سه‌ره‌تا پیویسته ئاماژه بکرێ که ئه‌و نووسراوه‌یه باسێکی گشتییه له‌سه‌ر خه‌باتی کورد به‌گشتی و پێوه‌ندیی تایبه‌تی به حیزبێک یان به‌شێکی کوردستانه‌وه نیه.
هه‌روه‌ها، نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه ئیدیعای خه‌سارناسی ته‌واو و بێ که‌مووکووڕی شۆڕشه‌کانی کوردی نیه، چون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته گرووپێک له شاره‌زایانی سیاسی، کۆمه‌ڵناس، مێژووناس، نیزامیکار و تێکۆشه‌رانێک که ساڵانێکی دورودرێژ چالاکانه له بزووتنه‌وه‌ی به‌شێکی کوردستان دا به‌شدار بوون و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی خه‌باتیان به چاوی خۆیان دیوه و ته‌جره‌به‌یان کردووه، پێکبهێندرێ و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکه گرینگه‌یان پێبسپێردرێ.
ئه‌وڕۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد که له‌هه‌ر چوار به‌شی کوردستان له‌ئارا دایه، به قۆناخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ. له‌لایه‌که‌وه هه‌ل و ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ کورد ڕه‌خساوه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڕه‌شه و مهترسیهکانیش له‌سه‌ری زۆرتر و ئالۆز تر بوون.
کورد به‌شی زۆری به‌خۆیه‌تی که چۆن ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کان له‌سه‌ر خۆی بڕه‌وێنێته‌وه و چه‌نده بتوانێ ئه‌و ده‌رفه‌تانه بقۆزیێتهوه، که‌ڵکیان لێوه‌رگرێ و بیانکا به ده‌سکه‌وت بۆ گه‌له‌که‌مان.
لهئارادابوونی خه‌بات و تێکۆشان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ته‌نیا باری ئه‌رێنی نیه، به‌ڵکوو به له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی جوغرافیایی- سیاسی کوردستان، کۆمه‌ڵێک ئاڵۆزی و کێشه‌شی لێکه‌وتۆته‌وه!
بۆیه ئێستا گونجاوترین کاته که خه‌سارناسێکی واقعبینانه‌ی خه‌باته‌کانی ڕابردوو و ئێستامان بکرێ، چه‌ند پرسی گرنگی ناڕوون بخرێنه به‌رباس، پێداویستتیهکان بناسین و خۆمان به‌هێز و ئاماده بکه‌ین.
ته‌نیا له‌به‌ر رووناکایی دیتنی که‌مووکووڕییه‌کان ده‌توانین هه‌ست به پێداویستی و پێویستیه‌کانی خه‌بات بکه‌ین و بۆ دابینکردنیان هه‌وڵ بده‌ین.
مه‌به‌ستی نووسه‌ر له نووسینی ئه‌و بابه‌ته، ورووژاندنی پرسێکه که لێوردبوونه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان دایه. ئه‌گه‌ر خه‌باتگێڕان و ڕووناکبیران و چالاکانی سیاسیی کورد به ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، باسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن، ئامانجی نووسه‌ر وه‌دیهاتوه.
سه‌ره‌تا ئاماژه‌کردن به چه‌ند پرس که ڕوونکردنه‌وه‌یان پێویسته. چون شینه‌کردنه‌وه و ڕوون نه‌بوونی هێندێک چه‌مک و پرسی سیاسی، ده‌بێته هۆی به لاڕێداچوونی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد:
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک له نێوه‌که‌یڕا دیاره، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه و بێبه‌شه بۆ ماف و ئازادی و ڕزگاری له ژێرده‌ستی. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی یانی تێکۆشان بۆ دابینکردنی ماف و ئازدی هه‌موو چین و توێژ و حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی مه‌زهه‌بی، ئیتنیکی، سینفی، بیروباوه‌ڕی سیاسی.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئیدئولوژیکی، خه‌باتی فیرقه‌یی، خه‌باتی ڕێکخراوه‌یه‌کی سینفی یان ته‌نانه‌ت جووڵانه‌وه‌یه‌کی دێموکراسیخوازی. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات بۆ چینێک یان مه‌زهه‌بێک یان سینفێکی تایبه‌تی نیه.
له تایبه‌تمه‌ندییه سرنجڕاکێشه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که هه‌موو لایه‌نانه‌کانی گه‌لی ڕاپه‌ڕیو هه‌زینه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاریشیان به خه‌بات نه‌بێ!
ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیه ببینین، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنین که خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی تاقه حیزبێک، تاقه مه‌زهه‌بێک یان تاقه لایه‌نێک نیه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدار بن و خه‌باته‌که ته‌نیا به به‌شداری هه‌موان و به خه‌باتی یه‌کگرتووی هه‌موو ڕێکخراوه چالاکه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی خه‌بات، سه‌رده‌که‌وێ.
ئێستا ئه‌و یه‌کگرتووییه بۆ وه‌دی نه‌هاتوه وکێ و بۆچی نایکا، شتێک له‌و ڕاستییه ناگۆڕێ.
حیزبێکی خه‌باتگێڕ و خاوه‌ن پێگه و نفووزی کوردستانی به وه‌خۆگرتنی تێچوویه‌کی قورس به‌ته‌نیا ده‌توانێ هه‌ستی کوردایه‌تی و خۆڕاگری خه‌ڵک زیندوو ڕاگرێ، ئیقتداری حکوومه‌ت بخاته ژێر پرسیاره‌وه، هیوا و وره‌ی خه‌ڵک به‌هێز بکا و ترس له ڕێژیم بشکێنێ، ئاڵای خه‌بات شکاوه ڕاگرێ، به‌رگری له داڕمانی داخوازه نهتهییهکان بکا، پاشه‌کشه به ڕه‌خنه‌گران (منتقدین) بکا، بۆ ماوه‌یه‌ک حاکمییه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له کردستان به “چه‌لنج” بکێشێ و ته‌نانه‌ت ڕێژیم ناچار به دانی هێندێک ئیمتیازی سیاسی و کولتووری بکا.
به‌ڵام مێژووی خه‌باته‌کانی کورد له هه‌ر چوار پارچه بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌ری ده‌خا که حیزبێک، هه‌رچه‌ندی له باری نیزامییه‌وه به‌هێزیش بێ، به‌ته‌نیا ناتوانێ خه‌بات به ئاکام بگه‌یه‌نێ و ماف و ئازادیی یه‌کجاری بۆ گه‌له‌که‌ی دابین بکا. چون خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی یاسامه‌ندی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ڕه‌چاوکردنی ئه‌و یاسامهندییانه سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
پرسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریی هێز له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچووی خه‌بات، ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره گرینگی تایبه‌تی هه‌یه.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ژێرسته‌م، بێبه‌ش و دابه‌شکراو ئاشکرایه له باری چه‌ک و چۆڵ و که‌ره‌سته‌ی مودێڕنی نیزامی و هه‌واڵده‌ری، ئیمکاناتی ماڵی- لوجستیکی و مه‌وقعییه‌تی نیزامییه‌وه به‌گشتی، زۆر له حکوومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان لاواز تره.
باشه خه‌باتێکی ئاوا نابه‌رابه‌ر بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و نابه‌رابه‌ریه، چ ئیمکاناتێکی له‌به‌رده‌ست دایه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له مێژوو دا مرۆڤی ئازادیخواز له باڵاده‌ستیی دوژمنی چه‌وسێنه‌ر ترسابا و پرینگابایهوه، خه‌باتی ڕزگاریخواز و به‌ربه‌ره‌کانێی مرۆڤه‌کان دژی زوڵم و زۆرداری و چه‌وسانه‌وه سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌دا و چه‌وسێنه‌ر، چه‌وسێنه‌ر ده‌مایه‌وه و چاره‌نووسی چه‌وساوه‌کانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات!
ئه‌زموونی شۆڕشه‌کانی کورد و گه‌لانی ئازادیخوازی دیکه ده‌یسه‌لمێنن که زۆرداران له‌شکاننه‌هاتوو نین و کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر هه‌ن که ده‌توانن نابه‌رابه‌ریی هێزی خه‌باتکار به‌رامبه‌ر به هێزی پۆشته و بهئیمکانی دوژمن، قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه.
له‌وپێوه‌ندییه‌دا، ناسین و وه‌دیهێنانی به‌تایبه‌تی چوار فاکته‌ری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریی هێز، بۆ سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاریخواز، چاره‌نووسساز و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه:
1. ئیراده و بیروباوه‌ڕی قایم به ئازادی و به خه‌بات بۆ ڕزگاری له ژێرده‌ستی.
2. به‌شداریی هه‌راوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له جووڵانه‌وه‌دا. خه‌ڵک خۆیان به خاوه‌نی خه‌باته‌که بزانن.
3. هاوکاریی و تێکۆشانی یه‌کگرتوویی هێزه‌کانی نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
4. ده‌روه‌ستبوون به ئوسووڵ و پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان. ته‌نیا پابه‌ندبوون به ئوسووڵی دێموکراسی ده‌توانێ یه‌کێتی دڵخوازانه دابین بکا، هاوخه‌باتی بپارێزێ و به‌رده‌وامبوونی ده‌سته‌به‌ر بکا.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێکی بنده‌ست به‌بێ دابینکردنی ئه‌و چوار فاکتۆره سه‌ره‌کیه، سه‌رکه‌وتنی ئاسته‌مه.
خه‌باتی نه‌ه‌وه‌یی له وڵاتێک که ڕێژیمه‌که‌ی دیکتاتورییه و ئاماده نیه ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی گه‌ڵی مافخواز بسه‌لمێنێ و هیوایه‌کیش به وتووێژی جیدی و چاره‌سه‌رێکی سیاسی به‌دی ناکرێ، هێزی یه‌کگرتووی هه‌موولایه‌نه‌کانی به‌شدار ده‌خوازێ.
ڕێژیمه دیکتاتوریه‌کان ئه‌گه‌ر هێزێکی واقعی له‌به‌رامبه‌ر خۆیاندا ببینن و هه‌ست به مه‌ترسی بکه‌ن، ئه‌وکاته بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان پاشه‌کشه ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و فشار و مه‌ترسییه ده‌توانێ به هێزی کگرتووی هه‌موولایه‌نه‌کان و پشتیوانیی کۆمه‌ڵگا دروست بێ.
“خه‌بات دێموکراسی هه‌ڵناگرێ” !
به‌پێێ هێندێک بۆچوون، به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی له‌کاتی خه‌بات و به‌تایبه‌تی له خه‌باتی چه‌کداریدا، مومکین نیه و خه‌باتی چه‌کداریی دێموکراسی هه‌ڵناگرێ. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه ڕاست نیه، چون له‌گه‌ڵ سروشت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌واوی ناته‌بایه.
ئه‌و بۆچوونه مرۆڤ وه‌بیر قسه‌یه‌کی “ئه‌لێخاندرۆ خودوروفسکی” نووسه‌ر و نمایشنامه نووسی ئیسپانیایی ده‌خاته‌وه که ده‌ڵێ: “ئه‌و باڵندانه‌ی له قه‌فه‌سدا چاو ده‌که‌نه‌وه، فڕین به نه‌خۆشی ده‌زانن!
کورد له دیکتاتوری دا له‌دایک بووه، به چه‌وسانه‌وه و بنده‌ستی ڕاهاتوه، ده‌رفه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی دێموکراسی پێنه‌دراوه، بۆیه ئه‌گه‌رچی باسی دێموکراسی ده‌کا، به‌ڵام له ناخیدا دێموکراسی بۆخۆی به زیان و هه‌ڕه‌شه ده‌زانێ! قسه‌که‌ی “خودوروفسکی” ڕاسته!
ده‌ور و پێداویستیی دێموکراسی هه‌تا ئێستا له خه‌باتی ڕزگاریخواز دا هه‌ست پێنه‌کراوه. بۆیه دێموکراسی له خه‌باتی کورد دا ئێستا سنووری قسه و ئیدیعای تێنه‌په‌ڕاندوه و نه‌بۆته باوه‌ڕ. ده‌نا خه‌باتێکی ڕزگاریخواز بۆ سه‌ربه‌ستی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئوسووڵی دێموکراسی ناته‌با بێ. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دێموکراسی که‌وته ناته‌باییه‌وه، خه‌باتی ڕزگاریخواز نیه و ئازادی بۆ گه‌لی چه‌وساوه‌ی لێناکه‌وێته‌وه!
بێگومان هۆکارێکی سه‌ره‌کی دیکه‌ی دروستبوونی ئه‌و بۆچوونه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ له لێکدان و لێکجیانه‌کردنه‌وه‌ی دوو به‌شی سیاسی و نیزامی له خه‌باتی کورد دا.
سیاسه‌ت و ئومووری نیزامی دوو حه‌وزه‌ی به‌ته‌واوی جیاوازن به یاسامه‌ندیی، مه‌نتق، ئه‌رک، سروشت و ڕه‌ساله‌تی جیاوازه‌وه. لێکدانی سنووری نێوان حه‌وزه‌ی سیاسی و حه‌وزه‌ی نیزامی ده‌بێته هۆی میلیتاریزه‌بوونی سیاسه‌ت و تێگه‌یشتن و تێڕوانین له سیاست و خه‌بات. واته زاڵبوونی بیر و مه‌نتقی نیزامی به‌سه‌ر به‌شی سیاسی دا.
ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕدابوون و دێموکراسی پێکناکۆک بایه‌ن، ده‌بوا وڵاتانی دێموکراتیک که تووشی شه‌ڕ دێن، دێموکراسی‌یان له وڵاتانی خۆیاندا ته‌عتیل کردبایه!
ڕه‌چاوکردنی پێوه‌رکانی دێموکراسی له هیچ شوێنێک هاسان نیه و تاقه‌ت و بوێری زۆری گه‌ره‌که. به‌گشتی، ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست که‌یفی به ڕێزگرتن له ئوسووڵی دێموکڕاسی نایه، به‌ڵام بۆ وه‌دیهێنانی هاوده‌نگی و هاوخه‌باتی، ئالترناتیڤێک بۆ دێموکراسی و کولتووری دێموکراتیک به‌دی ناکرێ.
ئه‌گه‌ر ڕێز له پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان نه‌گیرێ، نێوماڵی کورد قه‌ت ڕێک ناخرێ و یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی دابین ناکرێ، ئامانجی به‌شداریکردنی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کان له خه‌بات دا وه‌دی نایه و سه‌ره‌نجام خه‌ڵک له ناته‌بایی و کێشه‌ی نێوخۆیی ماندوو ده‌بن و ئه‌وه‌ش ده‌توانێ بیروباوه‌ڕ به خه‌بات بۆ ئازادی له‌رزۆک بکا.
یه‌کێ له ده‌رسه به‌نرخه‌کان و ئه‌زموونه تاقیکراوه‌کانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد ئه‌وه‌یه که ژماره‌ی زۆری چه‌ک و چه‌کدار و پووڵی زۆر قه‌ت عامیلی یه‌کلاکه‌ره‌وه و سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه نه‌بوون.
چه‌ک و پووڵ مه‌رجی لازمن بۆ خه‌بات، به‌ڵام مه‌رجی کافی بۆ سه‌رکه‌وتن نه‌بوون و نین. چه‌ک و پووڵ به‌ته‌نیا، هه‌رچه‌نده‌ش زۆر بن، به‌بێ هاوپێوه‌ندی و یه‌کێتی نیشتمانی، سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر ناکا.
چه‌ک و پووڵ ئه‌گه‌ر له خزمه‌ت ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌یی دا نه‌بێ، ده‌توانێ ته‌نانه‌ت به زیانی خه‌باتی ڕزگاریخوازیش دا بشکێته‌وه و ببێ به کۆسپ بۆ وه‌دیهاتنی یه‌کێتی و کاری هاوبه‌ش.
مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌بوونی زه‌مینه‌ی ڕێکخستن و به‌شداریی لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و تێکۆشانی هاوبه‌شی هێزه سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه.
له‌و خه‌باته‌دا، پێشمه‌رگه که جێگه و پیگه‌ی تایبه‌تی له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد دا هه‌یه، ئه‌وڕۆش وه‌ک باسکی چه‌کدار و به‌توانای خه‌بات و پاڵپشت و یاریده‌ده‌ری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو، له خزمه‌ت ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌یی دا دڕیژه به ڕه‌ساله‌تی خۆی ده‌دا.
که باسی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ته‌بایی و به‌شداری خه‌ڵک ده‌کرێ، ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش ببینین که ئه‌حزابی سیاسی کۆمه‌ڵگا دابه‌ش ده‌که‌ن و ئه‌وانیشن که دتوانن ببن به ئولگوو بۆ کۆمه‌ڵگا و ته‌بایی کۆمه‌ڵ دابین و کۆمه‌ڵگا سازمانده‌هی بکه‌ن، بۆیه هاوکارییان به‌یه‌که‌وه ئه‌وه‌نده گرنگه.
ئه‌ساسه‌ن کارکردن به پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان و هه‌وڵدان بۆ داهێنانی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک بۆخۆی خه‌باته دژی ئیستبداد و بۆ ڕووخانی ڕێژیمی دیکتاتورییه.
یه‌که‌م، چون دێموکراسی له‌گه‌ڵ ماهییه‌ت و بنه‌مای هزری ڕێژیمی دیکتاتور و ئیدئولوژیک ناته‌بایه و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سیستمی دیکتاتوری و دووه‌م، چون دێموکڕای که‌شی سیاسی سالم پێکدێنێ، ده‌توانێ هێزه پڕشووبڵاوهکان ڕێکبخا و به‌وجۆره جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌رامبه‌ر به پیلانه‌کانی دوژمن به‌هێز بکا و بیپارێزێ.
موخالیف بین یان موافق، بکرێ یان نه‌کرێ، سێ دیارده‌ی خه‌باتی نه‌ته‌ویی- یه‌کگرتوویی- دێموکڕاسی وه‌ها به‌یه‌که‌وه گرێدراون که لێکجیاکردنه‌وه‌یان نامومکینه، چون خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ به‌شداریی خه‌ڵک و یه‌کگرتوویی هێزه سیاسیه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی جووڵانه‌وه به ئاکام ناگا، و موشارکه‌تی خه‌ڵک و یه‌کگرتوویی حیزبه‌کان به‌بێ پابه‌ندبوون به ئوسووڵی دێموکڕاسی وه‌دی نایه. ئه‌و دیاردانه وه‌ک زنجیر به‌یه‌که‌وه گرێدراون و به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی بڕوای به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌بێ بڕوای به دێموکراسی و خه‌باتی هاوبه‌شیش هه‌بێ و بیانووی ڵی نه‌گرێ!
به‌هۆی گرنگیی زۆر، لێره له زۆر جێ‌دا باسی پێداویستیی دێموکڕاسی کراوه. مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که ئێستا کوردستان ببێته سوئێد و به‌رپرسانی ئه‌حزابی کوردستانی وه‌ک سوئێدییه‌ک بیر بکه‌نه‌وه! مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جووڵانه‌وه به‌شی ئه‌وه‌نده ڕێز له پێوه‌ره دێموکڕاتیکه‌کان بگرن که به‌یه‌که‌وه بسازێن و به‌هێزی یه‌کگرتووی حیزبه‌کان خه‌باته‌که‌مان له‌و چه‌قبه‌ستووییه ترسناکه ڕزگار بکه‌ن.
نیشانه‌کانی میلیتاریزه‌بوونی مێشک و سیاسه‌ت
میلیتاریزه‌بوونی مێشک و سیاسه‌ت له جووڵانه‌وه‌ی کورد دا که به‌داخه دوورهدیمهنێکیش بۆ گۆڕانی به‌دی ناکرێ، ده‌بێته هۆی دژوارتربوونی خه‌بات، یهکبوعدی بیرکردنه‌وه، چه‌قبه‌ستووی سیاسی، به‌هه‌ڵه‌داچوون له هه‌ڵسه‌نگاندی هێزی خۆمانه و ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی ده‌بێته هۆی داماوی له دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی کێشه سیاسیه‌کانی نێوخه‌باتی ڕزگاریخوازدا.
نیشانه‌کانی میلیتاریزه‌بوونی سیاسه‌ت بریتین له:
· توانایی، ده‌سه‌ڵات و نفووز و دواڕۆژ له چوارچێوه‌ی هیز و ئیمکاناتی نیزامی دا ده‌خوێندرێته‌وه و ته‌عریف ده‌کرێ.
· لاوازبوونی ئوتوریته‌ی به‌شی سیاسی.
حه‌ق ته‌نیا به هێزی نیزامی دابین ده‌کرێ و پرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ته‌نیا له ڕێگای نیزامییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن! ته‌نیا به هێزی نیزامی ماف و ئه‌منییه‌ت و ئاشتی دابین ده‌کرێ.
· لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خه‌بات و ئوسووڵی دێموکراسی ده‌که‌ونه به‌ر سێبه‌ری مه‌نتقی نیزامی و له پێناو وه‌دیهاتنی ئامانجه نیزامییه‌کان دا ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزه‌وه. دێموکراسی ده‌بێته پرسی “مرۆڤی لاواز”!
· باس له واقعبینی و ته‌عادول به خاڵی لاواز و ترس داده‌نرێن و ده‌که‌ونه به‌ر تانه و لۆمه و گاڵته‌ی “شۆڕشگێڕان”. مرۆڤ هه‌تا دروشمی قه‌به تر و ڕادیکاڵ تر بدا، شۆڕشگێڕ تره!
· پرسی یه‌کێتی و خه‌باتی هاوبه‌ش کاڵ ده‌بێته‌وه و هه‌ست به پێداویستییه‌که‌ی ناکرێ و دۆسیه‌که‌ی ده‌خرێته ئارشیوهوه!
بێ‌نیازی له خه‌ڵک و هاوپه‌یمانی و هاوده‌نگی. گۆیا حیزبه‌که بۆخۆی به‌ته‌نیا هه‌مووشتێک ده‌توانێ و پێویستی به که‌س نیه!
· به په‌یڕه‌وی له مه‌نتق و یاسامه‌ندی نیزامی، زیهنییه‌تی تهمهرکوزگهرایی و سانترالیزم له سیاسه‌تدا په‌ره‌ده‌ستێنێ. بیرکردنه‌وه له مه‌قووله‌ی “فه‌رمان و ئیتاعه‌ت” دا ده‌بێته باو.
· دابه‌شکردنی ده‌ورووبه‌ر به دۆست یان دوژمن و حاکمبوونی قانوونمه‌ندی سه‌نگه‌ر، واته “یا من یا تۆ”!
سیاسه‌تی میلیتاریزه‌کراو تووشی چاره‌نووسی دینی حکوومه‌تی دێ و به‌ده‌ردی ئه‌و ده‌چێ. سیاسه‌تی میلیتاریزه‌کراو له ڕه‌ساله‌تی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه و کارایی و ئیعتباری خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌ر ئێستا ئه‌و کیشه‌یه له خه‌باتی به‌شه‌کانی کوردستان به‌جوانی وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ و زیانی به جووڵانه‌وه‌ی کورد گه‌یاندوه.
کاتێک سنوور له‌نێوان حه‌وزه‌ی سیاسی و به‌شی نیزامی دا نه‌ما، سیاسه‌ت ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ریی یاسامه‌ندیی و مه‌نتقی بواری نیزامییه‌وه و ئه‌وکاته نه سیاسه‌ت و نه نهادی نیزامی ناتوانن ئه‌رکه‌کانی خۆیان سه‌رکه‌وتووانه به‌جێ بگه‌یه‌نن و ڕێبه‌ریی سیاسی له لێکدانه‌وه و بڕیاره‌کانیدا تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بێ و دێموکڕاسی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بنه دوو دیارده‌ی پیکناکۆک!
زۆر له تێئوریسیهنهکانی زانستی شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌ره ناسراوه‌کانی نیزامی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی لێکجیاکردنه‌وه‌ی حه‌وزه‌ی سیاسی و حه‌وزه‌ی نیزامی و په‌یڕه‌وی حه‌تمی سوپا له ڕێبه‌ریی سیاسی، پێداگریی ده‌که‌ن و به مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ده‌زانن.
“شه‌ڕمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن”!
ئیغراق نیه ئه‌گه‌ر بگوترێ که هه‌زاران جار ئه‌و ڕسته‌یه گوتراوه‌ته‌وه که “کورد ئاشتیخوازه و خوازیاری شه‌ڕ نیه، به‌ڵام حکوومه‌ت شه‌ڕی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ”. به‌ڵام نه‌مبیستوه جارێک یه‌کێ خۆی به‌و پرسیاره‌وه ماندوو کردبێ، بۆچی ڕێژیمه‌کان شه‌ڕمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن؟!
به‌پێێ مه‌نتق، مرۆڤ کاتێک شتێک به‌سه‌ر نه‌یاره‌که‌یدا ده‌سه‌پێنێ که قازانجی خۆی و زیانی لایه‌نی به‌رامبه‌ری تێدا به‌دی بکا.
ئاخر دوژمن خۆ له‌به‌ر دڵسۆزی شه‌ڕ به‌سه‌ر بۆ کورددا ناسه‌پێنێ، ده‌بێ قازانجێکی گه‌وره‌ی خۆی له‌و شه‌ڕدا ببینێ! ده‌نا مه‌عقوول نیه ڕێژیم خۆی تووشی شه‌ڕێک بکا که به‌زیانی ئه‌و ته‌واو بێ! ئه‌ی بۆ ئه‌وکاره ده‌کا؟!
گه‌ڕان به‌دوای وڵام بۆ ئه‌و پرسیاره، بۆمان ده‌رده‌خا دوژمن له‌کوێدا قازانج ده‌کا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنێ؟ ئه‌وه بۆ خه‌باتی داهاتووی کورد یه‌کلاکه‌ره‌وه و حه‌یاتییه.
ئه‌وه که ڕێژیمه‌کان سه‌ره‌ڕۆ و دیکتاتور و دوژمنی دابینکردنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن و بێجگه‌له دیفاعی چه‌کدارانه، هیچ ڕێگایه‌کی دیکه بۆ کورد ناهێڵنه‌وه، ڕاست و ئاشکرایه! ئه‌وه ئه‌ساسه‌ن هۆکاری ڕاپه‌ڕینی کورد و ده‌ستبردن بۆچه‌که، به‌ڵام به‌ته‌نیا وڵامی پرسیاره‌که ناداته‌وه.
ئه‌وه‌ش که جووڵانه‌وه‌ی کورد له باری چه‌ک و چۆڵی نیزامی و ئیمکاناتی ماڵی و لوجستیکییهوه زۆر له دوژمنه‌کانی لاواز تره، ڕاسته! به‌ڵام خۆ کورد به‌ر له ده‌ستپێکردنی خه‌باتیش ئه‌وه‌ی زانیوه! پاشان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌ین به بنه‌ما، ئیدی خه‌بات بۆ ئازادی و وه‌ستانه‌وه به‌دژی زۆرداران مانای نامێنێ، ده‌بێ واز له خه‌بات بێنین و خۆمان به ده‌ستی چاره‌نووس بسپێرین! ئه‌وه‌ش ئامانجی دوژمنه! که‌وابوو ده‌بێ هۆکاری دیکه هه‌بن و هه‌یه‌تی!
دوژمن شه‌ڕ به‌سه‌ر کورد دا ده‌سه‌پێنێ، چون:
1. شه‌ڕ به هه‌موو ئاکامه زیانباره سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتوورییه‌کانیه‌وه ده‌که‌وێته نێوماڵی کورد. به‌پێی ئه‌زموون، له شه‌ڕدا زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌سڵی ئه‌و لایه‌نه‌یه که شه‌ڕه‌که ده‌که‌وێته نێو ماڵییه‌وه.
چاوێک به ده‌ورووبه‌ری خۆمان دا بگێڕێن که وڵاتان چ ههزینههایهکی سه‌رسوورهێنه‌ر ته‌رخان ده‌که‌ن که شه‌ڕ نه‌گاته نێو سنووره‌کانیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیان به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن ببنه‌وه و شه‌ڕ بخه‌نه نێوماڵی خهنیمهکهیانهوه.
به‌ڵام کورد شه‌ڕه‌که ناباته نێو ماڵی دوژمنه‌وه، به‌ڵکوو ده‌یخاته نێوماڵی خۆیه‌وه! له‌کاتێکدا شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕێکی ته‌واو نابه‌رابه‌ره. دوژمن شه‌ڕی “نامتقارن” له‌گه‌ڵ کورد ده‌کا، واته به چه‌کی مودێڕن هێرش ده‌کا و ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان وێران ده‌کا.
2. ڕێژیمه‌کان به ته‌جره‌به ده‌زانن که لایه‌نه کوردیه‌کان یه‌کتر وهخۆناگرن و دوای ماوه‌یه‌ک شه‌ڕی نێوخۆ له نێوانیان دا هه‌ڵدایسێ و ڕێژیم وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کی له‌بیر ده‌چێته‌وه، ئامانجه‌کان کاڵ ده‌بنه‌وه، خه‌ڵک دڵ‌سارد و له حیزبه‌کان ناهومێد ده‌بن.
جێگای داخه که له به‌شه‌کانی کوردستان جاری وابووه که خه‌ڵک له ترس و ڕقی شه‌ڕی براکوژی و بۆ به‌رگری له شه‌ڕی براکوژی، ئاواتیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژیم خواستوه واته خه‌ڵک کۆتاییهاتنی شه‌ڕی نێوخۆی کوردی له زاڵبوونه‌وه‌ی دوژمن دا بینیوه!
ئه‌و دیاره‌ده تراژیکه له جووڵانه‌وه‌کانی کورددا زیاتر له جارێک دیتراوه! کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتوری ته‌رجیح ده‌ده‌ن به‌سه‌ر شه‌ڕی براکوژی دا.
3. ڕێژیمه‌کانی هه‌ر چوار وڵات ترسێکی زۆریان له په‌ره‌سه‌ندی خوێنده‌واری و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کوردستان هه‌یه. ئه‌زموونی خه‌باتی کورد له هه‌ر چوار به‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ که دوژمن شه‌ڕ ده‌کا به بیانوو بۆ پێش‌گرتن به ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خوێنده‌واری و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گه‌شه‌ی ئابووری له کوردستان. شه‌ڕ له ماڵی کورد دایه.
ڕێژیمه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌زانن، کاتێک شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد، ئیدی هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خه‌بات ده‌خرێنه ژێر سێبه‌ری شه‌ڕ و ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزه‌وه.
ڕێژیمه‌کان تێگه‌یون که حیزبه کوردیه‌کان شه‌ڕی چه‌کدارییان پێ هاسان ترین شێوه‌ی خه‌باته، چون شێوهخهباتهکانی دیکه‌یان پێ خه‌بات نیه!
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که کورد بۆ پارێزگاری له‌خۆی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رکوت و زۆڵم و زۆری ڕێژیمه‌کان ده‌ست بۆ چه‌ک نه‌با و ته‌سلیمی سیاسه‌ت و پیلانه‌کانی دوژمن بێ، به‌ڵکوو ده‌بێ خاڵه لاوازه‌کانی خۆی ببینێ و به‌گوێره‌ی پێداویستیی، تاکتیک و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌بات بگۆڕدرێ و لێبڕاوانه درێژه‌ی پێ‌بدا.
ڕاستیه سه‌لماو و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کان پێمان ده‌ڵه‌ن که ئه‌و شێوهشهڕهی کورد هه‌تا ئێستا له‌دژی ڕێژیمه‌کان به‌ڕێوه‌ی بردوون، ماف و ئازادییان بۆ کورد لێنه‌که‌وتۆته‌وه و ده‌بێ بیر له شێوه و ڕێگایه‌کی دیکه بکرێته‌وه که دوژمن چی دیکه له شه‌ڕفرۆشتن به کورد قازانج نه‌کا و هه‌زینه‌کانی شه‌ڕ بۆ کوردیش که‌متر بنه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌یه، خه‌باتی نوێی حیزبی دێموکڕات واته خه‌باتی شار و شاخ، ئه‌گه‌ر پڕینسیپه‌کانی ببنه باوه‌ڕ، واقعییه‌ته‌کانی کوردستان له‌به‌رچاو بگرێ و له چوارچێوه‌ی یاسامه‌ندییه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا به‌ڕێوه‌بچێ، ده‌توانێ یه‌کێ له‌و ڕێگایانه بێ که مانا و شکڵێکی دیکه بدا به خه‌بات و تێچووی خه‌بات بۆ کورد دابه‌زێنێ و هیوا به سه‌رکه‌وتن زیاتر بکا.
خه‌باتی شار و شاخ ئه‌زقه‌زا له‌به‌ر تیشکی لێکدانه‌وه‌ی پرسی”ڕێژیم شه‌ڕ به‌سه‌ر کورد دا ده‌سه‌پێنێ”، جێگای سرنج و گرنگیپێدانه.
زۆربه‌ی حیزبه‌کوردییه‌کان میراتگری حیزبه چه‌په شۆڕشگێره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی حاکمن و ئیلهامیان له‌وان وه‌رگرتووه.
ئێستاش، زۆربه‌ی نزیک به‌ته‌واوی حیزبه ناسراو و قه‌دیمیه کوردستانیه‌کان پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و میراته‌دا نه‌کردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت ساختارهکانیشیان ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه و وه‌کخۆی ماوه‌ته‌وه. به هه‌مان شیوه و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و سه‌رده‌م درێژه‌ی پێده‌درێ!
ته‌نانه‌ت تێڕوانین له چه‌مکی “شۆڕشگێڕبوون”یش به هه‌موو سوننه‌ت، جیهانبینی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه
“به ئه‌مانه‌ته‌وه” به ده‌ستلێنه‌دراوی ڕاگیراوه! کولتووری سیاسی و خه‌باتی حیزبه‌کانی ناوبراو به‌گشتی به‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی کورد دا زاڵ بووه.
بۆئه‌وه‌ی لێمان ڕوون بێ ئه‌و میراته‌ی له باریی نه‌زه‌ری و کرده‌ییه‌وه بۆمان به جێ ماوه و بۆته کولتووری سیاسی زۆربه‌ی حیزبه کوردستانیه‌کان، چه‌نده کاره‌ساتباره، پێویسته به‌کورتی ئاوڕێک له تایبه‌تمه‌ندی و بنه‌ما هزرییه‌کانی ئه‌حزابی چه‌پی شۆڕشگێڕ بده‌ینه‌وه:
– لایه‌نگریی له دیکتاتوری و دژایه‌تی به‌ئاشکرا له‌گه‌ڵ دێموکراسی وه‌ک دیارده‌ی بووڕژوازی و حاکمییه‌تی چینی بووڕژوا.
– به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن و جیهانبینیان که له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوا به دیکتاتوری داڕێژرا بوو، هێژمۆنیخواز و موتڵه‌قگه‌را و پاوانخواز و ته‌مه‌رکوزگه‌را بوون. به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه دوو حیزبی کومونیست له وڵاتێک پێکه‌وه نه‌ده‌سازان و نه‌ده‌حاوانه‌وه!
– تۆمه‌تلێدان، سووکایه‌تی پێکردن، هه‌ڵبه‌ستنی نێووناتۆره و تێروری که‌سایه‌تی خه‌نیم و موخالفان، ته‌نانه‌ت تێرور و حه‌زفی فیزیکی جیابیرران، له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی حیزب دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو بوو.
ئاسایی ترین دیارده‌ی مرۆڤایه‌تی واته جیاوازی و بیری جیاواز به‌ڕه‌سمی نه‌ده‌ناسرا و وه‌ک دوژمن و هه‌ڕه‌شه بۆ “یه‌کده‌ستی” ده‌روون حیزبی لێکده‌درایه‌وه. به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرش ده‌کرایه سه‌ر ئه‌وانه‌ی جیاواز بیریان ده‌کرده‌وه. مێژووی “مکتوب”ی ئه‌و حیزبانه لێواولێو له‌و کارانه‌یه.
– بڕوایان به “شه‌ڕی سیاسی” و حه‌زف بوو له‌جیاتی “ململانه‌ی سیاسی و سازان و ته‌عامول”. بڕوا به “ڕقی شۆڕشگێڕی”، “ڕقی پیرۆز” و به “تضاد آشتی ناپذیر” له به‌ینی لایه‌نه‌کان له جێگای دیالۆگ و ڕێککه‌وتن و سه‌لماندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ته‌بلیغ ده‌کرا.
– دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم. ئێستاش له نێو به‌عزه حیزبێکی کوردستانی نه‌ته‌وه‌یی بوون و ناسیونالیزم به دیارده‌یه‌کی دواکه‌وتووانه ده‌ژمێردرێ!
– به‌ڕواڵه‌ت باسی حاکمییه‌تی چینی کرێکار ده‌کرا، به‌ڵام به‌کرده‌وه مه‌به‌ست حاکمییه‌تی موتڵه‌قی حیزبی کومونیست و ڕێبه‌ریه‌که‌ی بوو (د. قاسملوو له کورته‌باس دا).
له بیر و سیاسه‌تی ئه‌وان دا حیزب جێگای خه‌ڵکی ده‌گرته‌وه. خۆیان به خه‌ڵک و خه‌ڵک و وڵاتیان به مڵکی شه‌خسی ده‌زانێ.
– هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئوپوزسیون و موخالفان به “خه‌ڵک”: خه‌ڵک ئیزن نادا، خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ناوێ، خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ده‌وێ، خه‌ڵک ڕێگا نادا، خه‌ڵک تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه … به‌ڵام لێره‌دا “خه‌ڵک” یانی “من” و ده‌سه‌ڵاتی من بوو. هه‌رکه‌س سه‌ر بۆ من نه‌وی نه‌کا، دژی خه‌ڵکه و “خه‌لک” سزای ده‌دا!
– به‌هۆی سروشتی موتڵه‌قگه‌رایی و تهمامییهتخایی، حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه‌کان بڕوایان به یه‌کێتی و خه‌باتی یه‌کگرتوو و هاوکاریی نه‌بوو. بۆ نموونه له نێوخۆدا ته‌حه‌مولی بیروڕای جیاواز و پێکهێنانی فراکسیونیان نه‌ده‌کرد و ڕێگه‌یان به دامه‌زران و تێکۆشانی ئه‌حزابی دیکه نه‌ده‌دا. له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و حیزبانه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بوو، نیزامی یه‌ک حیزبی حاکم بوو.
ئه‌و حیزبانه به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له مارکسیزم دا دابه‌ش ببوون. هه‌ر حیزبه‌ی خۆی به مارکسیستی ڕاسته‌قینه و خاوه‌نی حه‌قیقه‌تی موتڵه‌ق ده‌زانی. دوو حیزبی شۆڕشگێڕی چه‌پ به‌یه‌که‌وه نه‌ده‌حاوانه‌وه و هاوکارییان نه‌ده‌کرد. هه‌موویان “تضاد آشتی ناپذیر”یان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بوو. هه‌وڵدان بۆ لێکتێگه‌یشتن و ڕێککه‌وتنیان به “سازشکاری” ده‌زانی!
ئه‌وانه ته‌نیا به‌شێک بوون له فه‌رهه‌نگی سیاسیی و بیروباوه‌ڕ و ڕه‌فتاری حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه‌کانی ده‌یه‌کانی 40 و 50ی زایینی.
بڕوانن، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ناته‌با و کۆسپن بۆ یه‌کێتی و هاوکاری، بۆ یه‌کتر وه‌خۆگرتن و خه‌باتی یه‌کگرتوو، بۆ ئاشتی و ته‌بایی، بۆ ته‌عامول و سازان. بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
له ئاکامی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه مهنفیانه دا، هه‌موو ئه‌و حیزبانه بوونه مێژوو و ئاسه‌واریان نه‌ماوه بێجگه له کوره‌ی باکوور و کووبا!
حاشای لێناکری که هه‌موو ئه‌و دیارده ناحه‌زانه که‌م و زۆر به سیاسه‌ت و هه‌ڵویست و کرده‌وه‌ی به‌عزێک له حیزبه کوردستانیه‌کان له مناسباتی نێوخۆیان دا، به ئاشکرا دیاره.
شۆڕش ته‌نیا ڕووخاندن و گۆڕینه‌وه‌ی دیکتاتورییهک به دیکتاتورییهکی نوێ به‌ڵام بهنێوێکی دیکه و ڕزگاری له چنگ زۆردارێک، نیه. شۆڕش بۆ پێکهێنانی ئاڵووگۆر له ژیانی مرۆڤه و بۆ هێنانه‌دی دنیایه‌کی دیکه.
ڕزگاربوون به‌ته‌نیا و به‌بێ ئازادی و عه‌داڵه‌ت و سه‌ربه‌ستی، ناته‌واوه و ئاڵووگۆڕ له ژیانی مرۆڤ دا پێکناهێنێ.
دوورکه‌وتنه‌وه له‌و میراته و له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی، و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له شۆڕش و شۆڕشگێڕبوون، یارمه‌تێکی گه‌وره ده‌کا به بووژانه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
– “خه‌باتی چه‌کداری” یان “شه‌ڕی چه‌کداری”؟
دوو دەستەواژەی خەباتی چەکداری و شەڕی چەکداری ئەگەرچی زۆرجاران لەجێگای یەکتر کەڵکیان لێوەردەگیرێ، بەڵام یەک نین و دوو ناوەرۆکی جیاوازیان هەیە.
“خەبات” هەمیشە ناوەرۆکی سیاسی و باری ئەرێنی و مافخوازانەی هەیە. خەبات تێکۆشانە بۆ ئامانجێکی سیاسیی ڕەوا. خەبات ڕاپەڕینە بەدژی زوڵم و بێعەداڵەتی و چەوسانەوە، و بۆ ڕزگاری لە چنگ زۆرداری و ژێردەستی.
خەبات ستراتێژێکی سیاسی ئازادیخوازانەی لەپشتە و وەدیهێنانی، ڕێکاری سیاسی دەخوازێ. چەک تەنیا لە خزمەت وەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەکار دەهێنرێ، ئەویش کاتێک کە دوژمن هیچ دەرفەت و دەرەتانێکی بۆ تێکۆشانی سیاسی و ئاشتیخوازنە نەهێشتۆتەوە و درێژە بە چەوساندنەوە و سەرکوت دەدا و خەباتکار، بۆ بەرگری لەخۆ و بۆ ڕزگاربوون لە زوڵم و زۆر و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکەی، ناچار دەبێ دەست بۆ چەک بەرێ.
خەباتی چەکداری پشت دەبەستێ بە: بڕوا بە ئازادی، بە هێزی گه‌ل، بە یەکێتی و یەکگرتوویی ڕیزەکانی نێو جووڵانەوە، بە کو‌لتوور و مودیرییەتی دێموکراتیک لە تەعامول لەگەڵ یەکتر دا.
بەڵام شەڕی چەکداری ئیلزامەن بە مەبەستی وەدیهێنای ئامانجێکی ڕەوا و مافخوازانە بەڕێوە ناچێ و دەکرێ بۆ مەبەستی جیاواز و تەنانەت نەرێنی، دست پێ‌بکرێ. هه‌ر گرووپێک ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک چه‌کدار کۆ بکاته‌وه و بۆ خزمه‌ت به لایه‌نێک بکه‌وێته شه‌ڕه‌وه.
کاتێک ئامانج و ئیدەئالەکانی خەباتی چەکداری کاڵ ببنەوە، دوژمنی سەرەکی لەبیر دەچێتەوە، ئەکتەرەکانی نێو بزووتنەوە بەرژەوەندیی شه‌خسی و گرووپیی خۆیان وەپێش بەرژەوەندی جووڵانەوە دەخەن و بۆ دابینکردنی ئەو بەرژەوەندیە گرووپیانە دەکەونە شەڕی یەکتر و شەڕی براکوژی دەست پێدەکا، ئەوکاتە خەباتی چەکداری بەلاڕێدا چووە و شکڵ و ناوەرۆکی شەڕی چەکداری بەخۆیەوە دەگرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی خەباتی چەکداری به لاڕێدا نه‌چێ و نه‌بێته شه‌ڕی چه‌کداری، ده‌بێ له ئیقداماتێک خۆ ببوێردرێ کە ده‌بنه هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگا و پێویسته به‌رده‌وام بۆ داهێنانی کولتوورێکی ئازادیخواز لەجێگای کولتووری حاکمی عەشیرەتی هەوڵ بدرێ. به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕی چه‌کدارانه، له خه‌باتی چه‌کداری دا چه‌ک حاکم و حەکەم نیە.
گه‌وره‌ترین جیاوازی له نێوان خەباتی چەکداری و شه‌ڕی چه‌کداری ئه‌وه‌یه که له خه‌باتی چه‌کداریی ئازادیخواز دا پڕۆژه و ستراتێژی بۆ کۆمه‌ڵگا و کولتووری کۆمه‌ڵگا هه‌یه و ئه‌و پڕۆژه‌یه، جیاوازه له پڕۆژه و سیاسه‌تی ڕێژیمی حاکم.
جیاوازی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان
له نێوان باکوور و ڕوژاوای کوردستان له لایه‌ک و ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان له لایه‌که‌ی دیکه‌وه جیاوازی ئه‌ساسی هه‌یه. نه‌دیتنی ئه‌و جیاوازیانه ده‌توانێ مرۆڤ تووشی لێکدانه‌وه و ئاکامگیریی چه‌وت بکا.
ئه‌و جیاوازیانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکاری گرنگ وه‌ک مێژووی خه‌بات، سیاسه‌تی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کان و له ئاکام دا ڕه‌وتی جیاوازی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری له به‌شه‌کانی کوردستان، ژینگه و باروودۆخێک که حیزبه‌کان تێدا دامه‌زراون و سه‌ره‌نجام باروودۆخێکی سیاسی که ئه‌وڕۆ له تورکیه و سوورییه له‌ئارا دایه.
له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان ئه‌حزابی ڕیشه‌دار و خاوه‌ن مێژوو زۆرترن، کۆمه‌ڵگان چه‌ند قوتبین و نه‌وعێک پلوورالیزمی حیزبی بیچمی گرتووه. بۆیه له‌و دوو به‌شه‌ی کوردستان دا ئه‌حزابی ئیدئولوژیک و پاوانخواز داشبمهزرێن، خۆ ناگرن و په‌ره و گه‌شه ناستێنن.
ئه‌زموونی خه‌بات له‌به‌ر چاومانه که له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور حیزبێک به پشتبه‌ستن به چه‌ک و پووڵ و ژماره‌ی چه‌کداری زۆرتر ناتوانێ خۆی به‌سه‌ر ئه‌حزابی دیکه دا بسه‌پێنێ و خۆی بکا به ته‌نیا خاوه‌نی خاک و خه‌ڵک و جووڵانه‌وه. ئێستا ته‌نانه‌ت له باکوور و ڕوژاواش خه‌رێکه وه‌زعه‌که ده‌گۆڕێ.
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان ئه‌حزاب هه‌موو وه‌ک یه‌کن و حیزبی به‌ده‌سه‌ڵات تر و به‌هێز تر و ده‌سڕۆیشتوو تر بوونی نابێ و ناتوانێ ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه بگێڕێ. به‌ڵکوو به‌و مانایه که له‌و دووبه‌شه‌ی کوردستان ڕێگه‌ی بوون به هێزی سه‌ره‌کی و خاوه‌ن ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه جیاوازه.
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان به‌هۆی باروودۆخی تایبه‌تی ئه‌و دوو به‌شه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سیاسی و ڕێککه‌وتن و له چوارچێوه‌ی پێکهێنانی کۆبه‌ندی و ئیتلافهوه ده‌توانن هێزی خۆیان نیشان بده‌ن و به به‌رنامه و سیاسه‌تی دروست، ببن به هێزی سه‌ره‌کی و شوێندانه‌ر تر.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌چه‌شنی وه‌ک ڕۆژهه‌ڵات و باشوور دا، ئه‌و لایه‌نه براوه و سه‌رکه‌وتووه که زه‌رفییه‌تی سیاسی زیاتره و “انعطاف پذیر”تره و به‌کرده‌وه بڕوای به هاوخه‌باتی و کاری هاوبه‌ش هه‌یه.
هه‌لوومه‌رجی خه‌بات سه‌رله‌به‌ر گۆڕاوه و پێویستیی به ستراتێژێکی نوێ هه‌یه. به‌ڵام ستراتێژی و خه‌باتی نوێ پێویستی به بیری نوێ و ئه‌بزاری نوێ هه‌یه. به ئه‌بزاری کۆن، خه‌باتی نوێ به‌ڕێوه‌ناچێ.
حیزبێک که بیهه‌وێ داهاتووی خۆی مسۆگه‌ر بکا و له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه سیاسیه‌کان شوێندانه‌ر بێ، ده‌بێ مل بدا بۆ خۆنوێکردنه‌وه و به‌کارهێنانی ئه‌بزاری نوێ.
خه‌سارناسی
– نه‌بوونی نه‌ریتی خه‌سارناسی و پێداچوونه‌وه و وه‌خۆگرتنی به‌رپرسایه‌تی
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئه‌وه که هه‌تا ئێستا به لێکدانه‌وه‌ی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه خه‌سارناسییه‌ک بۆ ڕووداوه‌کان نه‌کراوه، یه‌کێ له خاڵه هه‌ره لاوازه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌گشتییه و بۆته هۆی ئه‌وه که هه‌ڵه و که‌مووکووڕییه‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وام دووپات بوونه‌ته‌وه. له‌کاتێکدا دنیا گۆڕاوه، ئیمکاناتی ڕێژیمه‌کان و تاکتیکی چه‌وساندنه‌وه‌یان گۆڕاون و ئاڵووگۆری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان دا هاتووه، به‌ڵام خه‌باتی کورد به هه‌مان شێوه و تێگهتیشتن به‌ڕێوه‌ده‌چێ!
پێمشکنایه جارێک حیزبێکی کوردستانی هاتبێ واقیعبینانه و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندبێ که بۆخۆی تێیدا به‌شدار بووه، هه‌ڵه و خاڵه لاوازه‌کانی ده‌سنیشان کردبێ، هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی دیاری کردبێ، بوێرانه بهشهبهرپرسایهتی خۆی به‌ستۆوه گرتبێ بۆئه‌وه‌ی بیکا به ده‌رسێک و له خه‌باتی داهاتوودا دووپاتیان نه‌کاته‌وه.
له خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد دا ڕوون نیه کێ به‌رپرسی ئه‌و هه‌موو ناکامی و شکست و لێک‌دابڕان وکێشه نێوخۆییانهیه!
ئه‌م و ئه‌و تاوانبارکردن و خۆدزینه‌وه له قه‌بووڵکردنی به‌رپرسایه‌تیی، نه‌ک هه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کردووین و نایکا، به‌ڵکوو کێشه‌کانی لێ گه‌وره‌تریش کردووینه‌وه.
به‌قه‌ولی گ.ج.ف. هێگل فیلسووفی ئاڵمانی “ناسینی کێشەکان، سەرەتایە بۆ دۆزینەوەی چاره‌سه‌ریی بۆیان”.
خۆبواردن له خه‌سارناسی و بهستۆوهگرتنی به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵه‌کان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی کورد سه‌ره‌ڕای دنیایه‌ک فیداکاری، نه‌توانن له ڕابردوو ده‌رس وه‌رگرن و بۆ چه‌نده‌مین جار به‌ڕێگای تاقیکراوه‌دا بڕۆن و هه‌موویان کرداری خۆیان پێ دروست بێ!
به‌پێچه‌وانه‌ی کورد، حکوومه‌ته‌کانی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، هه‌زینه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر بۆ ناسینی خاڵه لاوازه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد ته‌رخان ده‌که‌ن و بۆ په‌ره‌پێدانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
– نه‌بوونی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی
پڕشووبڵاوی و نه‌بوونی یه‌کگرتوویی و هاوکاریی نێوخۆیی بۆته به‌ڵای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئه‌وه‌نده‌ی باس و لۆمه‌ی بکرێ که‌مه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژوی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد، به‌ده‌گمه‌ن جووڵانه‌وه‌یه‌کی کورد به‌دی ده‌کرێ که ناکۆکی و پێکهه‌ڵپڕژان جووڵانه‌وه‌که‌ی لاواز نه‌کردبێ، تووشی شه‌ڕی براکوژی نه‌هاتبێ و ناته‌بایی و کێشه‌ی نێوخۆیی هۆکارێکی سه‌ره‌کی نسکۆ و تێشکانی نه‌بووبێ!
ناشاردرێته‌وه، هه‌ر ئێستا له به‌شه‌کانی کوردستان، دیارده‌ی پاوانخوازی، یه‌کتر وهخۆنهگرتن و دووبه‌ره‌کی و نه‌بوونی یه‌کهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌کان، نه‌ک هه‌ر بۆته گه‌وره‌ترین کۆسپ بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له ڕه‌خساوه‌کان و دابینکردنی ماف و ئازادی بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکوو بۆته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر داهاتووی کورد به‌گشتی!
له‌کاتێکدا قۆناخی ئه‌وڕۆی جووڵانه‌وه‌ی کورد خه‌باته بۆ ئازادی و ڕزگاریی له ژێرده‌ستی و دیکتاتوری، نه‌ک بۆ وه‌ده‌ستهێنان و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، مه‌علووم نیه ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه له‌سه‌ر چیه؟
ئه‌لمانیه‌کان ده‌ڵه‌ن “شه‌ڕ له‌سه‌ر که‌وڵی ورچێک ناکرێ که ئێستا نه‌پێکراوه”!
له‌و خه‌باته نابه‌رابه‌ره‌دا ته‌نیا به‌یه‌که‌وه و به هیمه‌ت و به‌شداریی و هیزی یه‌کگرتوومان سه‌رده‌که‌وین. که‌س خێر به‌که‌س ناکا. چون هاوکاریی و تێکۆشانی هاوبه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی هێز و ئیعتبار و ئیمکاناتی هه‌موولایه‌نه‌کان و گه‌شه‌سه‌ندنی جووڵانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌مان قه‌بووڵه که کوردستان مڵکی شه‌خسی هیچ حیزبێکی تایبه‌ت نیه، به‌و ئاکامه مه‌نتقیه ده‌گه‌ین که خه‌بات بۆ ڕزگاری کوردستانیش له سه‌ر نێوی هیچ لایه‌نێک تاپۆ نه‌کراوه.
مه‌ترسیه‌که له‌وه‌دایه که هێژمۆنیخوازی، کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و دووبه‌ره‌کی له‌سه‌ر شتی لاوه‌کی و مه‌سڵه‌حه‌تی ته‌سکی گرووپی، ده‌بێته هۆی که‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی خه‌بات دژی دوژمنی چه‌وسێنه‌ر. له‌کاتێکدا به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی “تابع”ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه. که‌وایه، هیچ پرس و مه‌سڵه‌حه‌تی حیزبی و گرووپی ئه‌وه‌نده پیرۆز نیه که وه‌پێش پرسی یه‌کگرتوویی و به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه بخرێ؟!
دووپاتی که‌ینه‌وه، ئه‌زموونی مێژووی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد به‌ڕوونی سه‌لماندوویه که هێز و چه‌ک و پاره‌ی زۆر قه‌ت فاکتوری یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌بووه، “اجماع”ی لێ ساز نه‌بووه و نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکا!
پشتبه‌ستن ته‌نیا به هێز و چه‌ک و پاره‌ی زۆر، هه‌تا ئه‌وڕۆ کوردی پێ ڕزگار نه‌کراوه، لێره و له‌وێ ته‌نانه‌ت بۆته هۆی پاوانخوازی و وه‌لانانی هێزه‌کانی دیکه و جووڵانه‌وه‌ی له‌به‌شێک له پوتانسییه‌له‌کانی خۆی بێبه‌ش کردووه!
مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێی سروشته‌که‌ی، ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداریی چالاکانه‌ی خه‌ڵک و خه‌باتی یه‌کگرتووی هێزه سیاسیه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌یه.
به‌هه‌ڵکه‌وت نیه که ڕێژیمه‌کان یه‌که‌م هه‌نگاویان دژ به جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخواز، دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له‌نێو هێزه سیاسیه‌کان و شێواندنی یهکدهنی و یه‌کهه‌ڵوێستیی کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌ی ڕزگاریخوازه.
هاوکاریی و هه‌واهه‌نگی به‌ر له‌وه‌ی به‌مانای دابه‌شکردنی هێز و نفووز و ئیمکانات بێ، به‌مانای وه‌خۆگرتنی لایه‌نه‌کانی دیکه و دابینکردنی به‌شداریی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پوتانسیه‌له‌کانی جووڵانه‌وه له‌پێناو به‌هێزکردن و به‌ره‌وه‌پێشبردنی خه‌باته‌که‌یه.
له‌و نێوه‌دا، ئه‌گه‌ر قه‌راره شتێک دابه‌ش بکرێ، ئه‌وه ئه‌رکی قورس و باری گرانی خه‌باته دابه‌ش ده‌کرێ!
کاتێک ڕه‌خنه‌ی ئێمه له ڕێژیمه‌کان ئه‌وه‌یه که پاوانخوازن و ڕێگای به‌شداریکردنی کوردیان له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربه‌ست کردووه و ئاماده نین دان به مافه‌کانی گه‌ڵی کورد دابێنێ، ئیدی ڕه‌وا و پاساوهه‌ڵگر نیه که کورد ئه‌وکاره له‌نێو خۆیدا بکا.
به‌و کاره ئیعتباری جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌وێته ژێر پرسیار و متمانای خه‌ڵک به حیزبه‌کان لاواز ده‌بێ.
کورد به درێژه‌دان به کێشه و ناته‌بایی له‌سه‌ر شتی بچووک و لاوه‌کی و ملنه‌دان بۆ خه‌باتی یه‌کگرتوو له‌و هه‌له ناسکه‌دا، خۆی له گه‌وره‌ترین سه‌رمایه و کاریگه‌رترین چه‌ک و هێزی جووڵانه‌وه بێبه‌ش کردوه. ئه‌و سیاسه‌ته وه‌ک “انتحار” ده‌چێ!
جێگای سرنجه، ڕێژیمه‌کان هه‌میشه دڵنیا بوون که حیزبه کوردستانیه‌کان کولتووری سازان و زه‌رفییه‌تی سیاسیی پێویست بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی نێوخۆیان له ڕێگای سیاسییه‌وه نیه و ناتوانن یه‌کبگرن. هه‌میشه حیسابیان بۆ ئه‌وه کردووه که ماوه‌یه‌کی زۆر ناخایه‌نێ کێشه و ناته‌بایی نێوخۆیی باڵ به‌سه‌ر که‌شی جووڵانه‌وه‌دا ده‌کێشێ و سه‌ره‌نجام لایه‌نه‌کان تووشی شه‌ڕی کاولکه‌ری براکوژی دێن، جووڵانه‌وه‌که له‌نێوخۆیدا پڕشووبڵاو و ئه‌وه‌نده لاواز ده‌بێ که خه‌بات دژی ڕێژیم له‌بیر ده‌چێته‌وه!
دوو نموونه: له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناکۆکیی حیزبه‌کانی کوردستانی باشوور جێگری کونسوولی ئێران له سله‌یمانی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێ که حیزبه کوردییه‌کان متمانه‌یان به‌یه‌ک نیه و ڕێکناکه‌ون (سایتی خه‌ندان 7ی مه‌ی 2016ی زایینی).
“محسن باوفا” جێگری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر، ڕۆژی 16ی جۆزه‌ردانی 1395ی هاتاوی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی” کوردپرێس″ ده‌ڵێ:”سه‌یره هه‌موو حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناکۆکی‌و دوژمنایه‌تیی سه‌ختیان له‌نێواندا هه‌یه، که‌چی دێن باسی ڕێفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆییش ده‌که‌ن”. ناوبراو له درێژه‌دا بهلاتاوهوه ئامۆژگاری کورده‌کان ده‌کا که “له ئێستادا واباشه پێکه‌وه دانیشن و کێشه‌ی نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، جا دوایه بیر له رێفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه”!
– لاوازبوونی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک
لاوازبوونی مناسباتی دێموکراتیک له پێوه‌ندییه‌کانی نێو حیزبه سیاسیه‌کان دا که سه‌رچاوه‌ی نه‌حاوانه‌وه و پێکنه‌هاتنی هاوکاریی و هاوهه‌ڵوێستی له‌نێو بزووتنه‌وه‌یه، یه‌کێکی دیکه له خاڵه لاوازه سه‌ره‌کیه‌کانی جووڵانه‌وه‌کان بووه و خه‌ساری گه‌وره‌ی بۆ کورد لێکه‌وتۆته‌وه.
حیزبه کوردستانیه‌کان هه‌تا ئێستاش ئاماده نین گرنگیی و ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ له سیاسه‌ت دا ببینن و بیسه‌لمێنن. وه‌ها به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن نابینن له په‌نایانه‌وه ئێران و تورکیه ساڵێ ده‌یان میلیون دوڵار ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ کاری فه‌رهه‌نگی و په‌ره‌پێدان به فه‌رهه‌نگی خۆیان له هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریان.
نفووزی سیاسی، ئه‌منییه‌تی و ئابووری له‌ڕێگای نفووزی کولتوورییه‌وه له وڵاتان به‌باشترین شێوه دابین ده‌کرێ.
گرنگی نه‌دان و خه‌منه‌خواردن بۆ داڕشتنی ژێرخانی کولتوورێكێ سیاسیی گونجاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخواز، ده‌کرێ وه‌ک یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ره‌وپێشنه‌چوونی جووڵانه‌وه‌کان ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ.
له‌ئارادانه‌بوونی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک له جووڵانه‌وه‌ی کورد دا له‌و پرسیاره‌ی خواره‌وه دا ده‌رده‌که‌وێ:
کام حیزبی کوردستانی ئاماده‌یه ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی بۆخۆی خه‌باتیان بۆ ده‌کا و چاوه‌ڕوانه ڕێژیم قه‌بووڵیان بکا، بۆخۆی بۆ حیزبه کوردستانیه‌که‌ی دیکه‌ی بسه‌لمێنێ که هاوئامانج و هاوچارهنووسێتی؟!
ململانه‌ی ئه‌حزاب هه‌تا هه‌تایه درێژه‌ی ده‌بێ. گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ململانه بکه‌وێته کانالێکی دیموکراتیک و له چوارچێوه‌ی پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی‌دا به‌ڕێوه بچێ. ململانه‌ی ئه‌حزاب به شه‌ڕ و توندوتیژی و ده‌نگ لێکداگۆڕین کۆتایی پێنایه، ڕێکاری ئه‌وڕۆیی گه‌ره‌که.
ئه‌زموونی خه‌بات و تێکۆشانی میلله‌تان سه‌لماندوویه که ته‌نیا پابه‌ندبوون به پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی توانا و هێزی دابینکردنی یه‌کگرتوویی هه‌یه و به‌رده‌وامی و کاریگه‌ریی یه‌کێتی و هاوکاریی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
ئه‌و ئه‌سڵه ئیدی نه پێوهندیینه به ئورووپا و ئورووپایی بیرکردنه‌وه هه‌یه و نه به جیاوازیی کولتووری و مه‌زهه‌بی و باروودۆخه‌وه وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌کا. ڕاستییه‌کی تاقیکراوه‌یه، ئێره و ئه‌وێی نیه!
کولتووری سیاسی نادێموکڕاتیک نه‌ک هه‌ر ڕێگره له پێکهاتن و ته‌بایی، به‌ڵکوو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی (بازتولید) کێشه و دووبهرهکیشه. کولتووری سیاسیی خه‌بات پێویسته مودێڕن و وێکخهرهوه بێ، نه‌ک سنووردانه‌ر و دوورخه‌ره‌وه.
کاتێک مناسبات و پێوه‌ندیی دێموکراتیک به‌سه‌ر که‌شی سیاسیی جووڵانه‌وه‌دا زاڵ نه‌بوو، یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و جیاوازییه‌کان به چه‌ک و توندوتیژی ده‌سپێردرێ.
با دان به‌و راستییه‌دا بێنین که ئێمه وه‌ک حیزبه سیاسیه‌کان به‌گشتی، له داهێنان و گه‌شه‌پێدانی کولتوورێکی سیاسیی دێموکراتیک و گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان دا، ناسه‌رکه‌وتوو بووین.
کولتووری سیاسیی ئێمه ده‌بێ کولتووری ڕزگاریخوازی بێ و سنوورێکی ڕوون و ئاشکرا له‌گه‌ڵ کولتووری عه‌شیره‌تی و کولتووری ده‌سه‌ڵاتی حاکم بکێشێ و ئه‌وه‌ش له سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانماندا ڕه‌نگ بداته‌وه.
کێشه‌یه‌کی گه‌وره: نه‌بوونی کولتووورێکی سیاسی تایبه‌ت به خه‌باتی ڕزگاریخواز وایکردوه که کۆمه‌ڵگا به‌دیڵێک بۆ کولتووری ده‌سه‌ڵاتی حاکم به‌دی نه‌کا و ئه‌و به‌تاڵاییه (خلاء) له‌و بواره‌دا ڕه‌وتی “جامعه پذیری سیاسی”ی خه‌ڵکی کوردستانی خێراتر ده‌کا یانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که خه‌ڵک زووتر و هاسانتر فه‌رهه‌نگ، ساختار و چوارچێوه‌ی فکری و سیاسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وه‌خۆبگرن و پێی ڕابێن.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ ئولگوویه‌کی فه‌رهه‌نگی بۆ جیهه‌تگیری و بۆ سنووردانان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی حکوومه‌ته‌کان، شک به‌رن. هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌حزاب پێویسته ئولگووی ڕه‌فتاری بێ بۆ کۆمه‌ڵگا.
ئه‌و مه‌سه‌له ته‌نانه‌ت له نێوخۆی حیزبه‌کانیش به ئاشکرا ده‌بیندرێ! ڕێژیم له‌و “خلاء” که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
مه‌ترسێکی گه‌وره که بۆته هوی چه‌قبه‌ستوویی سیاسه‌ت له جووڵانه‌وه‌ی کوردی هه‌ر چوار به‌ش دا ئه‌وه‌یه که زۆر جاران وه‌ک شانازی ده‌گوترێ که “دێموکراسی بۆ کورد نه‌هاتووه”، “خه‌بات و دێموکڕاسییان نه‌کوتوه”، “شۆڕش به دێموکڕاسی ناکرێ”… ئه‌و بۆچوونه زۆر ئاکامی نه‌رێنی بۆ دواڕۆژی جووڵانه‌وه لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌ودیوی ئه‌و بۆچوونه ئه‌وه‌یه که کورد لیاقه‌تی ئازادی و ماف و سه‌ربه‌ستیی نیه و هه‌ر شیاوی کۆیله‌بوون و ژێرده‌ستییه! ڕوون نیه، که‌سێک که ئاوا بیر ده‌کاته‌وه، بۆ چی خه‌بات ده‌کا؟!
ڕێژیمه‌کان و ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌کانی حاکم به‌سه‌ر کوردستانیش هه‌ر وا به کورد ده‌ڵه‌ن! زۆرجاران به‌ئاشکرا ده‌ڵه‌ن کورد پێنه‌گه‌یوه و شعووری ئه‌وه‌ی نیه خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ، کۆمه‌ڵێک خێڵی دواکه‌وتوون که ئه‌گه‌ر لێیانگهڕێی و ئازادیان پێبدرێ، ناحاوێنه‌وه و له شه‌ڕی نێوخۆ دا نوقم ده‌بن! وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چاره‌نووسه تراژیکه بیپارێزرێن، ده‌بێ هه‌روا ژێرچه‌پۆکه و بێبه‌ش بمێنێته‌وه!
ڕوون نیه، کورد که بۆخۆی گه‌وره‌ترین قوربانی دێکتاتوری و پاوانخوازی و سانترالیزمه، حیزبه کوردستانیه‌کان دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند ده‌یه له ته‌مه‌نیان تاکه‌ی له نێوخۆیان دا پاساو بۆ نه‌بانی و هه‌راسی مه‌سنووعی له دێموکراسی دێننه‌وه؟! تاکه‌ی شیاوی دێموکڕاسی نین؟! که‌نگێ ده‌یانه‌وێ ده‌ست بکه‌ن به تاقیکردنه‌وه‌ی ئوسووڵی دێموکڕاسی؟ خۆش ئه‌وه‌یه که هه‌موو حیزبه‌کان ئیدیعایان ئه‌وه‌یه که بۆ دێموکڕاسی و مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌که‌ن!
له کاتێکدا دێموکراسی زیاتر له هه‌ر نهتهوهوهیهکی دیکه‌ی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دایه و پابه‌ندی به پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان زۆر له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو جووڵانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کا.
ڕوون نیه، به‌رپرسان و سیاسه‌توانانی کوردی بێبه‌ش و قوربانی ئیستبداد، دوای ئه‌و هه‌موو ناکامی و شکستانه تاکه‌ی ده‌یانه‌وێ ته‌حه‌ولاته قووڵه‌کانی ده‌ورووبه‌ری خۆیان نه‌بینن و به‌بیانووی شۆڕش و شۆڕشگێڕبوون و هه‌لوومه‌رج, پێش به پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی پێویست له‌نێو خۆیان و دێموکراتیزه‌کردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بگرن؟
تاکه‌ی له سه‌ر چه‌قبه‌ستوویی و دووپات و چه‌ندپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو پێداگری ده‌که‌ین؟
ئه‌و پرسیاره بێ وڵام ماوه‌ته‌وه، هه‌تا که‌نگێ حیزبه‌کانمان ده‌یانه‌وێ پاساو بێننه‌وه بۆ خۆ بێبه‌شکردن له ئازادی، بۆ خۆده‌ربازکردن له زه‌رووره‌تی دێموکراسی، بۆ خۆبواردن له سازن، بۆ درێژه‌دان به کێشه و ناته‌بایی نێوخۆ، بۆ “زه‌رووره‌تی” به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ئازادی له خه‌بات دا؟ بۆ خۆکوژی؟!
ئایا ئه‌و بۆچوونه راست نیه که حیزبه کوردستانیه‌کان له ده‌رکی ویست و زه‌رووره‌ته‌کانی سه‌رده‌م و خۆنوێکردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ زه‌مان، له ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان وه‌دوا که‌وتوون؟
بۆیه، هه‌ر هێزێکی هه‌ست به به‌رپرسیاریی ده‌کا، ده‌یه‌وێ ئاڵووگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی به‌قازانجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێک‌بێنێ و پرسی کورد هه‌نگاویکی یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌ره‌وپێش به‌رێ، پێوسته هه‌وڵی لێبڕاوانه بدا بۆ دابینبوونی دێموکراسی و بۆ هێنانه‌دی کولتوورێکی سیاسی دێموکراتیک و ڕزگاریخوازانه له‌نێو خۆیدا و به‌وشێوه‌یه هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوونی کورد به‌هێز بکا. ئه‌وه پێویسته به ئه‌رک و ئولهوییهتی تێکۆشان دابنرێ.
خه‌بات بۆ داهێنان و جێگیرکردنی کولتوورێکی دێموکراتیک، خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئازادی و ڕزگاری کورد له بنده‌ستی.
چون ئه‌سڵێکی سه‌لماو و گشتگیره که ته‌نیا کولتووری دێموکراتیک توانا و زه‌رفییه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و دابینکردنی یه‌کێتی و هاوکاریی سه‌قامگیری هه‌یه و مکانیزمی ئه‌ساسیه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رده‌وامیی خه‌باتی یه‌کگرتووی کۆمه‌ڵگا.
– لاواز و کاڵبوونی ده‌وری ژن له نێو حیزبه کوردستانییه‌کان دا
پرسی ژنیش یه‌كێکی دیکه له‌و پرسه گرنگانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کورده که بۆته قوربانی لاوازبوونی کولتووری دێموکڕاتیک.
له به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان دا ئاماژه به پرسی ژن و پێداویستیی نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و دابینکردنی مافه‌کانی ژن کراوه. ئه‌وه له‌جێدا شتێکی باشه که چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌یه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه.
به‌ڵام بوونی چوارچێوه و به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوو شتێکه و بهستێنسازی و کارکردن و بڕوا به به‌رنامه و یاسا، شتێکی دیکه‌یه!
گه‌وره‌ترین کۆسپ که ڕێگه به وه‌دیهاتنی به‌رنامه‌که نادا، ئه‌و کولتووره‌یه که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌مان دا زاڵه.
