ڕاپۆرته‌كه كه به زمانی ئینگلیسی نووسراوه و هاوپێچكراو‌ه،
بریتیه له ٤٤ لاپه‌ڕه شیكاری و لێكۆڵینه‌وه به پشتبه‌ستن به ئامار و یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان كه ئێران په‌سه‌ندی كردوون. هه‌روه‌ها كورته‌یه‌كی زۆر كه‌می ڕاپۆرته‌كه به كوردی هاوپێچكراو‌ه له گه‌ڵ لۆگۆیه‌كی ڕێكخراوه‌كه‌مان بۆ بڵاوكردنه‌وه.
له ڕۆژی ١٦ ژانویه ٢٠١٧، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_ژنێڤ، له نامه‌یه‌كی فه‌رمی دا، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێشكه‌شكرد، به خاتوو ئه‌سما جه‌هانگیر ڕاپۆرتێری نوێی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان بۆ ئێران، به كۆمیسه‌ری به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا و هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦ كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئێران _ ژنێڤ له سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران
ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ١٦ ژانویه‌ی ٢٠١٧
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_ژنێڤ، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێشكه‌شكرد، به خاتوو ئه‌سما جه‌هانگیر ڕاپۆرتێری نوێی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان بۆ ئێران، به كۆمیسه‌ری به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا و هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ڕاپۆرتی هاوپێچكراو به زمانی ئینگلیسی نووسراوه و بریتیه له ٤٤ لاپه‌ڕه و ناوئاخن كراوه به شیكاری و لێكۆڵینه‌وه به پشتبه‌ستن به ئاماری ورد و دروست.
بفه‌رموون له گه‌ڵ ئاماژه‌یه‌كی خێرا به ڕێژه‌ی پێشێلكاریه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی ٢٠١٦:
زیندانیانی سیاسی
له كۆی ١٠٧٤ به‌ندكراوی سیاسی له ئێران، ٤٠١ كه‌سیان كوردن، هه‌روه‌ها، ١٤ گه‌نجی كورد كه له ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی مه‌حكووم كروان، چاوه‌ڕوانی له سێداره‌دان ده‌كه‌ن.
ڕێژه‌ی ئیعدامه‌كان
له ساڵی ٢٠١٦، نزیكی ٥٠٠ زیندانی له ئێران ئیعدام كراون كه ٩٠ كه‌سیان كوردن و ٣٣ له سه‌دی ئه‌و ئیعدام كراوانه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان له سێداره‌دراون.
خۆكوژی ژنانی كورد له ڕۆژهه‌ڵات
له ساڵی ٢٠١٦، ٦٥ حاڵه‌تی خۆكوژی ژنان له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان تۆمار كراون كه ٦٠ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه. ٢٦ ژن خۆیان كوشتووه به هه‌ڵواسین، ١٦ كه‌سیان خۆیان سووتاندووه. شایانی باسه كه ١٢ كه‌سیان ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵه ویه‌كێك له‌و مێرمنداڵانه ته‌مه‌نی ته‌نیا ٨ ساڵ بووه.
قوربانیانی مین له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له ساڵی ٢٠١٦، زیاتر له ٥١ كه‌س بوونه‌ته قوربانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین و چه‌كه‌كانی پاشماوه‌ی شه‌ڕ. ٩ كه‌س گیانی له ده‌ست داوه و ٤٢ كه‌سیش بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوونه. له كۆی ئه‌و ٥١ كه‌سه، ٩ كه‌سیان مێرمنداڵ بوونه و ٢ له‌و مێرمنداڵانه گیانیان له ده‌ست داوه.
كۆڵبه‌رن
له ساڵی ٢٠١٦، ١٢٢ كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ته قوربانی ده‌ستڕێژی كوێرانه‌ی هێزه سنووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران. له‌و ڕێژه‌یه ٥١ كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه و ٧١ كه‌سیش بریندار بوونه. له‌وانه ٢ كۆڵبه‌ر ته‌مه‌نیان ١٦ و ١٧ ساڵ بووه. هه‌روه‌ها سه‌دان هێستری كۆڵبه‌ران كوژراون له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی.
دیاره ئه‌م چه‌ند پاراگرافه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كی كورته به ڕێژه‌ی جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیه و له ئایه‌ندیه‌كی نزیك دا، كۆی ڕاپۆرته‌كه وه‌رده‌گیڕینه سه‌ر زمانی كوردی.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_ ژنێڤ
له گه‌ڵ ڕێز و پێ‌زانین،
ته‌یموور ئه‌لیاسی
نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_- ژنێڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
0041763662358