"an independent online kurdish website

بە پێی هەواڵی روداو : رۆژی چوارشەممە 21-12-2016 سەنگەر عەلی، كارمەندی ئاسایش لە كۆیە بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی شەهیدەكان گەیشتە حەوت كەس.koye-shehidani-20161220-0

ژمارەی شەهیدەكانی دوو تەقینەوەكەی كۆیە حەوت كەسن، پێنج پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان و دوو كارمەندی ئاسایش. هاوکات دوو پێشمەرگە و ئاسایشێکی دیکەش برینداربوون.

شەوی سێشەممە 20-12-2016 دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حدک لە كۆیە روویاندا.

تەقینەوەکان لەکاتێکدابوو، کە دەیان پێشمەرگە و کادیری حدک بۆ رۆژبوونی د.قاسملو کۆببوونەوە و ئاهەنگیان دەگێڕا.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ئەو حیزبەش، هەریەکە لە عەلی قۆیتاسی، وەهاب میر خزری، سالار باقری، ئەرسەلان عەباس نیا، ناسر کەریمی، پێشمەرگە و کادیرانی حدکا شەهیدبوون.

رۆژی چوارشەممە 21-12-2016 لە شاری کۆیە تەرمی شەهیدانی حدک و كارمەندانی ئاسایش بەخاک سپێردران.

شەهیدەکانی هەردوو تەقینەوەکە، کە شەوی 20-12-2016 لە بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دیموکرات و 2 شەهیدی ئاسایشی کۆیەش لە بناری چیای باواجی بەخاکسپێردران.


وێنە و ژیاننامەی شەهیدانی تەقینەوەکآنی کۆیە

ئاسۆ سەراوی، روداو ، پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

شەوی سێشەممە، 20-12-2016 دوو تەقینەوە لەبەردەم بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە کۆیە روویاندا، لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگەی ئەو حیزبە و ئەندامێکی ئاسایش شەهیدبوون.

دوو تەقینەوەکان دەوروبەری کاژێر 22:00 روویاندا، دوای بەڕێوەچوونی یادی لەدایکبوونی د. عەبدولرەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکرات روویدا، لەکاتێکدا ئامادەبووان خەریک بوون دەچوونەوە ماڵەکانیان.

ali-quitasi-shehid-20161220arselan-abasnia-shehid-20161220salar-baqeri-shehid-20161220wehab-mirxzri-shehid-20161220naser-kerimi-shehid-20161220adnan-abdula-shehid-asaishi-koye-20161220

senger-u-adnan

koye-teror-wene

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

arm_pdki_nwe

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە تەقینەوەی تێرۆریستی لە بەردەم بنکەی سەرەکیی هاوڕێیانی پێشوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

هاونیشتمانیانی بەڕێز،

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان،

ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاتژمێر ١٠ی شەو (٢٠ لەسەر ٢١ی دێسامبری ٢٠١٦)، لە بەردەم بنکەی سەرەکیی هاوڕێیانی پێشوومان لە قەڵای نزیک شاری کۆیە، دوو تەقینەوەی تێرۆریستی ڕوویان دا و لە ئاکامدا بەپێی زانیارییەکانی کە تا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١ی بەفرانبار(٢١ی دێسامبر) بڵاو بووەتەوە، بەداخەوە پێنج کەس لە پێشمەرگە و منداڵی بنەماڵەکان و مفەوزێکی ئاسایشی کۆیە لەم کارەساتەدا شەهید بوون و هەروەها چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەی کە تائێستا بڵاو بۆتەوە و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کردەوەکە کردەوەیەکی تێرۆریستیی بەرنامە بۆداڕێژراو بووە و تەقینەوەی یەکەم بۆ هاندان و سەرنج ڕاکێشان بووە، تاکوو لە تەقینەوەی دووهەمدا زیانی گیانیی زۆرتر بگەیەنن، و ئەم شێوە کردەوە دژە مرۆییە لە شێوازەکانی تەقینەوە و کردارەکانی کۆماری ئیسلامی دەچن کە ساڵانی پێشوو بە دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی دیکەی دژبەری کۆماری ئیسلامی بەکاریان بردووە.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات وێڕای هاوخەمی لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەمان، هاوسەنگەرانی ئەو شەهیدانە و بنەماڵەکانیان و هەروەها هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو کارمەندەی ئاسایشی کۆیە و هاوکارەکانی، هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و جارێکی دیکە دەستی ڕەشی تێرۆر و سەرچاوەی تێرۆریزم لە جیهاندا، واتە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەین.

ئەم کردەوە تێرۆریستییە جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە تێرۆر و سەرچاوەی تێرۆیزم لەگەڵ هەموو بنەمایەکی ئازادی و مرۆیی ناتەبایە و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانییە بۆ سەر ژیانی ئینسانی.

ڕۆحی شەهیدان شاد و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران

نەمان بۆ تێرۆریستان و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی سەرچاوەی تێرۆر

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی

٢١ی دیسامبری ٢٠١٦ی زایینی

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیدیۆ

ڤیدیۆ2

دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حدک لە کۆیە روویاندا


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی