رووداو- کۆیە , دوو تەقینەوە لە بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان “حدک” لە کۆیە روویدا و کوژراو و بریندار هەیە.
فوئاد حەقیقی، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو لە کۆیە رایگەیاند: “تەقینەوەکە لە دوکانێک لە بەرامبەر بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان روویدا، هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە نازاندرێت، بەڵام ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، هەندێک لە کوژراوەکان بە تەواوەتی سوتاوون”.
نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو لە کۆیە، ئاماژە بەوە دەدات: “رێوڕەسمێک بەبۆنەی شەوی یەلدا لەنێو بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچوو، رێوڕەسمەکە تەواو بوو، دواتر تەقینەوەیەک لەنێو دوکانێک روویدا، ئەو خەڵکەی لەنێو بارەگاکەبوون بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی نێو دوکانە چوونە نزیک دوکانە و دواتر تەقینەوەیەکی دیکە روویدا، بەهۆی تەقینەوەی دووەم ژمارەیەکی زیاتری خەڵک لەوێ کوژران و برینداربوون”.
نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژە بەوەش دەدات: “ئەو خەڵکانەی لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوونەتە قوربانی، ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانن، ئەوە دیار نییە کە چەندیان پێشمەرگەن و چەندیان خەڵکی سڤیلن”.
سەرچاوەیەک بۆ رووداو گوتی: تاوەکو ئێستا 7 شەهید و 3 بریندار هەن و تەقینەوەکە لە رێگەی دوو ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە.
پەیامنێری رووداو رایگەیاند: “یەکێک لە شەهیدەکان کارمەندی ئاسایشە”.
……………….
دەقی راگەیاندراوی حدک
تەقینەوەی تیرۆریستی لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان
بۆ ئاگاداریی ڕای گشتی
تەقینەوەی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی ەفتەری سیاسیی حیزب، شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لێ کەوتەوە.
ئەمشەو 19 لە سەر 20ی دیسامبر (شەوی یەلدا)، دەوروبەری کاتژمێر10ی شەو لە کاتێک دا بەشدارانی ڕێورەسمی یادی لە دایکبوونی د.قاسملوو، بە دوای کۆتایی بەرنامەکە بۆ ماڵەکانیان دەگەڕانەوە، دوو تەقینەوەی بە دوای یەک لە نزیک پرسگەی بەر دەرکی قەڵای دیموکرات ڕوویان دا. بە هۆی ئەم تەقینەوەیە بە داخەوە 6 کەس گیانیان لە دەست دا‌و 4 کەسیش بریندار بوون.
شەهیدەکانی ئەم ڕووداوە بریتین لە:
1. عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب
2. وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب
3. سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب
4. ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب
5. ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات،
6. عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش
بە هۆی ئەم ڕووداوەوە دوو پێشمەرگەی حیزب و هەر وەها دوو پۆلیسی ئاسایشیش بریندار بوون.
وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە و هەر وەها سەرەخۆشی‌و هاودەردیی قووڵمان لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوەو هیوای هەر چی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، ڕادەگەیەنین کە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە‌و، ئاسایش‌و دەزگا پێوەندیدارەکان لە شوێنی رووداوەکە حوزووریان هەیە. زانیاریی زیاتر لە راگەیەندراوەکانی داهاتوو دا بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
شەوی19 لە سەر 20ی دیسامبری 2016
شەوی 1ی بەفرانباری 1395
……
كوردستان24 ئامارى شه‌هيد و بريندارانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌م باره‌گاى حدك بڵاو ده‌كاته‌وه
په‌يامنێرى كوردستان 24 له نزيك باره‌گاى سه‌ره‌كى و مه‌كته‌بى سياسى حزبى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، له ئاكامى دوو ته‌قينه‌وه‌ى يه‌ك له دواى يه‌ك 6 شه‌هيد و 15 بريندار هه‌ن.
ئه‌مشه‌و دواى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسيمى شه‌وى يه‌ڵدا ته‌قینه‌وه‌يه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویداوه و به‌هۆیه‌وه 3 شه‌هید و زياتر له 10 بريندار هه‌ن.
روونیشی كرده‌وه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدابووه كه رێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا، كه له باره‌گای ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه به قه‌ڵا ناسراوه، به‌ڕێوه‌چووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه دوو بۆمب بوونه و یه‌كه‌میان له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رده‌م باره‌گاكه ته‌قیوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆمبی دووه‌میش ته‌قیوه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و رێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، چه‌ند خووله‌كێك پێش رووداوه‌كه تیمه‌كانییان له وێبوونه و كه‌مێك دوای جێهێشتنی شوێنه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه.
ئه‌فسانه شا محه‌ممه‌دى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا گوتى: كامێرامانى كوردستان 24 به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتيژى هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه بريندار بووه و پێى شكاوه.
گوتيشى: “ئاسايش ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر كامێراى كوردستان 24 و به شێوه‌يه‌كى “نابه‌جێ” ده‌يانه‌وێت له شوێنى رووداوه‌كه دووربكه‌وينه‌وه”.
…..
رووداو- کۆیە
لە رووداوەکەی تەقینەوەکانی بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حدک لە کۆیە فەرماندەیەکی پێشمەرگەی حدک شەهید بوو.
عەلی قۆیتاسی خەڵکی مهابادە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکێک بووە لە فەرماندە ناسراوەکانی پێشمەرگەی حدک ، لە تەقینەوەکانی بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی ئەو حیزبە لە کۆیە شەهید بوو.
شەوی سێشەممە 20-12-2016 دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حدک لە کۆیە روویاندا کە 6 پێشمەرگەی ئەو حیزبە و کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوون و دوو پێشمەرگە و کارمەندێکی ئاسایش برینداربوون.
K24 – كۆیه:
په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆیه رایگه‌یاند، دوو ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویانداوه و به‌هۆیه‌وه 7 شه‌هید و 12 كه‌س بریندار هه‌ن, یه‌كێك له شه‌هیده‌كانیش فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه‌یه.
ئه‌و فه‌رمانده شه‌هیده ناوی عه‌لی قۆیتاسییه و له‌گه‌ڵ 4 پێشمه‌رگه‌ی دیكه، به‌ناوه‌كانی (ناسر كه‌ریمی، وه‌هاب میرخزری، ئه‌رسه‌لان عه‌باس نیا، سالار باقری) و دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بوونه.
قائیمقامی کۆیە: سەرەداوێکمان دەستکەوتووە
رووداو- کۆیە
لەدوای تەقینەوەکانی کۆیە لە بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حدک، سەرکەوت رەسوڵ، قائیمقامی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “دەستمان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و لە لێکۆڵینەوەکاندا سەرەداوێكمان دەستکەوتووە”.
قائیمقامی کۆیە داوای لە هاونیشتمانیانی کۆیە کرد کە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید بکەن بۆ بەخشینی خوێن بە بریندارەکانی تەقینەوەکە.
دەوەن حەوێزی پزیشک لە نەخۆشخانەی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “تاوەکو ئێستا 7 شەهید بردراونەتە نەخۆشخانەی کۆیە کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە هەروەها 3 برینداریش هەیە کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشی کۆیەیە”.
ئاسایشی کۆیە شەهیدبوونی کارمەندێکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: “6 پێشمەرگەی حدک و کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوون”.
…
پێشمەرگەکان: روحی شەهیدانمان شاد بێ و رورەشی بۆ تێرۆریستان