"an independent online kurdish website

مـــۆمی دامەزراوی تەنکاوییم کە تۆ بی

سەرەونخوون ژەنیـــاری هەتوانیمە

شەق و بڕ لە شوناسی زەوی دادەڕژێمە کۆلارەیەک

تا ئەو پەڕی برین ببرژێــــمەوە و شاگەشکەخوازتر لە جیهان

لە تــۆ ڕابمێنمhewar_xzrizade22

سەرم گـــۆڕستانی دەنـــگە”1

کت‌ومت لە گوێـــسوانی هەراسانی

دەپڕژێمە ناو وڕێــنەکانی سەر

ئەوە کۆچەرێ سەر دەلەقێنێ و

شرۆڤەی زایلەکانی هەپروونی دەکات

ــ من ئـــاوێزانی جەسارەتێکی زەبوون نیم

سەر بخەمە لاچـــانگی نەست و

بە نەبوونت کایە بە بـــاران بکەم ــ

من کە تارماییەکی شەکەت قەڵاچۆی بێـــزاریم کراوە

بـــڕوانە خەفەتی باران

بــڕوانە خەفەتی باران

سیمای لە کەرتکراوی سێـــوێک دەچێ

شۆڤێنیستــــترە لە گەڵاکانی کۆڵان!

ئێمە شعــــووری ڕووبارمان فرۆشت بە

قەسیـــــدەیەکی بیانی و

گێـــژەنی وێرانی مێشکمان

لە حـــەڕاجخانەکانی ئەندێشەدا

بە تەئویـــلی ئەم و ئەو دامەزراند.

گــوێ مەدەنە باران

گـــوێ مەدەنە باران

پەرتەوازییـــمان سنوورێــکە لە حاند چاوەکـــانی تۆوە دەدرێت بە من و

سارد خەریــــکە دەتکێتەوە لە رووح.

سوراخم لە زایلەی شەتاو و

ترووسکەی ڕووبار مەگرن

ئێستا قڵت و بڕ لە شۆستەکانی تەمەن

کافرئاسا گوێ لە خـــــووڕەی خــوا دەگرم

نەکا وەنەوزی رۆژهەڵاتترین جەمسەر

بەر کڵپەی کەوێ و

ناتــــۆرەترین

پەیــــڤەکانی نازڵ بێ لە زەمەن

من پیـــرەپیاوێکی نەزۆکی بێــگۆرانیم

نووشتەی خوا و دارەمەیتیم لێ نەزرە و

کەوتن و نەمانم

قووتاربوونێــــکە ….

تا بێــت و بیشوبهێنم بە ژیان

بەر بـــایەکی قۆڵنجکەوتوو دەکەوم و

ئۆغرانە گوێ لەم دەنگەنــــاوانە ناگرم

دەمارەکانی مێشک ئاسەواری هەنارێکی ئاگری دەخاتە پاڵ ئەندێشە!

 فیل بە گوێچکەکانی کە دەناسێ و نایبنی

توانجی “با ” کۆک دەکا بە ویژەی /

گەر لە مەعریفەی هەتــاویش نەزانین

قاقڕ لە پەسێــوی خوا نەکەوتووین ســـخار

لە تەنیشت چایــەک دادەنیشم و

دارێک دەخوێنمەوە

دار شێعرێکی وێـــرانە

لە هەرەتی لاویــــدا

بەر شێــــرپەنجەی رووح کەتووە و

دەمارەکانی زەرد بەرەو ئاسمـــان ڕواوە

چایەکە ڕەگ دادەکوتێ و

من ئاوێـــــزان بە دەمارەکـــانی دارەوە

 هیــــــچ کام لەمانە قەرەبووی

ئەوە ناکاتەوە

باڵەکانم بــــەخشی بە سێــوەری هەورێـــک

دوایین ســـەفەری بــاران بوو. /

گـــوێ لەم دەنگەناوانە ناگرم

زڕاویان لە بووڵێلێکی هەراسان چووە و

پـێیانوایە نیشتمانی تۆ شەهوەتێکە بێـــسنوور دەربەدەر

ــ بەردین لە سێبەری ئاودا ڕواو ــ

گوێ لەم دەنگەناوانە دەگرم

پێ بە پێی پیتەکانی هەتاو

تا دەگەنە شهوودی گەیشتنت

شتڵی گڕوگاڵیکی نوێ دەچێنن

پیاسەم ئارامی رووحێـــکە لە قامووسی نێهێلیستــت ناگونجێ

سەمای ئازارێکە رۆژانە تا تێمبگەیێنێ

سەفەر شەکەتبوونتە و

عاشقانە بە کەزێــــکردنی برینە

ناوەستێ و ئاڵائاسا شەڵاڵی خوێــــنە.

دایــــکم میزاجی با و بارانی ئالۆز کردووە و

بگرە مانگیش بە خەسڵەتی ئەو دەخوێنێ و

تا نازانم کوێ و کوێ هەڵوەدای وێرانی منە و

لە نیــــشتمانی ئاژواو دەڕوانێ.

2016/11/11

هـــەوار خــــزرزادە ” شەڤــــگەش

پێشتر چەن بەشێك لەم شێعرە بڵاو کراوەتەوە.

ئەم ڕەستەیە لە وشێعرەی خاتوو ” هەلالە سوهرابی” وەرگیراوە.

سەرم گۆڕستانی دەنگە

گونجاوترین شوێنی جیهان

بۆ تەقینەوە

تەنیا شەقەی باڵی پەڕەوازە بوونی من دێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی