حوسێن کۆکەن، کە بە هەڵکۆڵینی شاخێک لە نزیک شاری پاوە نێوبانگی دەرکردووە، بەیانی رۆژی سێشەممە 26-7-2016 لە تەمەنی 85 ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
.
حوسێن عوسمانی کە بە حوسێن کۆکەن دەناسرێت و پێشی دەگوتر “خاڵە حوسێن”، لە 28-9-1930 لەدایکبووە و دوای 85 ساڵ تەمەن لە پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
حوسێن کۆکەن، کە لە کاتی راودا قاچێکی لە دەست دابوو، لە ماوەی 19 ساڵدا بە قوڵنگ شاخێکی هەڵکۆڵی و بەرهەمێکی هەتاهەتایی خوڵقاند، بۆیەشە بە “فەرهادی سەردەم” دەناسرا.
ئەو لە دڵی شاخێکی نزیک شارۆچکەی باینگانی سەربە شاری پاوە خانوویەکی دروستکرد، کە چەندین ژوور و حەمام لە خۆ دەگرێت و تەنانەت قەبری خۆشی هەر لەوێ هەڵکەندبوو.
حوسێن کۆکەن ساڵی رابردوو قاچی شکا و دوای نەشتەرگەری لە جێگەدا کەوتبوو.
پێشتر رووداو فیچەرێکی لەسەر ژیانی حوسێن کۆکەن ئامادەکردبوو، كە تێیدا چیرۆكی ژیانی خۆی باس دەكات.
رووداو – هەولێر
……
وەرگیراوە لە لاپەڕەی فەیسبووکی تایبەت بە مام حوسێن
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ، هونهرمهند و كەسایەتی ناۆدار و نیشتمان پەروەری كورد خالؤ حسهيني كؤكهن سەرلەبەیانى ئەمڕۆ رێكەوتی *25/7/2016* له کاتژمێر پێنج و ٢٠ خولەکى بەیانی لهتهمهنی ههشتادو ههشت ساڵی ماڵاوایی له ژیان کرد .
هونەرمەند خاڵۆ حوسێنی کۆکەن ، ناوی تەواوى (حوسێن سەلیم عوسمانی)ە، ساڵی ١٩٢٧ له گوندی “دڕۆڵه” ی خوار (ڕۆژهەڵاتى کوردستان) سه ر سنووری ئێران- ئێراق له دایک بووه و له دەڤەری مەیگۆرێ و نزیکەی ٢٠ ساڵە بە قوڵینگێکەوە خەریکی داتاشینی بەشێک لە کێوی مێگەورئ بووه ١١ ژور و حەمامێکی لێ دروست کردووە، ھەر ژوورێکیش ١٣ تاقی گەورە و سێ پەنجەرەی ھەیە. لە یەکێک لە ژوورەکان، قەبرێکی تایبەتی ھەڵکۆڵیوە زیاتر لە نیو سەدەیە به تةنییایی لةو ئةشکةوته بةردینه ژیانی به سةر بردووه.
هونەرمەند خاڵۆ حوسێنی کۆکەن پێش کۆچی دوایی لە ماڵەکەی خۆیدا توشی ڕووداوێک هات کە بەهۆیەوە ڕانی ڕاستی شکا، هاوکات هەر ئەو ڕۆژە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام درا.
بهم بۆنهوه خهمناكهوه پرسەو سەرەخۆشی له خۆم و لە ههمو خهلكي كوردستان به گشتي و خهلكي ههورامان به تايبهتي دەكەین. له خوای گەورە دەپاڕێینەوە جێگای بەهەشتی بەرین بێت. کۆری ماتەمینی ئهو هونهرمهنده كؤچكردووه 25/7/2016 ڕۆژی سئ شەممە كات ژمير /16لە مزگەۆتی صلاح الدین شاروچكهي بانهورئ’ سهر به قهزاي شاري پاوه’ پاريزگاي كرماشان’ بريوهدهچئ.
خالؤ حسهين بمان بوره كهوهك پيويست وشياوى بهريزتان نهمان تواني ئاورت لئ بدهينهوه که ئیمهیش چهپکه گولی هونهری تؤ له سهر سهوهته ی هونهری جیهاندا دا بنین .. وهيان هيج نهبيت جئ دهستييكمان دياربيت له ميژودا بؤ داهاتوى نهتهوهكهمان
دڵنیاوه ئهگهر له ههر نهتهوهیهک بێجگه له کورد ببایته به بێ شک ئێستا له ههموو دنیا ناوبانگی ڕهنج و زهحمهتهکانی هاتبیا
…..
