كرده‌وه‌ی تێڕۆریستی شه‌وی یه‌ڵدای به‌رده‌م باره‌گای ”حدك” سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هه‌وڵێكی نوێی تێرۆریستییه كه ڕێژیمی تێرۆریستیی كۆماری ئیسلامی ئێران
له دوای نه‌وه‌ده‌كان له دژی ئۆپوزیسیونی كوردی رۆژهه‌ڵات له باشووری كوردستان به‌رێوه‌ی برد.
ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌م شه‌وه‌دا كردی مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له پشت بوو. زۆر سرووشتی بوو كه ڕێژیم له دوای چالاكیه‌كانی ڕاسانی هاوینی ڕابردووی پێشمه‌رگه‌ی دێمۆكرات كه هه‌یمه‌نه‌ی تێك شكا بوو به دوای زه‌بر لێدان له حیزبی دێمۆكرات دابگه‌ڕێ ،به‌ڵام بۆچی شه‌وی یه‌لدای بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵبژارد؟
شه‌وی یه‌لدا له فه‌رهه‌نگی میترایی دا شه‌وێكی پیرۆزه و بۆ كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش پیرۆزێكی تایبه‌تی هه‌یه كه له‌ودا گه‌وره‌ترین وخۆشه‌ویسترین ڕێبه‌ری كورد، دوكتور قاسملوو تێیدا له دایك بوه ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆماری ئیسلامی به پیلانێكی جینایه‌تكارانه‌ی دارێژراوتوانی ئه‌م شه‌واهه‌نگه شادیهێنه‌ره بكاته شه‌وی شین و ماته‌مین ،به خه‌یاڵی خاوی خۆی وابیر بكاته‌وه كه له شه‌ویه‌لدای ساڵانی داهاتوو دا كه‌س یادی دوكتور قاسملووی مه‌زن به خۆشی نه‌كاته‌وه…
بێگۆمان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌بێ به جیددی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بگیردرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ وه‌پشت گوێ بخرێ .ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كه پسپۆری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مجۆره كرده‌وانه‌یه ئه‌ركێتی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ناساندنی بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستیه بخاته گه‌ڕ و به بێ هیچ سات‌و سه‌ودا و شاردنه‌وه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردستان وجیهان له ناساندنی بكه‌رانی ئاگادار بكاته‌وه…
ئه‌م كه‌ڵاشه خوێناوییه كه په‌ڵه‌یه‌كی نه‌نگه به ته‌وێلی كۆماری ئیسلامی پێمان ده‌لێ: له‌م ساته هه‌ستیاره دا كه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڤین پێیدا گوزه‌رده‌كات و ئاڵوگۆره‌كان به خێرایی برووسكه تێده‌په‌ڕن ، كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێ ناوماڵی خۆی رێكخات .
پێمانده‌لێ بوونی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش به بێ هیچ به‌ندو مه‌رجێك له نێوان هه‌موو هێزه ڕه‌سه‌نه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌مرێكی حه‌یاتیه .
ئه‌م كه‌ڵاشه له خوێن دا شه‌ڵاله پێمان ده‌لێ، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی ئیحتمالی تێروریستیی دیكه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها بۆ كاراكردنی زیاتری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناكۆكیه‌كان وه‌لانێن و یه‌كبگرن …
سڵاو له ڕوحى شه‌هیدانی یه‌لدا شه‌وی خوێناوی….
وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی کاک ئەحمەد
بابەتی پەیوەندی دار