کولتوورێک که کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر “ژن” و “پیاو” دا دابه‌ش ده‌کا، ژن به “زه‌عیفه” نێودێر ده‌کرێ و له‌وێدا له‌سه‌ر حیسانی ژن، مافگه‌لێکی زیاتر و تایبه‌تی بۆ پیاو ده‌سه‌لمێندرێ. ئه‌و کولتووره به “پیاو سالاری” ناسراوه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، له کولتووری دێموکراتیک دا، ژن و پیاو به‌ر له هه‌مووشتێک وه‌ک مرۆڤ سه‌یر ده‌کرێن نه‌ک وه‌ک پیاو یان ژن و هه‌روه‌ها، وه‌ک مرۆڤ، ماف و ئه‌رکیان بۆ دیاری ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر جاروبار ڕه‌خنه له حیزبه‌کان ده‌گیرێ که هه‌وڵی جیددی‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی ژن نه‌داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چون هه‌وڵێکی لێبڕاوانه و به‌رده‌وامیان بۆ گۆڕینی ئه‌و کولتووره دواکه‌وتووه نه‌داوه، ته‌نانه‌ت له‌نێو ڕیزه‌کانی خۆشیان دا!
حاشای لێناکرێ که زۆربه‌ی حیزبه‌کان تاڕادیه‌ک ته‌سلیمی کولتووری داگیرکه‌ر بوون، نه‌یاتوانیوه ئاسهوارهکانیی له‌نێو خۆیان دا بسڕنه‌وه و کولتوورێکی دێموکڕاتیک له‌جێگای جێگر بکه‌ن.
کێشه‌ی کولتووری پیاو سالار له‌وه دایه که ته‌نیا پیاو ناگرێته‌وه، به‌ڵکوو شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ر ڕه‌فتار و باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تی ژنیش داده‌نێ.
واته، ته‌نیا پیاوه‌کان نین که کۆمه‌ڵێک مافی تایبه‌تی و ناڕه‌وا بۆخۆیان به ئاسایی و ڕه‌وا ده‌زانن، به‌ڵکوو به‌شێک له ژنه‌کانیش ده‌چنه نێو ئه‌و چوارچێوه فیکرییه‌وه و ئه‌و ئیمتیاز و مافه تایبه‌تیانه بۆ پیاو به ئاسایی و ڕه‌وا ده‌زانن!
به‌وجۆره، ئه‌و کولتووره ژنیش به تایبه‌تمه‌ندیی و نۆرمه‌کانی پیاو سالاری ڕادێنێ و ژنیش “پیاو سالار” ده‌کا!
مه‌سه‌له‌ن زۆر جاران بینیومانه که ژن داکۆکی له داب و نه‌ریتی دواکه‌وتووانه‌ی کۆمه‌ڵگا و یاساکانی دژبهژن ده‌کا و باوه‌ڕی به بنده‌ستی خۆی وه‌ک چاره‌نووسێکی نه‌گۆڕ، هێناوه!
بۆ ئه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کورد له هیزی کاریگه‌ر و به‌توانای ژن بێبه‌ش نه‌بێ، پێویسته سه‌ره‌تا زه‌مینه‌ی به‌شداریی چالاکانه‌ی ژن ئاماده بکرێ و ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌ر به سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی بیر و باوه‌ڕی دواکه‌وتوانه و ناعادڵانه له‌نێو خۆمان و هه‌وڵدان بۆ هاتنه‌ئارای فه‌رهه‌نگی سیاسیی مرۆڤته‌وه‌ر، وه‌دی دێ.
ئه‌ساسه‌ن یه‌که‌م هه‌نگاوی خەباتی ڕزگاریخواز پێویسته تێکۆشان بێ بۆ بنبڕکردنی کولتووری چەوسێنەر و داگیرکەر. چون خەباتی ئازادیخواز بە کولتووری داگیرکه‌ر، به ئامانج ناگا.
دیاره لاوازبوونی ڕۆڵی ژن له ژیانی سیاسیی‌دا نه‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نیا بۆ سیاسه‌تی حیزبه‌کان، به‌ڵکوو زۆر فاکته‌ری دیکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌وری نه‌رێنی ده‌گێڕن که ده‌بێ له‌جێی خۆیدا باس بکرێن.
– نه‌بوونی به‌رنامه و ستراتێژی بۆ پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کان
داڕشتنی ستراتێژی و به‌رنامه بۆ ئاڵووگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریی گونجاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخواز که هه‌م ئالترنتیڤ بێ بۆ پلانه فه‌رهه‌نگیه‌کان و سیاسه‌تی ڕێژیمی دیکتاتوری و هه‌م پێناسه بێ بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخواز، یه‌کێ له سه‌ره‌کی ترین مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه.
نه‌بوونی ستراتێژێکی ئه‌وتۆ بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر کێشه و ئاڵۆزی دیکه. حیزبه کوردستانیه‌کان ئه‌و به‌رنامه‌یان ته‌نانه‌ت بۆ نێو ڕیزه‌کانی خۆشیان لاوازه!
جار جار هێندێک کرده‌وه و ڕه‌فتار ده‌بیندرێ که نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئامانج و سروشتی خه‌باتی ڕزگاریخواز ناوگونجێ، به‌ڵکوو ناتهباشه!
ناکرێ هه‌ر کارێکی ناحه‌ز و ناڕه‌وای ڕێژیمی جینایه‌تکار کردی، هێزی خه‌باتگێڕ به نێوێکی دیکه پاساوی بکا و ڕه‌وایی پێ‌بدا!
هێزێکی خه‌باتکار نابێ ڕێگه بدا که بۆ کرده‌وه‌ی خراپ و بێزراو بکه‌وێته ڕه‌قه‌به‌ریی له‌گه‌ڵ ڕێژیم و په‌یڕه‌وی له ئه‌سڵی “ئامانج وه‌سیله پاساو ده‌کا”، بکا.
خه‌باتی ئازادیخواز و ڕزگاریخواز ده‌بێ له ماهییه‌ت و ناوه‌رۆک و دیاریکردنی ڕێکار دا جیاوازیی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری ڕێژیمی دیکتاتوری. ئه‌و جیاوازییه ده‌بێ وه‌ک ئولگوو و ئالترناتیڤ به‌ته‌واوی بۆ خه‌ڵک و بیروڕای گشتی ڕوون و ئاشکرا بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیانی کاتیشی بۆ خه‌باتگێڕ لێبکه‌وێته‌وه.
– لێکجیانه‌کردنه‌وه‌ی پرسه حیزبیه‌کان له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
زۆر جاران دیتراوه که حیزبه سیاسیه‌کانی کورد جیاوازی دانانێن له به‌ینی پرسێک که پێوه‌ندیی ته‌نیا به حیزبه‌که‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه و پرسێک که نه‌ته‌وه‌ییه، واته پێوه‌ندیی به چاره‌نووسی هه‌موو تاک و لایه‌نێکی نیشتمانه‌وه هه‌یه.
لێکدانی ئه‌و دوو پرسه پاوانخوزانهیه و له‌گه‌ڵ ڕووح و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ناته‌با و کێشه‌خوڵقێنه. چون پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر وه‌ک پرسی حیزبی سه‌یرکرا، وه‌ک پرسی حیزبیش هه‌ڵسووکه‌وت و ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و ئه‌وه‌ش پاوانخوازی و “تکروی” لێده‌که‌وێته‌وه که هه‌تا ئێستا هه‌ر کۆسپ بووه بۆ موشارکه‌ت و هێنانه‌دی یه‌کڕیزی و هاوکاریی نێوخۆیی.
حیزبی سیاسی هه‌ر ئه‌ندازه خه‌باتگێڕ و به‌هێز و ده‌ستڕۆیشتوو بێ، تاقه‌خاوه‌نی کوردستان نیه و ده‌بێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه و بهستێنخۆشکردن بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌و ئه‌سڵه بسه‌لمێنێ که کوردستان مڵکی هه‌موو کورده و پرسی نه‌ته‌وه‌یی، پرسی حیزبێک نیه، به‌ڵکوو پێوه‌ندیی به چاره‌نووسی هه‌موو تاک و لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه.
ئاکامێکی زیانباری دیکه‌ی شێواندنی سنووری نێوان ئه‌و دوو پرسه، ئه‌وه‌یه که پرسی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌حزاب دا دابه‌ش و ته‌جزیه ده‌بێ. پرسی نه‌ته‌وه‌یی که کرا به پرسی حیزبی، هه‌ر حیزبه‌ی له ڕوانگه‌ی مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیه‌وه سه‌یری پرس و به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کا و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و جووڵانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی خۆیدا به‌دی ده‌کا. ئێستا ئه‌و دیارده زیانباره له هه‌موو پاڕچه‌کانی کوردستان ده‌بیندرێ!
کاتێک پرس و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ته‌جزیه بوو، ئیراده و هه‌وێنی یه‌کگرتوویی و خه‌باتی هاوبه‌شیش لاواز ده‌بێ و له‌نێوده‌چێ، هه‌م له نێو جه‌ماوه‌ر دا و هه‌م له نێو ئه‌حزابی سیاسی دا.
چون یه‌کده‌نگی و خه‌باتی یه‌کگرتوو پێویستیی به هه‌وێن و پاڵنه‌ر و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌ئارادا نه‌مان، ته‌بایی و خه‌باتی هاوبه‌ش مانای نامێنێ. واته ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش بوو، ئامانجێکی هاوبه‌شیش نامێنێ و سه‌ره‌نجام زه‌رووره‌تی خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووش له‌بیرده‌چێ.
ئه‌و پرسانه به‌یه‌که‌وه گرێدراون و نه‌دیتنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دیاردانه، ڕێگای خه‌بات درێژتر و تێچووه‌کانی قورس تر ده‌کا.
دابه‌شبوونی پرس و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌حزابدا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاره‌ساتباره که خه‌ڵکیش له مێشک و ڕه‌فتار و هه‌ڵوێست دا دابه‌ش ده‌کا و یه‌کێتی و یه‌کده‌نگی کۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنێ. ئه‌وه‌ش ئامانجی دوژمنه.
– نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ئه‌وه که هه‌ر حیزبه خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ی خۆیه‌تی و هێزێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی له ئارادا نیه، “پانێێ ئاشیل”ی خه‌باتی کورد له بواری نیزامی دایه. هێزی چه‌کداری کورد یه‌کده‌ست و یه‌ک ئه‌رک نیه، به‌ڵکوو دابه‌ش بووه به‌سه‌ر حیزبه‌کان دا به بیروباوه‌ڕ و ئه‌جندا و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازه‌وه!
نه‌ک هه‌ر هێزێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی نیه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت هاوکاری و ههاههنگی له‌نێوان هێزه چه‌کداره‌کانی حیزبه‌کانیش دا به‌دی ناکرێ که لانیکه‌م تا ڕاده‌یه‌ک زیانه‌کانی نه‌بوونی هێزێکی نیشتمانی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
زۆرجاران پێشمه‌رگه‌ی دابه‌شکراو ته‌نانه‌ت به‌دژی یه‌کتر و بۆ شه‌ڕی براکوژی به‌کارهێنراوه، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی به پیلان و پلانی دوژمن دژ به جووڵانه‌وه‌ی کورد کردوه!!
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، هۆیه‌که‌ی:
1. لاوازبوونی ناسیونالیزم و شعووری نه‌ته‌وه‌یی.
2. زاڵبوونی کو‌لتوور و ڕووحیه‌ی عه‌شیره‌یی به‌سه‌ر تێگه‌یشتنی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌حزاب و نه‌بوونی کولتوورێکی سیاسی دێموکراتیک.
3. به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش بووه و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی جێگای به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و نیشتمانی گرتۆته‌وه.
– نه‌سه‌لماندنی جیاوازی و مافی دیاریکردنی شێوه‌ی خه‌بات بۆ یه‌کتر
ئه‌و دیارده‌یه بۆته هۆکارێکی دیکه بۆ دڕدۆنگی و ناته‌بایی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵایسانی کێشه و شه‌ڕی نێوخۆیی. حیزبی کوردستانی خۆی خه‌بات ده‌کا بۆ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، که‌چی لێره و له‌وێ حیزبمان هه‌یه که ئه‌و مافه بۆ حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ناسه‌لمێنێ و چاوه‌ڕوانه هه‌موویان به‌دڵی ئه‌و شێوه‌ی خه‌بات هه‌ڵبژێرن!
له‌کاتێکدا هه‌ر حیزبێک مافی خۆیه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئوسووڵی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا بۆخۆی دروشمی خۆی دیاری بکا، شیوهخهباتی خۆی هه‌ڵبژێرێ، دیفاعی لێ‌بکا و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدا.
لێره‌ش دا به‌داخه‌وه ڕووحییه‌ی پاوانخوازی و هێژمۆنیخوازی و لاوازبوونی کولتووری سیاسیی سالم، بۆته کۆسپ بۆ ڕێزگرتن له‌و مافه ئاسایی و سه‌لماوه و ئه‌وه‌ش به‌نۆره‌ی خۆی بۆته به‌ربه‌ستێکی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگای ته‌فاهوم و پێکگه‌یشتن.
– خه‌باتی “میللی- دێموکراتیک”
ئه‌و دروشمه به‌رده‌وام دووپات ده‌کرێته‌وه به‌ڵام مه‌به‌ست و مه‌فهوومه‌که‌ی ڕوون نیه.
ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئامانج و داخوازه‌کانی خه‌بات “نه‌ته‌وه‌یین” و “دێموکراتیک” فورموله کراون یان خه‌باته‌که له ناوه‌رۆکیش دا پێویسته نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیک بێ؟
کێشه و ناته‌باییه‌کان ڕاست لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئامانج و داخوازه‌کانی خه‌بات نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیکن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باته‌که سه‌رکه‌وێ، پێویسته ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش که خه‌باته‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن، تێڕوانین و بڕوا و هه‌ڵوێست و هه‌ڵسووکه‌تیان نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیک بێ. به‌ڵام به‌ڕاستی وایه؟!
پرسیاره‌که ده‌کرێ جۆرێکی دیکه‌ش بێته گوڕێ، ئایا ئامانج و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراتیک به هێزگه‌لێک وه‌دی دێن که بۆخۆیان نه‌ته‌وه‌یی و دێموکڕاتیک بیر نه‌که‌نه‌وه و ڕه‌فتار نه‌که‌ن؟! بێگومان نا!
ئه‌و ناته‌باییه‌ش یه‌کێ له هۆکاره‌کانی شکانی جووڵانه‌وه‌کان بووه. خه‌بات بۆ ئازادی و دێموکڕاسی به که‌سانی ئازادیخواز و دێموکڕات دابین ده‌بێ.
زۆربه‌ی ئه‌حزابی کورد مه‌گه‌ر له ژێر فشار و له‌ناچاری، ده‌نا له ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه ئاماده‌ی سه‌لماندنی ماف و موشاره‌که‌ت و مه‌وجوودییه‌تی حیزبه‌که‌ی دیکه نین! ئه‌وه چۆن له‌گه‌ڵ دروشمی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی- دێموکراتیک یه‌کده‌گرێته‌وه؟
دروشم پێناسه‌یه و کاتێک مانا په‌یدا ده‌کا، بڕوای پێده‌کرێ و په‌یڕه‌وی لێده‌کرێ و به‌هه‌ند ده‌گیرێ که خاوه‌نه‌که‌ی به‌کرده‌وه پێی پابه‌ند بێ و کاری پێبکا.