باس نیوز
شەریف فەلاح
پاوە.. خاڵۆ حوسێن کۆکەن کۆچی دوایی کرد
خاڵۆ حوسێن کۆکەن، ناسراو بە (فەرهای دووەم) بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.
بەپیی هەواڵی ئاژانسی کوردپا و بە پشتبەستن بە سەرچاوە خۆجییەکانی شارەی پاوە، خاڵۆ حوسێن کە ناو و ناوبانگی چەشنی ئوستوورەیەکی وەک فەرهاد بۆ هەموو لایەک ناسراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -7 -26 کەلە نەخۆشخانەی شاری پاوە بووە، کۆچی دوایی کردووە.
حوسێن عوسمانی (خاڵۆ حوسێن) کۆتایی وەرزی پاییزی رابردوو بەهۆی هەڵخلیسکان و بەربوونەوە لە شاخ و شکانی لەگەنی ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە بووە.
یەکێک لە کەسانی نزیکی خاڵۆ حوسێن هەواڵی مەرگی پشتڕاست کردووەتەوە و ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ ڕێوڕەسمی ناشتن و سەرەخۆشیی بەرێوە دەچێت.
خاڵۆ حوسێن (فەرهادی دووەم) بەپێی قسە و گوتەکانی خۆی بەهۆی ئەوەی هاوسەر و چوار کوڕی لە بوردومانێکدا تێدا چوون، ماوەی 21 ساڵە ئاوەدانیی بەجێ هێشتووە و بە قوڵینگێک لە شوێنی گەشتیاریی “مێگەوڕە”ی هەڵکەوتوو لە گوندی “بانەوڕێ”ی سەر بە ناحیەی “باینگان لە شاری پاوە 11 ژووری بەردینی هەڵکەندووە و بەم بۆنەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.
فەرهادی دووەم ساڵی 1930 لە گوندی “دوڕووڵە”ی سەر بە شارەدێی باینگان لە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە و ساڵی 1965 بەهۆی ڕووداوێکەوە لاقێکی لەدەست دەدات، بەڵام کەمەندامی و بێ کەسی و تەنیایی نەبووەتە هۆی کۆڵدان لە ژیان و لە ماوەی 21 ساڵدا توانیویە لەناو دڵی “قاوگیرە” هەڵکەوتوو لە گوندی بانەوڕێ سەر بە پاوە 11 ژوور و ئەشکەوتی بچووک ساز بکات کە زۆر جیگەی سەرنجن.
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئەو کارە هەڵکۆڵین و بەردتاشینەی خاڵۆ حوسێن بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، ئێران و تەنانەت جیهان و چەندین بەرنامە و دۆکیۆمێنت لەسەر ژیان و کارەکانی ئەنجام دراوە.
ئەو داهاتەی کە لە گەشتیاران بەدەستی هێناوە، لەڕێگەی سازکردنی قوتابخانە، مزگەوت و یارمەتیی هەژاراندا خەرجی کردووە.
شیعرێک بۆ خاڵۆ حوسێن
بەڵێ وتراوە زۆر جار بیستراوە
سەنگ تاشێک ھەیە فەرھادی ناوە
کاتێک زانیمان ئەو فەرھاد کێیە
ئەویش وەک مەجنوون عاشقی لەیلێ یە
لەبەر عەشقیەتی قوڵەنگ بە دەستە
چونکە کوژراوی دوو چاوی مەستە
فەرھاد بۆ شیرین بێستونی شکاند
خوێنی جگەری لە چاو دە تکاند
تۆ عاشقی چی بویت مامە حوسەین گیان؟
رازێنەرەوەی شاخی کوردستان
ئەی پیری دلێر فیدای دەستت بم
باڵاگەردانی قوڵەنگ و ھەستت بم
زیدوت کردەوە مێژووی کوردستان
رۆستەم حەدی کوا بۆت بێتە مەیدان
شەرمەزاری تۆن ھەموو دلێران
خەریک وەسفی تۆن ھەموو شاعیران
بشکێت قەڵەمی سەرجەم شاعیران
گەر وەست نەکەن تا ئاخر زەمان
غەریب بە فیدای قوڵەنگ و دەستت
شاعیران سەرپاک بە فیدای ھەستت
محەممەد ئێناخی
