاریک هەموو گوندێ،
هەمو مالێ هەمو کەسێ به دەنگی ،بەرز ،
هاتنه هاوار وا هەمو کەسێ هەوالی ئەو عەتره خوشه ئەپرسێ
هاته ولام به تەرزی جوان
حدک وتی ؛؛
ئەی گەلی کورد ئەی کوردستان
هاوار کەن هاوار به دەنگی بەرزیی ترس و لەرز
بڵێن ئەو بینه خوشه حەوت گولی گەشه
حەوت روله شیری گەلەکەمان که حیزب
حدکا بەخشی به ئازادی ئه م کوردستانه ،
روحتان شاد ئەی حەوت گول
حەوت هەلو حەوت شیری به چکه شیر
ئاسووده بن و باش بزانن
که بۆنی خوشی ئیوه
هاواری بەرزی ئیوه
هیوای نوێ بوونه وەی ژیانو خەباتی بێ حەسانه وەی بەخشی به کوردستان.
ئاسوده بن
روڵەکانتان روڵەمانن
بنەماڵەی سەربەرزەکانتان وەک خوتان تاجی سەر سەرمانن
ئاسوده بنو باش بزانن
که چونەوەی ئیوه بینی ئیوه دیداری ئیوه
بزەی گەش و پر ئومیدی خسته سەرلیوی
باب و دایکه پشت چەماوەکانی
شەهیدانی کوردستان
ئاسوده بن
که ئیوه و هەمو شەهیدان تاجی سەر سەرمانن
بەلێ به ئیوەوه بالا بەرزو سەر بەرز راوەستاوین
ئاسوده بن ریگاتان ریگامانه
حەوت برا حەوت روله حەوت پشتیوانم
خوتان ، هاوڕێ و رێبازتان خۆشەویستن
لام زیاتر له رۆحو گیانم
له کوتایدا هیودارم خوای گەوره کوردکوردستان به هەولی خەباتکارانی هاوریتان رزگار بکات و بەهەشتی به رینی جه لاتی به جیگای ئیوه و هه موو شه هیدانی کوردو کوردستان بکات به بەهەشتیک که جیگای ئاخوونده خوین مژەکانی تیدا نابیتەوه. هیوام شادی ،سەربه رزی ورزگاری کورد وکوردستانه