سالار پێشرەو

پێشمەرگە پیرۆز بێ جێژنی گەلاوێژ
بە کڵاشینکۆف و نووکە ڕمبەی تێژ
تێهەڵدە و لێدە دوژمنی خوێنڕێژ
تۆ لە هەورازی و ئەو لە سەرەو لێژ
دەستی پیا بگرە ئەم کوردستانە
٭٭٭٭٭٭
ئەو گەلاوێژەی وا لە ئەسمانە
ڕووناکی زۆرە و ئەستێرەی جوانە
بۆ هاتن سەرما بووە بە نیشانە
بەڵام دڵگەرمیە لەم کوردستانە
نۆبەی هەڵپەڕکێی دەور ئاگردانە
٭٭٭٭٭٭٭
گەلاوێژ ڕەشی و تاری لا ئەبات
تیشکی داوە لە بەشی ڕۆژهەڵات
ئەدرەوشێتەوە ڕێبازی خەبات
بووە بە لانکەی حێزبی دێموکرات
ڕووناکی دڵی پێشمەرگەکانە