"an independent online kurdish website

پولیس لە شاری کولۆمبۆس دەڵیت کاتێک هێرشبەرێک بە ئوتوموبیل هیرشی بردە نێو جەماوەری قوتابیان و پاشان بە چەقۆیەکی قەسابی پەلاماریدان، لانی کەم نۆ کەسی بریندار کردن.usa-hershi-ayaleti-ohayo-201611-0

گومانلێکراوەکە لە لایەن پولیسەوە دەسترێژی لێکرا وکوژرا. سەرۆکی پولیسی کۆلۆمبۆس کیم ژاکووبس گوتی، “ئێمە دەبا ئەوەمان لە بەرچاو گرتبا کە ئەوە هێرشێکی تێرۆرستییە.”

زانکۆی ئەیالەتی ئۆهایۆ ئەو هێرشبەرەی وەک عەبدول ڕەزاق عەلی ئاڕتان ناساند، کە لە ساڵی یەکەمی خوێندن لە زانکۆ بوو.

خوێندکاران بە بەشی سومالیا دەنگی ئەمەریکایان گوت کە هێرشبەرەکە بە ڕەچەڵەکە سومالی و تەمەنی دەوری ٢٠ ساڵ بوو.

کاربەدەستانی نەخۆشخانە گوتیان هەشت لە ئەو کەسانەی کەوتنە بەر هێرش برینەکانیان جێگای مەترسی نیە.، بەلام کەسێکی تر برینەکەی قورسە.


سەرۆکی زانکۆکە مایکل داڕک گوتی لە پێشدا دەنگۆی گومانلێکراوی دووهەم هەبوو. بەڵام، داڕک گوتی پولیس ناوچەکەی پشکنی و باوەڕ دەکریت تەنیا هێرشبەرێک بوو.

داڕک گوتی گومانی سەبارەت بە هۆی هێرشەکە نیە. ئەو گوتی ئەو هێرشە بە ئانقەست بوو چونکە هێرشبەرەکە ڕووی کردە پێادەڕۆ و خوێندکارانی وەبەرخۆی دا. ئەو گوتی هێرشبەرەکە لە ئوتومۆبیلەکە دابەزی و خەڵکی وەبەر چەقۆیان دا.


مامۆستایەکی زانکۆ بە بەشی سومالیا، دەنگی ئەمەریکای گوت کە هاوکارانی لە ترسان “دەلەرزین”.

هەروەها بە گوێرەی ڕۆژنامەی یو ئیس ئەی تودەی USA TODAY لە ئەو هێرشەدا ١١ کەس بە پەلە ڕفێندرانە نەخۆشخانە و برینی یەکیان قورسە، کە ئەمەش بە پێی سەرۆکی پۆلیسی زانکۆ کرێگ ستانە.

ڕووداوەکە ئێستا لە لایەن ئیف بی ئا FBI یەوە لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە، ئەگەرچی هێشتا زانیارییەکی پشتڕاست کراو لە گۆڕێ دانیە کە داخوا ئەمە هێرشێکی پەیوەندیدار بە هەوڵی تێرۆرستی بووە یان نا.

سەرۆکی پولیسی کۆلۆمبۆس ژاکوب، کە ئەفسەرانی ژێر فەرماندەیی ئەویش وەلامی هێرشەکەیان دایەوە گوتی گومانی تێرۆرسمیان وەلا نەناوە.

هەروەها نوێنەری ئەیالەتی کالیفۆڕنیا ئادەم شیف، ئەندامی باڵای دێمۆکڕات لە کومیتەی زانیاری نەهێنی ئەنجومەنی نوێنەران، گوتی کە لە دەمێکدا ئەو خوێنڕێژییە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە، “هەموو نیشانەکانی هێرشێکی تێڕۆرستی پێوە دیارە کە لە لایەن کەسێک بەڕیوەچووە کە خۆی توندڕەو بووە.”

ئەو گوتی: “لێرە لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڕەشەی هەرە دەستبەجی بۆ سەر ئێمە هێشتاش لە لایەن هیرشبەرانی تاکەکەسی دەکرێت کە نەتەنیا لەتوانایان دایە زیانی گەورە بگەیەنن، بەڵکوو زۆریش سەختە، کە لە هەندێک نمووناندا، ناکرێت ئەو کەسە بناسی یان پێشی پێ بگری.”

سەرۆکی پولیسی زانکۆ ستۆن گوتی ئەو ئەفسەرەی دەسترێژی لە هێرشبەرەکە کرت ناوی ئالان هۆڕووژکۆ، ٢٨ سالیە، کە بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە زانکۆ دا کاری کردووە و گوتی، “ئێمە زۆر بەختەوەرین کە ئەو ئەفسەرەی زانکۆ لە ئەو شوێنە بوو و بە خیرایی کرداری لە خۆ نیشان دا.”

گوتە بێژی کۆشکی سپی جاش ئێڕنست گوتی کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لیسا مۆناکۆ سەرۆک ئۆبامای لە ڕووداوەکە ئاگادار کرد. ئەو گوتی کارمەندانی ئێف بی ئای لە کۆلۆمبۆس لە لێکۆڵینەوەکەدا هاوکاری دەکەن.


ئاژانسی ئاسۆشێتێدپریس ڕاپۆرتی کرد کە ڕۆژنامەی خوێندکاری ئەیالەتی ئۆهایۆ، دی لەنتێڕن The Lantern، لە مانگی ئاگۆست دا ووتوێژێکی لە گەڵ خوێندکارێک بە ناوی عەبدول ڕەزاق ئاڕتان کرد کە خۆی بە موسوڵمان و خوێندکاری ساڵی سێی بەشی بەڕیوەبەری تەداروکات Logistics Management ناساند کە تازە لە زانکۆی ئەیالەتی کۆلۆمۆس ڕا گوێزرابۆوە.

ئارتان گوتی لە شوێنێک دەگەڕێت کە بتوانێت بە ئاشکرا نوێژ بکات و نیگەران بوو کە داخوا پێشوازی لێدەکرێت یان نا.

ئەو لە بەشێکی وتووێژەکەدا بە ئەو ڕۆژنامەیەی گوت: “ئەمن بە ئەوەی لە سەر میدیا لە گۆڕێ دایە بە جۆرێک نیگەرانم. ئەمن موسوڵمانم، ئەوە نیم کە میدیا بە خەڵکی نیشان دەدات. ئەگەر خەڵک چاو لە ئەمن دەکەن کە موسوڵمانێک نوێژ دەکات، نازانم چۆن سەبارەت بە ئەمن بیردەکەنەوە، داخوا چی ڕوودەدات. بەڵام ئەمن گلەیییان لێ ناکەم. ئەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندنن کە ئەو وێنەیە دەخەنە نیو مێشکەکانیان.”

لە ئەم مانگانەی دوایی دا، کاربەدەستانی بەڕیوەبردنی یاسای فیدڕاڵ نیگەرانیان سەبارەت بە بانگەشەی توندڕەوان لە سەر تۆری ئێنتیرنێت دەربڕێوە کە هانی هێرشەکانی بە چەقۆ و ئوتوموبیل دەدەن، کە ئەم کردەوانە لە تەقاندنەوەی بۆمبان ئاسانترن.

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی