"an independent online kurdish website

دهۆک، کوردستان، عێڕاق : لە هاوینی ٢٠١٤ی زاینی، خەلیفا، کە ئەو کات تەمەن ٢٠ ساڵ و داێکی کوڕێکی ٣ ساڵانە بوو، لە لایەن ملیتانەکانی داعشەوە رفێندرا و وەک کویلە فرۆشتیان.xelifa_kechi-ezidi-desti-dahesh-0

دوای ئەو ساڵە چەندین جاران کڕێن و فرۆشی پێکرا، و ئەو داستانەی خوارەوە تەنیا بەشێکی کەم لە ئەو بە سەرهاتە ترسهێنەرەیە کە ئەو تووشی بوو. ئەو بە سەرهاتی خۆی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەگێڕیتەوە.

کاتێک ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی هاتنە نیو شارەکەم، لە گەڵ ١٤ کەسی تر بۆ ماڵی خۆشکە مێردەکەم دەربازبووم. هەم خۆشکە مێردەکەم و هەم خۆم دووگیان بووین؛ هەر دووکمان ماوەی ٤٥ خولەک بە پێیان لە ماڵ دوورکەوتینەوە، لە هەوڵ دابووین کە بەدیل نەگیرێین. بەڵام زۆر درەنگ ببوو. هەندێک لە دۆستان تەلەفۆنیان کرد و پێیان گوتین ئەگەر ئێمە نەگەڕێنەوە ئەوە داعش هەمووی ئەوان دەکوژێت. کاتێک گەڕاێنەوە ماڵی خوشکە مێردەکەم، ملیتانەکانی داعش دەوەرەیان داین و ئیمەیان گرت.


ڕۆژی دواتر، ملیتانەکانی داعش ژنان و پیاوانیان لێک جیا کردنەوە، و پاشان ژن و کچە گەنجەکانیان بۆ بەندیخانە بردین. ماوەی حەوتوویەک ماینەوە چونکە هێرشەکانی ئاسمانی بە خەستی لە سەر بەندیخانەکە بەردەوام بوون. ملیتانەکان لە بەر هێرشەکانی ئاسمانی نەیان دەهێشت ئێمە لە شوێنێک بین و هەر دەڕۆیشتین و سەرئەنجام ئێمەیان بردە گوندێکی دوورەدەست. ئەمن بە ملیتانەکانی داعشم گوت کە دووگیانم، بەڵام ئەوان باوەڕیان پێ نەکردم.

ملیتانەکانی داعش گوتیان: ” تۆ درۆ دەکەی. تۆ تەنانەت مێردیشت نەکردووە.”

چەند رۆژ دواتر منداڵم بوو، و باوەڕیان پێ کردم. بەڵام ئەوە هیچ گۆڕانێکی بە سەر دۆخی من دا نەهێنا، منیان لە گەڵ کوڕەکەم و کچە کۆرپەکەم بۆ ڕقە گوازتەوە.

kechi-xelifa

لە ڕەقە، چەکدارێکی داعش خەڵکی سعودی پێی گوتم: “چاوێکم لە سەر تۆیە. کەسێکی گرنگتر لە ئەمن تۆ دەخوازێت، بەڵام بە هەر حال تۆ لە گەڵ خۆم دەبەم. بۆ کوردستانت دەبەمەوە.”

لە بەندیخانەدا بوومە، بۆیە نازانم ملیتانەکان وەک چی دەچوون. باوەڕم بە ئەو کرد. ئەو هەروەها پێێ گوتم ئەگەر لە گەڵ ئەو نەچم، ئەوە کوڕەکەم لە گەڵ خۆی دەبات.

بەڵام ئەو نەچوو بۆ کوردستان. ئەو منی بۆ حەلەب برد، لە ئەوێ ئەمنی بە پیاوێکی دێکە، ئەمیری داعش بە ناوی مەحموود فرۆشت. ئەمنیان لە ژوورێکی قاتی سەرەوەی ماڵێک دانا کە داعش داگیری کردبوو و لە نزیک دوو بنکەی داعش بوو، و ئەوان بڕیاریان دا لە مەو بە دوا ناوم لامیا دەبێت.

مەحموود لە کاتێکدا ئەو گرتە ڤیدئۆیانەیان پێ نیشان دەدام کە کوشتنکاری بێ بەزەییانەیان تێدابوو گوتی: “لامیا چاو لێبکە ئێمە چەندە بە غیرەتین. ئێمە خەڵکمان وەک ماڵات سەربڕین.”

پرسیارم کرد: “ئەو کەسانە چیان کردووە کە ئاوا سەریان ببڕن؟”

ئەو هەروا گرتە ڤیدئۆکانی پێ نیشاندام، و ئەمیش پێ تێکچووم. ئەو گوتی: “دەمەوێت بە غێرت بی.”

جێژنی خوێناوی

دوای ئەوەی پێنج مانگانی لە گەڵ بووم، یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە نێو جیگا دابووم.

