کۆماری ئیسلامیی ئێران به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی له هه‌وڵ و پیلانگێڕیدا بووه دژ به گه‌لی کورد به گشتی و به‌تایبه‌ت جومووجۆڵ و خه‌بات و تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان.
ڕێژ‌یمی ئاخوندی به قه‌د ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به درێژای ته‌مه‌نی ترساوه و ئه‌ترسێ. هه‌ر بۆیه‌ش به قه‌د ئه‌مریکا له عێراق دژایه‌تی و نرخی لاواز کردنی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌دات. ڕاسانی ئه‌مجاره‌ش نیشانی دایه‌وه کە کۆماری ئیسلامی چه‌ند به له‌رزه هاتووه.
سەدەی بیست نیشانیش داوه کە هه‌ر جۆره لاواز کردنی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، له درێژخایه‌ندا لاواز بوونی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه. به‌ڵام به هێز بوونی ئه‌بێته پێچه‌وانه‌که‌ی. پرۆژه بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق له ژێر هه‌ژموون و کاریگه‌ریی ڕێژ‌یمی ئێران بڕیاری له سه‌ر درا.
داسه‌پان و قه‌بووڵکردنی ئه‌م بڕیاره ده‌یان پیلان و بڕیاری دیکه‌ی به دوا دا دێت. هه‌ر له ژێر ناوی ئه‌م بڕیاره دا سوپای عێراق به ناوی پاراستنی سنوور ڕه‌نگ بێ ده‌یان کێشه بۆ هه‌رێمی کوردستا ن دروست بکات و به هاوکاریی ئێران هه‌وڵی داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان بدات. بۆیه به‌رگری کردن و هه‌ڵوێست گرتن له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیار و پیلانگێڕیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئه‌رکی هه‌موو حیزب و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی، ڕۆشنبیری و هه‌موو تاکێکی کورده له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان.
به‌و هیوایه ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، هێزو توانای نێو ماڵی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به زووترین کات ڕێکبخه‌ن. یه‌ک خستنه‌وه‌ی هێزی نێو ماڵی کورد له ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌توانێ له به‌رانبه‌ر هه‌موو پیلانگێڕییه‌ک هێزیکی به‌ره‌نگاریی به هێز بێ.
2017/2/26