ڕەنگە زۆربەمان بزانین لۆبی چیە و کێن کە دەتوانن دەوری لۆبیگەری بەرچاو لە ئاست کێشە سیاسی و ناوچەیی و جیهانیەکان دا بگێڕن.
بۆ ئەم مەبەستە و کورت کردنەوەی نووسینی ئەمجارەم، لینکی بابەتێکی پێشووتری خۆم سەبارەت بە چەمکی لۆبی لێرەدا دادەنێم و هیوادارم خوێنەری بەڕێز بتوانێت سوود لەم بابەتەش وەر بگرێت.
لینکی بابەتی تایبەت بە لۆبی:
http://www.kurdpa.net/index.php?besh=dreje&cor=witar&id=8094
بەڵام بۆ شیکردنەوەی چەمکی دووهەم، واتە ماسۆنیەت و دەورگێڕان و کاریگەری لە سەر چۆنیەتی دەسەڵاتی کورد و سەرجەم بڕگە و بابەتەکانی دەستوور و یاسا و ڕێساکانی باشووری کوردستان و تێکدانی شیرازەی کلتووری و شوناسی کوردیی، بە پێویستی دەزانم سەرەتایەکی پوختە باس بکەین.
زۆربەمان وشەی ماسۆنیەتمان ( illuminati ) گوێ لێ بووە، مانای وشەی ماسۆن یانی ئازاد و ڕەها و بەڵام سەرەڕای ئەوەش ڕەنگە زانیاری زۆر و پتەومان لە سەر چەمکی ماسۆن و کار و کردەی تایبەتی ئەوان نەبووبێت.
پوختەی تێگەیشتن ئەوەیە کە بونیاتی فڕاماسونێری (Free Mason) زۆرە کۆنە (سەردەمی فیرعەونەکانی میسر) و بە نهێنی خواست و ویستیان وەک ئامانجی گشتی خۆیان بریتیە لە کۆنتڕۆڵ کردنی سیاسەت، ئابووری، فەرهەنگ و هەموو شتێکی ئەم جیهانەیە بە بیانووی حازر کردنی مرۆڤایەتی بۆ هاتنی مەسیحی دەجاڵ(فیرعەونێکی تر لە داهاتوودا).!
لە ئێستادا چەکەرە و گەرای ماسۆنیەت هەموو شوێنێکی دونیای تەنیوە و بە شێوەیەکی فراوان لق و پۆپیان لە هەموو وەڵاتێک دا بڵاو بووەتەوە.
پێویستە بگوترێت ماسۆنیەت لە سەرجەم بوارە جیاجیاکانی مێژوودا دەوری بەرچاوی هەبووە و ماسۆنەکان ئەندامەکانی خۆیان زیاتر لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و ناسراو لە کۆمەڵگە جیاجیاکاندا هەڵدەبژێرن و تەنیا لە کۆتایی ساڵەکانی سەدەی ڕابردوو دا زیاتر لە پەنجا هەزار کتێب سەبارەت بە ماسۆنیەت نووسراوە کە لە سەدا نەودی کتێبەکان هەر خۆیان نووسیویانە.!!
سێ بنکەی سەرەکی ماسۆنیەت لە سێ شاری پاریس و لەندەن و نیۆیۆرک هەڵکەوتووە، بەڵام ئەمە تەنیا زانیاری گشتیە و ئەگینا بەندەری کانتۆن لە وەڵاتی چین و وەڵاتی سەنگاپوور و چەند شوێنی تایبەتی دیکە بنەکەی زۆر سەرکی و چالاکی لێ دانراوە.
دەگوترێت کە جۆرج واشینگتۆن ـ یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ـ و هەروەها زۆر یەک لە ڕێبەرە ناسراو و سەرۆک کۆمارەکانی ئەو وەڵاتە تا ئیمڕۆ هەر هەموویان ئەندام و بەرپرسی ماسۆن بوون و هەن.
تەنانەت زۆر یەک لە هەڵسووڕاوانی شۆڕشی مێژوویی و گەورەی فەڕانسە و زانایان و هونەرمەندانی ناسراوی جیهان سەر بە کۆمەڵەی ماسۆن بوون و ئامانج و خەونی ئەوانیان وەدی هێناوە.
بۆ نموونە کۆمەڵەی ماسۆنی بەریتانیا گەڵاڵەگەلی خۆیان بەمشێوەیە داڕشتووە:.
یەکەم: بڵاوکردنەوەی مەزهەبی کاباڵا لە دیانەتی جوولەکە. چونکە وەک دەزانین دوای شەڕی خاچپەرستان باوەڕی جوولەکە تووشی ئاڵووگۆڕی جیددی بوو و تەنانەت ئەم حاڵەتە کارتێکەری کردە سەر دیانەتی مەسیحی و بەم شێوەیە بووە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی ماسۆنیەتێکی نوێ.
دووهەم: شەڕ دەگەڵ دیانەت و باوەڕە مەزهبیەکانی دیکەی جیهان دا بە مەبەستی درووستکردنی مەزهەبێکی نوێ کە خەونی ماسۆنیەت وەدی بێنێت.
سێهەم: بڵاو کردنەوەی ڕۆحیەت و بۆن و بارامەی ڕەها و ئازاد لە نێوان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بۆ وێنە لابردنی سنوور و ڕەهابوونی جنس بە هەموو شێوازێک بۆ ژن و پیاو.
خواستی سەرەکی ماسۆنیەت لە ئێستادا گۆڕین و لەناوبردنی هەموو جۆرە دیانەت و مەزهەب و هەروەها ئەخلاقی دەوڵەتەکان و کلتووری کۆمەڵگەکانە بە مەبەستی درووستکردنی جۆرێک کلتووری جیهانی یەک دەست و یەک ڕەنگ کە لە چوار چێوەی جوولەکەی ماسۆن دا خۆی پێناسە دەکات.
باوەڕەکانی ماسۆنیەت:
خۆشەویستی شەیتان و هێما شەیتانیەکان، باوەڕ بوون بە شارستانیەتی مرۆڤەکانی دیرۆکی میسر(سەردەمی فیرعەونەکان)، ماتریالسیم(ماددە گەرایی)، باوەڕ نەبوون بە ڕۆح، بێ خدایی و …هتد.
هێماکانی ماسۆنیەت:
چاوی دونیابین، ئەستێرەی پێنج سووچ، باوەڕ بە ژمارەی 666 کە هێمای شەیتان پەرستانە و ژومارەی 33 کە هێمای بانگکردن و هێنانەوەی ڕۆحە(تحضیر الٲرواح)، ژومارەی 9 و 11 کە بە باوەڕی ماسۆنیەت بە هێمای دوو ستوونی پەرەستشگەی نەبی سولەیمان دەزانرێت و هێندێکی دیکە شتی سەیر و سەمەر کە لەمڕۆدا لە زۆر بواردا دەیانبینین.
وەک دەزانین هەر بە پێی ئەم خواستەی ماسۆنیەت دەوڵەتی ئیسڕائیل لە هێڵی جوگرافیای 33 دامەزراوە، شەڕی ئیسڕائیل و لوبنان کە سی و دوو ڕۆژی ماوە برد دواتر ئیسڕائیل کردی بە سی و سێ ڕۆژ، باڵەخانەکانی یازدەی سپتامبری نیۆیۆرک وەک ژومارەی 11 هەڵکەوتبوون بە پەنای یەکەوە و هەر لە ڕۆژێک دا تێکچون کە 11ی مانگی سپتامبری ساڵی2001 بوو.
