رۆژی شەممە ٢٢ مانگی ئاپریلی ٢٠١٧ کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد، سمیناریکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ کومیتەی بەڕیوەبەری شارەکان لە شاری ڤیسترۆس پێک هێنا.
سەرەتا لە لایەن کاک عەزیز مراد پەرەست بەرپرسی کومیتەی شاری ڤیسترۆس کۆبوونەوەکەی بە ڕاگرتنی خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەست پێ کرد. پاشان ناوبرا بە خیرهاتنی پیکهاتەی گشتی کومیتەی گشتی سوێد و کومیتەی بەڕیوەبەری شارەکانی کرد.
پاشان بەرپرسی گشتی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوێد، کاکەبرا ئەلیاسی باسێکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کار و ئەرکە حیزبیەکان لە وڵاتی سوێد و چونیەتی هەماهەنگ کردنی کومیتەی شارەکان بۆ هەموو ئەگەرەکان خستە بەرباس و بە پیویست زانرا کە ئالییەتیکی نویی بۆ باشتر و خێراتر کردنی ئەرکەکان لە وڵاتی سوید پیکەوە بدۆزینەوە تاکوو کارەکانی حیزبی بە پیی بەرنامە بچنە پێش.
لە درێژەی ئەو سمینارەدا هەر یەک لە هاورییان کاک سەلاح ئارامش، کاک چیا عەلیار و کاک ساڵح پاڵانی لە سەر باشتر بەڕیوەبردنی کار و ئەرکە حیزبیەکان لە حەوزەی تەشکیلاتی ولاتی سوێد بە وردی قسەیان کرد و هەر یەکە لە بەشی پیوەندیدار بە بەشەکانی، تەشکیلات، پیوەندی و ماڵیی ڕێنوینی پێویستیان بە ئەندامانی بەشدار دا.
لە بەشی دووهەمی ئەو سمینارەدا زۆربەی هەرە زۆری کومیتەی شارەکان نەزەر و بۆچوونی خۆیان لە پێوەندی لە گەڵ ئەو باسانە کە کومیتەی گشتی خستیە بەردەست کومیتەی شارەکان بە وردی و هەمەلایەنە خست بەرباس ونەزەر و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ هەر چیی باشتر بەڕیوەبردنی کار و ئەرکی حیزبی خستەبەر باس و کۆمەڵیک پرسیاریان لە ئەو پیوەندییەدا ئاراستەی کومیتەی گشتی وڵات کرد.
لە ئاخرین بڕگەی ئەو سمینارە بەرپرسی کومیتەی گشتی و هاورییانی دیکەی کومیتە وێرای دەست خۆشی لە بەشداری چالاکانەی کومیتەی شارەکان لە ئەو سمینارە سیاسی تەشکیلاتیە بە وردی وڵامی پرسیار و تێ بینی ئەندامانی بەشداری درایەوە و لە سەر بەردەوامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە پێداگری کرایەوە. ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەک دەستی پی کرد و کاتژمیر ٥ و ٣٠ خولەکی ئیوارە کۆتایی پێ هات.
تکایە بۆ بینینی وێنەکان ئێرە کلیک بکەن