محەمەد گوتی:” لامیا، نەرۆزە. لە نەورۆز دا چی دەکەن؟”

بە سەرسووڕمانەوە لە وەڵامدا گوتم: “تۆ کوردی و نازانی کە ئێمە لە نەورۆزدا چی دەکەین؟

وەڵامی دایەوە: “پێت نیشان دەدەم ئێمە چی دەکەین. لامیا، هەستە منداڵەکانت بهێنە. شتێکی سەیرم بۆت هەیە.”

بۆ دەمێک خۆشحاڵ بووم، چاوەڕوانی چاکەیەکی هەرچەند کەمیش بووم دەرهەقم بکات. کاتێک لە پەنجەرە را چاوم لە دەرەوە کرد، ٢٥ کەسم دیت کە بەرگی نارنجیان لە بەردابوون، وامزانی دەستەی خاوینکردنەوەن هاتوون ماڵ پاک بکەنەوە.

بەڵام پاشان دیتم ئەمیری داعش شتەکانیان لە دەست دەئەستێنێت. ئەو شتانە کارتی پێناس و بەرگی پێشمەرگە بوون. پاشان ئەمیری داعش کتێبێکی کردەوە و لاپەڕێکی واژۆ کرد. پاشان تێگەیشتم ئەو ئەمیرەی داعش بە واژۆکردن پشڕاست کردنی کوشتنی ئەو پێشمەرگانە دەکات، و ئەوەش بە قەولی ئەوان کارێک بوو خودا پێی خۆش بوو.

مەحموود پرسیاری لێکردم: ” لامیا، تۆ پێت وایە بە چ جۆرێک ئێمە سەری ئەو کەسانە [پێشمەرگانە] دەبڕین؟”

لە ترسان دەلەرزیم. ملیتانەکانی داعش بە زۆر چۆکیان بە هەر کام لە پێشمەرگەکان دادا و سەریشیان خستبوونە ناو خورجینی ڕەش.

dahesh-kursthn

ملیتانەکانی داعش یەک بە یەکی ئەوانیان سەر بڕین.

بەڵام کەسی ئاخرترسا و هاواری کرد: “نا، تکایە لێم گەڕێن با زیندوو بمێنم!”

خۆم لە بەر ئەمیری داعش پاڕامەوە کە با تەنیا ئەو پێشمەرگەیە نەکوژن و زیندوو بمێنێتەوە.

بەلام ئەمیری داعش هیچ رۆحمێکی نەبوو.

ئەو پیاوە کە وەک ئەوانی دیکە پێشمەرگە بوو، گوڕاندی: “ئەمن هەڤاڵ مەحموود خەڵکی کەرکووکم. دەزانم تەنیا چەند خولەکێکم لە ژیاندا ماوە. تکایە بە خەڵکی بڵێ لێرە چی ڕوویدا.”

دوای ئەوە زۆری نەخایاند کە چەکدارانی داعش سەری ئەو پێشمەرگەیان بڕی و تەرمەکانی هەموویان فڕێدانە نێو چاڵ.

ئەمیری داعش گوتی: “با سەگان تەرمەکانیان بخۆن.”

مشتێک لە خەروار

خەڵیفا، ئەو خانمەی بە سەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە دەڵیت، بەڵام ئەوە تەنیا نموونەیەکە کە ڕوودەدات. ئەمن هێشتا بەسەرهاتێکی ئەوتۆم نەگێراوەتەوە چونکە گوتنی هەموو داستانەکە گەلێک دوور و درێژە.

خراپترین بەشی دەستدرێژی کردنی بە زۆرەملی بوو. ئەگەر هەرکام لە ئەوان [داعشەکان] هەویستبایان، ئەوە ئەو کارەیان لە گەڵ دەکردم، بۆ ئەو کارەش هەر دوو دەستیان دەبەستم و دەست درێژی نامووسیان پێدەکردم. خۆ من هەر دیلی ئەوان بووم بەڵام ئەوان هەمیشە بە زۆر ئەو کارەیان لە گەڵ دەکرم. کاتێک ئەوان لە شەڕدا سەرکەوتوو نەدەبوون، دەهاتن تۆڵەکەیان لە من دەئەستاندەوە.

کاتێک داعش لە کۆبانی شکستی خوارد، کەلەپچەیان کردم و بە چوارپیاوان دەستدرێژییان بۆ سەر ناموسم کرد.

ezidi-jjnan-u-kechani-azad

دوای ئەوە بنەماڵەکەم لە بەرامبەر پارە دا توانیان ئازادم بکەن کە حکومەتی هەریم یارمەتی کردبوو، وەک کەسێکی مردوو بووم. ئیستا بە زەحمەت دەژیم، و جارێکی بوومەتەوە هەمان خەلیفای جاران، و دەبێت دەنگ هەڵبڕم. ناتوانم فەرامۆشی بکەم کە هێشتاش هەزاران کچ لە دەستی داعش دان و ئەو دەستدرێژی کردنە هەموو ڕۆژێک بە سەریان دێت.​

وەک ئێزدییەکان ئێمە داوایەکی ئەوتۆمان نیە، پیویستمان بە هیچ نیە و هیچ خەون و خوزیایەکمان نیە بێجگە لە ئەوەی کچەکانمان ئازاد بکرین.

ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا هێدر مۆڕداک، لە سەردانێک لە دهۆک ئامادەی کردووە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی