شار و دێ گەڕام بە دووی ڕاستییا کە بیکڕم
لەو کاتەوە ڕێم دایە تەمەن شووشە و دوڕم 
ئەو گوڵ و دوڕە، نەک لە بۆ شووشە بڕم
گوێم داتێ کەسێ لە ئاهەکەی سارد و سڕم
چیرۆکی کوردی هەژار و هێمن و فەرهەنگی خاڵ
هەر هەمووی بێنمە زمان، چ شیرین و چ تاڵ
دەستم کەوێ، سەودایێ دەکەم، کەومەوە چاڵ
من لە نێو چاڵا بژیم، نە دوڕ و گوڵ و نە چاوی کاڵ
حەمە حەریری
2017/02/28