دروشم، به‌شێوه‌ی ئوتوماتیک وبێ قه‌یدوشه‌رت، خاوه‌ن دروشم ناکا به نه‌ته‌وه‌یی و به دێموکڕات!
قانوونه ئه‌ساسیه‌کانی ڕێژمه داگیرکه‌ره‌کان پڕن له عونسوری باش و دێموکراتیک، به‌ڵام ئایا له کرده‌وه‌شدا وایه؟!
– پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیران
پێوه‌ندی و هاوکاریی له‌نێوان جوڵانه‌وه‌کانی کورد و ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه، هه‌میشه بووه و ئاساییشه. به‌ڵام جاروبار پشتبەستن و متمانای زیادەلەحەد بە وڵاتانی ده‌ره‌کی، به‌تایبه‌تی وڵاتانی دابه‌شکه‌ری کوردستان، ده‌رفه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان و دووبه‌ره‌کینانه‌وه‌ی بۆ دوژمن ڕه‌خساندووه، کێشه‌ی زیانباری بۆ کورد ناوه‌ته‌وه و وزە و فیداکاری کوردی بەفیڕۆداوە.
ڕێژیمه چه‌وسێنه‌ره‌کان، به‌تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌کاتێکدا به‌رده‌وام ئیدیعای دڵسۆزی بۆ کورد له‌م یان له‌و به‌شی کوردستان ده‌کا، به‌ڵام به‌شایه‌تی مێژوو، له‌کاتی هه‌ستیاردا قه‌ت له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیی کورد درێخی نه‌کردووه و زه‌بری قورسی له “هاوپه‌یمانه‌که‌ی” وه‌شاندووه.
باش ترین و مه‌عقوول ترین پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌داقه‌ت و نیازپاکی هه‌ریه‌ک له ڕێژیمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به پرسی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، هه‌ڵسووکه‌وت و سیاسه‌تی ئه‌و ڕێژیمه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد له وڵاته‌که‌ی خۆیه‌تی.
به‌ڕاستی پرسیار هه‌ڵده‌گرێ که مرۆڤ بڕوا به ئیدیعای دڵسۆزی و هاوپه‌یمانیی وڵاتێکی حاکم به‌سه‌ر به‌شێکی کوردستان بکا که له وڵاته‌که‌ی خۆیدا به دڕندانه‌ترین شێوه کورد سه‌رکوت ده‌کا و چووکترین مافی پێ ڕه‌وانابینێ.
خاڵێکی گرینگی دیکه که هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان پێویسته پێی ده‌روه‌ست بن و هه‌میشه ئاماژه‌ی پێکراوه، ئه‌وه‌یه که پێوه‌ندی حیزبێکی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمانه نابێ به‌زیانی کورد و جووڵانه‌وه‌ی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێ.
– کاریگه‌ریی خه‌باتی چه‌کداری له له‌سه‌ر مه‌وقعییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد
به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره سه‌لماوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، خه‌باتی چه‌کداریی کورد ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌سڵی دیفاعی ڕه‌وا و خه‌بات بۆ ئازادی.
ئه‌وڕۆ له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، که‌م که‌س هه‌یه نه‌زانێ که کورد له‌هه‌موو مافه‌کانی بێبه‌ش کراوه، ده‌چه‌وسێته‌وه و بۆ دابینکردنی مافی ڕه‌وای خۆی خه‌بات ده‌کا و ته‌نیا بۆ دیفاع له مان و مه‌وجوودییه‌تی لهمهترسیکهوتووی خۆی ده‌ست ده‌داته چه‌ک.
که‌وابوو خه‌باتی چه‌کداریی له‌جێدا کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ناوبانگ و مه‌وقعییه‌تی کورد دانه‌ناوه.
ئه‌وه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زیانی گه‌وره‌ی له ئیعتباری جووڵانه‌وه‌ی کورد داوه، پڕش و بڵاوی و ناکۆکی و کێشه‌ی نه‌بڕاوه‌ی نێوخۆیی و نه‌بوونی ستراتێژێکی ڕوون و هه‌روه‌ها ئه‌وه که ده‌ست و نفووزی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کان جارجار له‌نێو به‌عزه حیزبێکی کوردستانی دا زۆر دیار و به‌رچاوه.
بۆ بیروڕای گشتی وته‌نانه‌ت بۆ دۆسته نزیکه‌کانی کورد بۆته “معما” و پرسیار که کێشه‌ی نێوخۆیی کوردی بێ وڵات و بێبه‌ش، سه‌رکوتکراو و ژێرسته‌م له‌سه‌ر چی و هه‌تا که‌ی نابڕێته‌وه؟ مه‌گه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی کورد ئامانجی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان نیه و بۆ ماف و ئازادی قوربانی ناده‌ن؟
ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی به پڕوپاگه‌نده‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان داوه و ڕه‌وایی خه‌باتی کوردی ده‌خاته ژێر پرسیار، بێتوانایی هێزه کوردستانیه‌کانه له دیاریکردنی ئولهوییهتهکانیان و داماوییان له چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانیان به‌ڕیگای سیاسی دا، له سازان و پێکهێنانی یه‌کگرتووی و یه‌کده‌نگی، له‌و کاته ئاسته‌مه دایه.
جێگای سرنجه که ئێستا ئیدی دوژمنه‌کانی کوردیش، وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا، به‌ئاشکرا گاڵته به عاجزبوونی حیزبه کوردییه‌کان له هه‌ست پێنه‌کردن به جیددی‌بوونی باروودۆخه‌که و قازانج و زه‌ره‌ری خۆیان، ده‌که‌ن.
پرسی “ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه”
پرسی سه‌رۆک و ڕێبه‌ر یه‌کێ له‌و پرسانه بووه که به‌رده‌وام له‌نێو جووڵانه‌وه‌کانی کورددا کێشه‌ی ناوه‌ته‌وه و بۆته هۆی لێکدوورکه‌وتنه‌وه و دووبه‌ره‌کی و لاوازکردنی بزووتنه‌وه. ئه‌و پرسه ته‌نانه‌ت شه‌ڕی نێوخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵایساوه.
ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌کانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش نیشانی داوه که ئیدیعای ڕێبه‌رییه‌ک که مه‌شرووعییه‌تی خۆی له ژماره‌ی چه‌ک و مه‌نتقی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵدێنجێ، له لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ و هه‌میشه ئالۆزی و کاره‌ساتی لێکه‌وتۆته‌وه و عاملێکی لاوازبوون و هه‌ره‌سهێنانی جووڵانه‌وه بووه.
جێگای سرنجه، کێشه‌ی سه‌رۆک و ڕێبه‌ریی له نێو کورد دا هه‌میشه ئه‌وکاته دێته گۆڕێ که خه‌باتی چه‌کداری له ئارا دایه و چه‌ک و هێزی نیزامی حاکم و بڕیارده‌ره!
هه‌ستی پاوانخوازی به‌تایبه‌تی له‌کاتی شه‌ڕی چه‌کداریدا ده‌بزوێ و په‌ره‌ده‌ستێنێ.
مهترسێکهش ڕاست لێره‌دایه، چون چه‌ک و هێزی نیزامی له کاتی شه‌ڕ و له غیابی یاسادا باڵ ده‌دا به هه‌ستی هێژمۆنیخوازی و لایه‌نه‌کانی لاوازتر ده‌خرێنه په‌ڕاوێزه‌وه و حه‌زف ده‌کرێن.
بۆ ڕاست و دروستی ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌نده به‌سه چاوێک به ده‌ورووبه‌ری خۆمان و جووڵانه‌وه‌ی کورد له به‌شه‌کانی کوردستاندا بگێڕین که دیارده‌ی “خۆ به سه‌رۆک و ڕێبهردانان” (رهبری خودخوانده) و خۆ به ته‌نیا خاوه‌نی پرسی کورد زانین، چی به‌سه‌ر پرسی کورد هێناوه و چۆن ده‌رفه‌ته‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌سووتێندرێن!
پرسی “سه‌رۆکایه‌تی جووڵانه‌وه” به پێناسه و تێگه‌یشتنی کلاسیک و کۆن، لانیکه‌م به پێنج ده‌لیل ئیدی سه‌رناگرێ و ئه‌وڕۆ زیانی زیاتر له ڕابردووی بۆ کورد لێده‌که‌وێته‌وه:
1. ئیدیعای ڕێبه‌ریی به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌تا ئێستا له جووڵانه‌وه‌کانی کورددا باو بووه و دیتراوه، ڕه‌وایی نیه، چون “حیزبێ ڕێبه‌ر” به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵنه‌بژێردراوه و ڕه‌وایی له ئیراده‌ی خه‌ڵک یان هێزه‌کانی دیکه ورنه‌گرتووه.
ئیدیعایه‌که باری یاسایی نیه و ته‌نیا به پشتبه‌ستن به چه‌ک و هێزی نیزامی داسه‌پاوه و ڕه‌وایی له “مه‌نتقی شۆڕشگێریی” وه‌رگرتوه. پێوه‌ر و پاساو، ژماره‌ی چه‌ک و هێزی چه‌کدار بووه.
“زۆر” قه‌ت ناتوانێ ببێته بنه‌مای ته‌فاهوم و هاوکاری، چون لایه‌نێک که ده‌چێته ژێر باری ئه‌و جۆره ڕێبه‌رییه، ڕه‌وایی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!
2. ئیمکانی گۆڕینی “حیزبی ڕێبه‌ر” نیه و ڕێبه‌ریه‌که‌ی هه‌تاهه‌تاییه. چون به مه‌نتقی زۆر بۆته “ڕێبه‌ر”، هه‌ر به زۆریش ئیراده‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێ و هه‌ر به‌زۆریش وهلادهبرێ! ئه‌وه‌ش ئآشکرایه که شه‌ڕی نێوخۆی لێده‌که‌وێته‌وه.
ده‌رفه‌ت و مه‌جالێک بۆ لێپرسینه‌وه له “حیزبێ ڕێبه‌ر” به‌دی ناکرێ و خۆی به‌رامبه‌ر به که‌س به به‌رپرس نازانێ.
ماهاتما گاندی جوانی کوتووه: “ئه‌وه‌ی به زۆر وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ، هه‌ر به زۆریش ده‌پارێزرێ”.
3. گشتخوازه (تمامیت خواه) و هیچ چه‌شنه ئوپوزسیون و ده‌نگێکی ناساز ته‌حه‌مول ناکا. حیزبێ ڕێبه‌ر” چون خۆی به تاقه‌خاوه‌نی کوردستان و پرسی کورد ده‌زانێ، ئاماده نیه ده‌سه‌ڵات و سامانی وڵات له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی دیکه به‌ش بکا و هه‌ر بیرێکی جیاواز به نه‌یار و دژبه‌ر ده‌زانێ. چاوه‌ڕوانه لایه‌نه‌کانی دیکه به فه‌رمانی ئه‌و هه‌ڵسووکه‌ت بکه‌ن!
4. “حیزبێ ڕێبه‌ر” خۆی به حاکم وده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق ده‌زانێ و بڕیار و قه‌زاوه‌تی خۆی ده‌کا به یاسا و ڕێسای کۆمه‌ڵگا. به‌گشتی، “فعال مایشاء”یه! خۆی تاقهسهرچاوهی یاسا و حه‌قه!
مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ڕێبه‌ری هه‌رئێستا له باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بۆته کێشه‌ی سه‌ره‌کی و کۆسپی سه‌ر ڕێگای یه‌کڕیزی و خه‌باتی هاوبه‌ش.
ئه‌و ئیدیعایه چون ناڕه‌وا و پاوانخوازانه، له‌بناخه‌وه له‌گه‌ڵ سروشتی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی پێکناکۆک و ناسازگاره.
5. ئیدیعای ڕێبه‌ریکردن به‌و جۆره‌ی له جووڵانه‌وه‌کانی کورد دا دیتراوه، له‌گه‌ڵ ڕووحی ئه‌و سه‌رده‌مه و عه‌قلییه‌تی مرۆڤی ئه‌وڕۆ ناته‌با و کێشه خوڵقێنه و مه‌حکوومه به شکست.
مرۆڤی خوێنده‌وار و چاوکراوه‌ی ئه‌وڕۆ که به هه‌زاران سه‌رچاوه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر وڵاتانی دیکه له‌به‌رده‌ست دایه و به‌هاسانی و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌توانێ ده‌نگی خۆی به دنیا ڕابگه‌یه‌نێ، ناچێته ژێر باری ئه‌و شێوه تێگه‌یشتنه له سیاسه‌ت و پرسی ڕێبه‌رییه‌وه.
ئه‌وڕۆ ئاڵووگۆڕی قووڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کۆردستان دا هاتوه و له‌گه‌ڵ ته‌حه‌ولاتی کۆمه‌ڵگا دا نیاز و پێداویستی و تێگه‌یشتن و چاوه‌ڕوانی مرۆڤی کوردیش له سیاسه‌ت، ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه.
هه‌روه‌ها،لایه‌ن و ئه‌حزابی نوێ هاتوونه گۆڕه‌پانی سیاسیه‌وه و له کۆمه‌ڵگا دا ده‌ور ده‌گێڕن و به‌دیلی سیاسی زۆر بوون. ئه‌و باروودۆخه سیستمی تاکه‌حیزبی و رێبه‌ریی تاقهحیزبێک وه‌خۆ ناگرێ.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاڵووگۆڕانه، ئیدیعای ڕێبه‌ریی له‌لایه‌ن هه‌ر حیزبێکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستیی لایه‌نه‌کانی دیکه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی سازبوونی دووبه‌ره‌کی و لێکدوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌حزاب و به زیانی جووڵانه‌وه ته‌واو ده‌بێ.
ئێستا، ده‌ڵه‌ین دیارده‌ی “خۆبهڕێبهردانان” به‌هۆی جۆراوجۆر، ئه‌زموونێکی شکستخواردووه و دڕێژه‌پێدانی زیانی زیاتر له ڕابردووی بۆ جووڵانه‌وه لێده‌که‌وێته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ناکرێ له “خلاء” و خه‌ون و خه‌ێاڵ دا خه‌بات بکه‌ین.
بوونی ئورگان یان مکانیزمێکی کاریگه‌ر بۆ ڕێکخستن و مودیرییه‌ت و هه‌واهه‌نگی بزووتنه‌وه، پێویسته و پێش ده‌گرێ له په‌ڕته‌وازه‌یی و به‌فێڕۆچوونی ئینڕژی هێزه‌کانی نێو جووڵانه‌وه و سیستم ده‌دا خه‌بات.
