ئەوە “ئارسان”ە، یەکەمین و ئاخرین یادگاری شەهید”رەسوول محمدزادە”کە لە روخساری رادەمێنی، دوو خوێندنەوەی بۆ دەکری، یەکەم رووی لە باوکی دەکات
وەک پێ بڵێت سەربەرزم کە کوڕی شەهیدێکی سنور نەناسی وەک ئێوەم کە ئەمڕۆ لە رۆژهەڵات، باکوور و باشوور، کۆڕی رێزڵینان بۆ لەخۆبردوویی و ئەمکناسی ئێوە بە نەتەوە و نیشتمان پێکدێنین. منیش رۆژێ دادێ بیر لەوە بکەمەوە، بپرسم و بخۆێنمەوە، مێژووی خاوێن و پڕ لە سەروەری تۆ بزانم. شانازیت پێوە بکەم و رێگا و رێبازت بگرمە بەر. ئێستاش پێت دەڵێم نیگەرانی من مەبە. بە ئارامی سەربنێوە من لە باوشی باپیرەی پیشمەرگەمدا ئارام دەگرم، گەورە دەبم. لەلایەکی دیکەوە روو بە دوژمنانی کورد پێدەکەنی وەک پێان بڵێ قوربەسەرتان تاوان، جنایەت وکارەساتەکانی ئێوە کە دەر حەق بەکورد کردووتانە یەک بەدوای یەکدا دەیانژمێرم، گەلەکۆمەی نێودەولەتی، لەشوڕشەکانی شیخ عوبیدوڵای نەهری، ئێحسان نوری پاشا، شیخ محمود، کۆماری مهاباد، شورشی بارزانی. لەسێدارەدان و تێرۆری ریبەران، شیخ عبدالقادر، شیخ سەعیدی پیران، سەیدرەزای دەرسیم، شێخ عەبدولسلام بارزانی، سمکۆی شکاک، پیشەوا قازی محمد، دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی. کارەساتی قەڵاچووی دەرسیم، با گۆلی وان و دەریای رەش بووکڵن وەک خۆێنی سیاوەش، لەسەر دەرسیم باداتەوە خۆێنی کورد بشواتەوە. کیمیاباران و ئەنفالە بەدناوەکەی باشوور، بێ بەش کردن لەشۆناسی نەتەوەیی و پێناسی نیشتمانی لە رۆژئاوا، فتوای جێهادی پیری جەماران و قەڵاچووکرانی شار و گوندەکانی رۆژهه ڵات. هێرشی داعش، ژاندارم وبەسیجی وپاسدار نەیانتوانیوە کوڕد لەناوبەرن وبیتوێنەوە، دڵدار گوتەنی ئەی رەقیب، هەرماوە قەومی کورد زمان، نایشکینێ دانەری تۆپی زەمان. دینمان، ئایینمان هەر نیشتمان. کەوابوو رودەکینە دوژمن پێ دەڵێن:
دوژمنینە دڵنیا بن کورد بەمە ناتوێتەوە
ڕەوڕەوی مێژوو بەرەوپێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە
قووربەسەرتان ئێوە خاوەن تۆپ وتەییارەی شەڕن
میلەتی من خاوەنی تاریخ و بیرو باوەڕن
گەرچی نووکی نێزەتان سوورە بە خوێنی لاوی من
با لە ناو یاددا بمێنێ تاوکوو ڕیسوا دەبن