"an independent online kurdish website

چاوەکەم بۆ چەپکە گوڵ من کەوتمەوە نێو داوی تۆ 

خۆ دەبوو ون بام بە شەو، ڕۆژێ دەهاتمە سەیری تۆ  hama-hariri

خۆ دەزانم تازە گیرام و درەنگە دەرکەوم

لەو قەڵا و زیندان و حوکمەی ،تێیگەیاندم چاوی تۆ

خۆزگە بووبایە کەسێ کە بێتە هانام ،دڵی تۆ

چەندە سەختە و ڕوو بە ڕووم ڕوو گرژی تۆ

دوورە لێم بەختم ڕەش و پرچی تۆ ڕەش

بوو بە مار ،هاڵا لەملما، بەو ئیشارەی تۆخی تۆ

شوان و شەو بێستان ڕننان هاتن گلان بەتیری تۆ

بوونە جەردە و ڕێگرم ئەو لەشکری مژۆڵی تۆ

قەیدی ناکە با لە پێناو گوڵە نەسرین و شلێر

لەشکرت با بمگرن ،با بمکوژن حاشا لە ئەتۆ

پێی وتم تۆ سەیری من کە لەم جیهانی بیر تۆ

من دەبم دەشتێ لە گوڵ ،بەس بۆ دیتن ومەیلی تۆ

من وتم گوڵزار وکانی وباخ و بێستانی وڵات

چۆن وەگۆڕم ،شێتە بۆو خەیاڵی تۆ.

حەمە حەریری

09.03.2017

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی