هەتا ساتێ بۆ ژیان ما بێ
مێژوو لە باس کردنت تێر نا بێ
لە ئاست چۆپی کێشانی وی
کێوەکان سەریان بو نە وی
کوانێ ئاسنگەری کاوە ؟؟
وەک تۆ لە مێژوو دا پیاوە .
کوردستان وەجاخ کوێر نابێ
سەدان جەوان مەردی دی دەبێ
هاوسەنگەرت دانامێنن
تۆڵەی خوێنت هەر دەستێنن
باش بزانێ دوژمنی پەست
حیسابی خوێنی تۆی دەشتە دەست
ئێمە فێرکراوین کە ناگرین
کێو و قەڵای خۆ ڕاگرین
دەست لە نێو دەست هەر هەموومان
بۆ تۆڵەی شەهیدانیی زیندوومان
عەبدوڵڵا وەیسی, ئاڵمان