هەروەها کوشتنی جان ئێف کەنێدی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە هۆکاری ئەوەی ناوبراو دژایەتی ماسۆنیەتی دەکرد و لەبەرانبەریان ڕاوەستابوو. وەک نموونەی کۆتایش دەبێ بڵێین وێرانکردنی شارەکانی هیرۆشیما و ناکازاکی لە وەڵاتی ژاپۆن بە بۆمبی ناوەکی هەر لە سەر هێڵی ئاسمانی33 دا ئەنجامدران.
لە باشووری کوردستان و دوابەدوای ڕاپەڕینی 1991 زۆربەی سەرکردایەتی کورد و حیزبە دەسەڵاتدارەکان نە تەنیا نەیانتوانیوە هەوڵێک بدەن بۆ پێکهێنانی لۆبی کورد بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتی دا، بەڵکوو بە پێچەوانەوە خواستی ماسۆنیەتیان لە سەرجەم بوارە جیاجیاکان دا جێبەجێ کردووە و تەنانەت هێما و درووشمەکانی ماسۆنیەت لە کۆمپانیای حیزب و دەسەڵات و میدیا و بازرگانی دا زەق کراوەتەوە.
کەناڵەکانی تەلەفزیۆنی لە باشووری کوردستان زۆربەیان هێمای ماسۆنیەتیان پێوە دیارە و بەرنامەکانیان ڕێک خواستی ماسۆنیەت وەدی دێنێت. زۆربەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ پەسەند کردنی پلانی جیددی بۆ باشتر کردنی ژیانی خەڵکی کوردستان نەبووە بەڵکوو بۆ پەسەند کردنی یاسا و ڕێسای ماسۆنیەت بووە کە دەتوانین ئاماژە بە مشتومڕی پەرلەمان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە سەر پەسەندکردنی ”یاسای جەندەر” لە کوردستان بکەین کە سەرەڕای پێویستی خەڵکی بە گوزەرانی شیاو و شایستە، پەرلەمان سەرقاڵی پلانەکانی ماسۆنیەت بووە.
میدیاکانی دەسەڵاتی کوردی لە باشووری کوردستان بە بڵاوکردنەوەی فیلم و ڕیکلامی دوور لە کلتووری چەند هەزار ساڵەی نەتەوەی کورد، دەخوازن ڕەمز و هێماکانی ماسۆنیەت لە ناو کۆمەڵگەی کوردستان بچەقێنن و بنچینەی کلتووری و مێژوویی کوردستان بە ئاراستەیەکی نوێ دا تێک بدەن و بگۆڕن.
لە کۆتایی دا دەڵێین هەوڵی حیزبەکانی دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات بە ئانقەست بێت یان خود لە ژێر گوشاری ڕێکخراوی نهێنی ماسۆنیەت دا بەو ڕواڵەتەی پێوەیان دیارە بەرەو بونیاتنانی کوردستانێکی جیهانی ـ ماسۆنی دەچێت کە لە سێبەری ئەو سیاسەتە دا کلتوور، شوناس و ئەخلاقی تاکی کورد قوربانی پاوانخوازی ماسۆنیەتی جیهانی دەکرێت و گیرفانی بەرپرسانی دەسەڵاتداری باشووری کوردستان پڕ دەکرێت و وەک مۆرەی ماسۆن حیسابیان بۆدەکرێت.
لە ئێستادا دەسەڵاتی کوردیی بە هەموو توانایی خۆیەوە و لە ڕێگەی میدیا و سیاسەتەوە هەوڵی تەواو دەدات بە دوو دەستی باشووری کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا پێشکەش بە ماسۆنیەتی جیهانی بکات و بە دیزەبەدرخۆنەکردنی خواستی خەڵکی و درووستکردنی قەیرانی درۆینەی بوودجە و شەڕی داعش وەک بیانوو، کەپرێکی بۆ دزی و گەندەڵی درووستکردووە و لە سەروو هەمووشیانەوە باشووری کوردستان بووەتە هێلانەی مافیا و بنکەی ماسۆنیەت.