له‌ملاشه‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نیه که له هه‌ڵبژاردنی ئازاد دا به‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک بۆ جووڵانه‌وه دیاری بکرێ! ئه‌ی چاره؟
بۆ دیاریکردنی به‌ڕێوه‌به‌ریی جووڵانه‌وه‌ی کورد ته‌نیا یه‌ک ڕێگا ده‌مێنێته‌وه: پێویسته سه‌ره‌تا به‌ره یان ئیتلافێک له حیزبه‌کان به دیاریکردنی کۆمه‌ڵێک پێوه‌ر ڕێبه‌ریی و به‌ڕێوه‌بردنی جووڵانه‌وه به‌ستۆوه بگرێ.
ئه‌وکاته، له ئیتلاف و کاری هاوبه‌شدا ڕاده‌ی توانا و نفووز و کاریگه‌ریی ئه‌ندامانی کۆبه‌ندیه‌که به‌شێنه‌یی ئاشکرا ده‌بێ. یان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی پرسی ڕێبه‌ریی چاره‌سه‌ر بکرێ، هه‌تا ئازادبوونی کوردستان و پێکهاتنی ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژادرن.
حیزبه‌کان له درێژه‌ی کاری هاوبه‌شدا مه‌ودایان هه‌یه به‌کرده‌وه و ڕه‌فتاری دێموکراتیکی خۆیان، لێهاتوویی و زه‌رفییه‌ته‌کانیان نیشان بده‌ن و بڕوا و متمانا له به‌ینی خۆیان دا دابین بکه‌ن.
ڕۆڵی ڕێبه‌ریی حیزبێک له ڕه‌وتی خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌کگرتوودا به‌ره‌به‌ره ده‌رده‌که‌وێ و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه به‌شێوه‌ی دڵخوازانه و دێموکراتیک ده‌سه‌لمێندرێ.
لایه‌نه‌کان ده‌بێ هه‌ست بکه‌ن هه‌ڵناواردرێن و ده‌توانن متمانا به حیزبی خاوه‌ن نفووز تر بکه‌ن و هاوپه‌یمانی و هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه له به‌رژه‌وه‌ندییان دایه و پێویست ناکا نیگه‌رانی پاوانخوازی ئه‌م یان ئه‌و حیزب بن.
رێبه‌رییه‌ک که ئاوا ده‌سه‌لمێندرێ، واقعییه و کاریگه‌ری خۆی ده‌بێ و یارمه‌تی به به‌ره‌وپێشچوونی جووڵانه‌وه ده‌دا.
ئه‌و ڕێگاچاره‌یه خه‌ون و خه‌یاڵ و غهیرهعهمهلی نیه. ئیراده، هه‌ست به لێپرسراویکردن، بڕوا به زه‌رووره‌تی خه‌باتی یه‌کگرتوو و پابه‌ندبوون به ئوسووڵی دێموکڕاسی ده‌وێ! له دنیا دا نموونه‌ی ئاوا زۆرن.
– نه‌بوونی ناوه‌ندگه‌لی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پرسه گرنگ و ستراتێژیکییهکان
له سه‌رده‌مێ ئێمه دا، به‌هۆی شۆڕشی تێکنولوژی و په‌ره‌سه‌ندی گه‌یاندنی زانیاری، فره‌چه‌شنی بوون و تێکهه‌ڵکێشراوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، “سیاسه‌ت” به‌ربه‌رین تر و ئالۆزو لێڵ تر و “کۆمپلێکس” تر بووه.
به‌تایبه‌تی له ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ناوه‌ندێکی گه‌وره‌ی ئالۆزی و قه‌یرانی ئه‌وڕۆی جیهان و شوێنی تێکههڵهنگووتن و “اصطکاک”ی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ئابووری زۆر وڵات و لایه‌نی ناوچه‌یی و ده‌ره‌کیه، تێگه‌یشتن له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان و پێشبینیکردنی ئاڵووگۆڕه‌کانی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه چه‌توون و ئاسته‌م کردوه.
له‌ونێوه‌دا، پرسی کوردی دابه‌شکراو به‌سه‌ر چوار وڵاتی ناوچه‌دا ئاڵۆزتر بووه، لق و پۆپی زۆری لێ بۆته‌وه و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێکه‌ڵ بووه. ئه‌و باروودۆخه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک ده‌رفه‌تی بۆ کورد ڕه‌خساندوه، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه و پیلانه‌کانیش به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیی کورد زۆریان کردوه.
به‌رچاوڕوونی و سهردهرێنان له‌و گێژاوه و داڕشتنی سیاسه‌تی دروست و ڕه‌چاوکردنی هه‌ڵویستی گونجاو له به‌ر تیشکی خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی واقعبینانه‌ی ئاڵووگۆرهکان، مه‌رجێکی گرنگی سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی کورد و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانه.
ئه‌و ئه‌رکه به‌بێ شاره‌زایی پێویست له زانستی سیاسی و له پرسه نه‌زه‌ریه‌کانی پێوه‌ندیدار، خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئاڵووگۆڕه‌کان بۆ سیاسه‌توان دژوارتر ده‌کا و به‌ره‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی ناواقعیی ڕووداوه‌کان پاڵ پێوه‌ده‌نێ.
ئاساییه، ڕێبه‌ران و به‌رپرسانی ئه‌حزاب وه‌ها به کاری ڕۆژانه‌وه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌رکه ڕووتینهکانهوه خه‌ریک و ماندوون که ده‌رفه‌ت و کاتیی پێویستیان بۆ موتالعه و لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی وردی ڕووداوه‌کان بۆ نامێنێته‌وه!
بۆیه ئه‌وڕۆ ئهحزب و ده‌وڵه‌تان ئه‌و بۆشاییه به دامه‌زراندنی “هۆده یان ژووری بیرکردنه‌وه” think tank و دیاریکردنی ڕاوێژکاری تایبه‌ت و شاره‌زا له زانستی سیاسی و پرسه نه‌زه‌ریه‌کان، پڕده‌که‌نه‌وه.
هه‌لوومه‌رجی ناڕوون و پڕمه‌ترسیی ئه‌وڕۆی ناوچه پێداویستیی بوونی “هۆده‌ی بیرکردنه‌وه”ی بۆ حیزبه کوردستانیه‌کان زیاتر ده‌کا.
چون، زۆر جاران بۆشایی پرسه نه‌زه‌ری و تێئوریکییهکان به هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی حیزبه کوردستانیه‌کانه‌وه به ئاشکرا دیاره. سیاسه‌ت هه‌مووی تێئوری و مه‌سایلی نه‌زه‌ری نیه، به‌ڵام سیاسه‌تی به‌بێ بنه‌ما و ژێرخانی نه‌زه‌ری و تێئوریکی، ناته‌واوه و پشت ده‌به‌ستی ته‌نیا به ئه‌زموون و سه‌لیقه‌ی شه‌خسی و باری دژکرده‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌کان به خۆیه‌وه ده‌گرێ.
سیاسه‌ت به مانایه‌ک یانی دیتنی ڕووداو و ئاڵووگۆڕه‌کان، خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانیان به‌که‌یه‌وه و شوێندارییان له‌سه‌ر یه‌کتر و سه‌ره‌نجام پێشبینی ئاکام و دووره‌دیمه‌نی باروودۆخهکهیه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ناسینی به‌رژه‌وه‌ندی و توانا سیاسی، ئابووری و دیپلوماسییه‌کانی ئه‌کته‌ره‌کان به‌گشتی و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی نه‌یارانی ئازادی کورد، یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه و داهاتووی بزووتنه‌وه‌که‌مان دیاری ده‌کا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پرسه سیاسیه ستراتێژیکییهکان، هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و سهنگوسووککردن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان و سه‌ره‌نجام دروست و به‌جێ به‌کارهێنانیان، ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌گێڕێ. بۆیە هەرچەندەی ئیمکانات بۆ دامەزراندنی ژووری بیرکردنەوە تەرخان بکرێ، بە فیڕۆ ناچێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ ده‌رفه‌ت و ئیمکانی پێکهێنانی نهاد و ژووری بیرکردنه‌وه نیه، حیزبه‌کان پێویسته ئه‌و ئه‌رکه به که‌سانی تایبه‌ت که کاریان دراسات و لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌یه، بسپێرێن.
ئاماژه‌ی کۆتایی: ئه‌گه‌ر واقعبینانه سه‌یری خه‌باته‌کانی کورد له 50 ساڵی ڕابردوو بکه‌ین، به‌باشی ده‌رده‌که‌وێ که هه‌موویان بوونه قوربانی ناته‌بایی نێوخۆیان، ناته‌بایی له‌نێوان ئامانج و کرده‌وه دا:
· حیزبه کوردستانیه‌کان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراویان خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن، به‌ڵام خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا به سه‌لماندنی قانوونمهندییهکان و به‌کارهێنانی ئه‌بزاره‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، ئیمکانی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه.
· ده‌گوترێ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین، به‌ڵام به‌کرده‌وه که‌م که‌س بڕوای به سه‌ره‌کی ترین مه‌رج و کاریگه‌ر ترین ئه‌بزاری سه‌رکه‌وتنی خه‌بات نه‌ته‌وه‌یی واته خه‌باتی یه‌کگرتوو، هه‌یه. هه‌ر حیزبه‌ی بیانوویه‌ک بۆ نه‌سازان ده‌بینێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆی وه‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی جوووڵانهوه ده‌خا و به‌رژه‌وه‌ندی جووڵانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌دی ده‌کا!
· ئیدیعا ده‌کرێ خه‌باتمان “نه‌ته‌وه‌یی- دێموکراتیک”ـه. به‌ڵام هه‌تا ئه‌وڕۆ به‌کرده‌وه ههنگاوێکی لێبڕاوانه و ڕوون بۆ داڕشتنی ستراتێژێکی نه‌ته‌وه‌یی و داهێنانی فه‌رهه‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی و گونجاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخواز، به‌دی ناکرێ! ئێستاش کولتووری عه‌شیره‌تی که‌م و زۆر به‌سه‌ر پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی حیزبه‌کان دا زاڵه!
کام حیزبی کوردستانی له مناسباتی خۆیدا له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌کانی دیکه، ئوسووڵ و پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان ڕه‌چاو ده‌کا؟
· حیزبی کوردستانی داوای ماف و به‌ش له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و به‌ش و مافانه بۆ حیزبه‌کانی دیکه به‌ڕه‌وا نازانێ!
· له هه‌موو جووڵانه‌وه‌کان دا، ئه‌و چه‌کانه‌ی که قه‌رار بووه بۆ خه‌باتی دژی ڕێژیمه زۆرداره‌کان و بۆ مافی کورد به‌کار بهێندرێن، زۆر جاران حیزبه‌کان به‌دژی یه‌کتر که‌ڵکیان لێوه‌رگرتوون و دوژمن به کورد خۆش بوه. جاری وابووه بۆ “سه‌رکه‌تن” له شه‌ڕی براکوژی دا، په‌نا بۆ دوژمن براوه و دوژمن “ناوبژێوانی” کردووین و شه‌ڕی کورد به کوردیان ساز کردوه!
· هه‌موو حیزبه‌کان له به‌رنامه‌ی سیاسییاندا باس له پلوورالیزم و بوونی ئه‌حزابی جۆراوجۆر ده‌که‌ن. به‌ڵام له مێشک و کرده‌وه و سیاسه‌تی عه‌مه‌لییان دا باوڕیان به نیزامی ته‌ک حیزبییه و نیشانی ده‌ده‌ن!
· حیزبی کوردستانی خۆی خه‌بات ده‌کا بۆ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، به‌ڵام ئه‌و مافه بۆ حیزبێکی دیکه کوردستانی ناسه‌لمێنێ!
· هه‌موو حیزبه‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه که ڕێژیمی حاکم ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ به‌ش بکا، به‌ڵام له‌نێو خۆیان دا ئاماده نین نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وت، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ڕه‌نج و کوێره‌وه‌ری و تێچووی خه‌بات له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌ش بکه‌ن! زۆربه‌ی ئه‌حزاب له‌نێوخۆیان دا سانترالیزم بڕستی لێ بڕیون!
نه‌بوون یان لاوازبوونی هاوسه‌نگی له نێوان تێئوری و کرده‌وه دا کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی جووڵانه‌وه‌کان بووه. ئه‌ساسه‌ن ناته‌بایی له‌نێوان به‌رنامه و سیاسه‌تی به‌کرده‌وه له هه‌ر حیزبێکدا بێ، کێشه و قه‌یران خوڵقێنه.
به‌کورتی، ئه‌وانه به‌شیک له‌و کهمووکوڕێیانه بوون که له خه‌باتی کورددا دیتراون و ئێستاش که‌م و زۆر ده‌بیندرێن. دیتنی ئه‌و لاوازیانه ده‌توانێ وڵامێک بێ بۆ ئه‌و پرسیاره که بۆچی ڕێژیمه‌کان شه‌ڕمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، و ئێمه بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی دوژمن چمان پێویسته؟
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته، بێگومان مه‌سایلی دیکه‌ش هه‌ن که له ڕابردوودا بوونه‌ته هۆی لاوازیی خه‌بات و هۆکاری هه‌ره‌سهێنانی جووڵانه‌وه. به‌ڵام باسی هه‌موو هۆکاره‌کان ده‌رفه‌تی زیاتری ده‌وێ.
به‌بێ خه‌سارناسی و دیتنی کێشه و که‌مووکووڕییه‌کان، به‌ستێن بۆ ئاڵووگۆڕ خۆش نابێ و ئه‌و هه‌ڵانه دووپات ده‌بنه‌وه که له ڕابردوودا هۆکاری شکستی جووڵانه‌وه‌کان بوون و کوردیان ڕه‌نج به خه‌سار کردوه.
شعوور و داننان به لاوازی و که‌مووکووڕییه‌کانی ڕابردوو، نه‌فیکردنه‌وه‌ی ڕابردوو نیه، به‌ڵکوو بۆ سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی داهاتوومان یه‌کلاکه‌ره‌وه و حه‌یاتییه.
جووڵانه‌وه‌ی کورد خاه‌نی زه‌رفییه‌ت و پوتانسیه‌لی زۆره و ئه‌گه‌ر ئیراده بۆ ئاڵووگۆڕ هه‌بێ، نه‌ک هه‌ر هه‌له‌کانی ڕابردوو دووپات نابنه‌وه، به‌ڵکوو ده‌توانێ ده‌رفه‌تی زیاتریش بۆخۆی بخوڵقێنێ و به سه‌رکه‌وتن دڵنیا بێ. ده‌بێ گه‌شبین بین و بڕوامان به‌خۆمان بێ.
20170226