هەروەک لەتۆرەکانی ئینترنێتی بڵاو بۆوە لە ۲٤ مانگی رابردوودا سیمینارێکی تەشکیلاتی بۆئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی سوئێد بەبەشداری ئەندامانی رێبەری لەدەرەوەی وڵات بەرێوە چوو. منیش وەک ئەندامێکی حیزب بەشداریم کرد . 
لەو دەساڵەدا زۆرشتم لەسەر حیزب و ویستی یەک نەگرتنەوە ، یاخود هەڵای دژبەرانی یەکگرتنەوە وچی وچی بیستبوو . بەدەم رێگاوە بیرم دەکردەوە ،لەگەڵ ئەوەی لەسیاسەتی گشتی حیزبەکەم دڵنیابووم ،بەڵام دیسان لەژێرچەتری بەدێو ودرنج کردنی حیزب، بۆیەک نەگرتنەوە وبیرورای بەدەنە تۆزێک دوو دڵ بووم ،دو دڵ بوونەکەم بۆئەوە دەگەرایەوە کە ماوەیەکی دور ودرێژ بوو بەشداری کۆبوونەوەی تەشکیلاتیم نەکردبوو. کاتێک سیمینار دەستی پێکرد وئەندامانی رێبەری قسەیان کرد، وگوێ بیستی قسەکانیان بووم، لەسەرەتاوە زۆربەلامەوە ئەو قسانە ئاسای نەبوون ،وپێم وابوو دەبێ من وەک یەکگرتووخوازێک کاری زۆرکەسان بکەم ونەخشی پۆسەتیفم هەبێ . بەڵام کات بەکات بەبیستنی قسەوسیاسەتی گشتی حیزب رووناکای زیاترلەدەرون دەگەرا وهومێد وهیوا زیاتر دەبوون . بۆمن زۆر جالب بوو کە رێبەری فەرموویان هەوڵ دان بۆیەکگرتنەوە بریاری کۆنگرەیە، ودەبێ هەموئەندامێکی حیزبی هەڵگری ئەوبریارە بێ وسیاسەتی حیزب بەکردەوە پیادەبکات . فەرموویان لەگەڵ ئەوەی رێزمان هەیە بۆنەزەری خاوێن وبەرپرسانەی تاکەکان، بەڵام بێ رێزکردنی هیچ تاکێک کەئەندامی حیزب بێ بەخەڵکانی دیکە قەبوڵ ناکەین وتوندترین بەرخوردی پێ دەکەین ، لەخەتی مووسبەت ویەکگرتنەوە ی بەکردەوە، رێبەری زۆریان قسەکرد وپێ داگربوون بەشوعار یەکگرتنەوە ناکرێ دەبێ هەوڵی کردەوەی بدەین .
کاتێک نۆرە گەیشتە بەشداران بۆقسەوباس ورادەربرین ، بەپێچەوانە ی دوو دڵی من زیاتر لەسی (۳٠) کەس قسەیان کرد . هەرکەسەو راوبۆچوونی خۆی پێش کەش کرد.لەو ساڵۆنەتەشکیلاتی یەدا لەیەک کەسم نەبیست دژی یەکگرتنەوە بێ ، وهەرچی هەستاوقسەی کرد لەمن دڵسۆزتر وپێ داگرتر، بۆحەللی دو دێمۆکراتی ویەکگرتنەوەی سالم ، وهەمووحیزب بەهی خۆمان بزانین ، بوو، جالبتر لەوەش ئەوە بوو تاقە یەک جار ئەویش لە قالبی شۆخی دا تەنیا یەک نەفەر بەدەم پێکەنینەوە وشەی هاورێ یانی پێشووی بەسەرزمانی دا هات . کاتێک ئەندامێک میکرۆفونی دەست دەدایە وقسەی دەکرد، غرور هەموولەشی دادەگرتم وحەزم دەکردزیاترقسەبکەن ودەم بیست کەچەندە بەسەخاوەت ودڵسۆزی یەوە قسەی کاک کەماڵ کەریمی وەرگیراوە ، وپێشوازی لێ دەکرێ وداوای کردەوەی لەهەردوولا دەکرێ . هەستت دەکرد دوو لایەنی دێمۆکرات لەیەک ساڵۆن کۆبوونەتەوە وروو بەرێبەری پێشنیاردێننەگۆرێ وچاوەروانی وڵام دەکەن .ئەوەی من بۆچارەسەری لەوسیمینارەدا دیتم وبیستم ، بەبێ شک ئەگەر لایەنی دیکەشی لێ بایە ، هەرئەو قسەیە دەکرا .
کورتەی قسەم ! هەمووکەس ناتوانێ هەڵگری نێوورێبازی دوکتورقاسملوبێ ئەگەریەکگرتنەوە نەکاتەبناغەی حیزبەکەی دوکتورقاسملو ، دوولایەنی دێمۆکرات بەرێبەری وبەدەنەوە قورسای ئەوخەسارە گەورەیان لەبەرابەر میللەتەکەیان کەوتۆتە سەر شان ودەبێ وڵامدەر بن .حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کەبەحیزبی کردەوەیی ناسراوە وئەهلی دروشم دان نیە وئێستا زیاتر لەجاران هەست بەزەروورەتی لێک نزیک بوونەوە وهاوکاری کردن دەکات و هەڵگری کردەیی یەکگرتنەوەیە باهەموومان (بەتایبەتی ئەوانەی بەرووح لەگەڵ رێبازی دوکتورقاسملوون ،)هاوکاری بین وئیزن نەدەین بەنێو وبیانوویی جوراوجۆر گاڵتە بەخوێنی شەهیدەکان ونێوی دێمۆکرات وخەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێ
