Hoppa till innehåll
Hem » نوێ کردنەوەی سایتی پێشمەرگەکان

نوێ کردنەوەی سایتی پێشمەرگەکان

بە ئاگاداری خوێنەرانی سایتی پێشمەرگەکان دەگەیەنین کە سایتەکەمان، نوێ کردۆتەوە بۆ ئەوەی هەم ئێمە بتوانین ئاسانتر کارەکانمان بکەین و هەمیش ئێوە کە بە موبایل یان لاپتۆپ سەردانی سایتەکەمان دەکەن ، ئاسانتر بتوانن بابەتەکان بخوێننەوە.logo_peshmergekan

دوای گواستنەوەی بابەتەکانی سایتی پێشوو، نەکرا سەرجەم بابەتەکان بە وێنەوە، بگوازینەوە و بۆیە ئەو بابەتانەی گوازراونەتەوە، زۆربەیان وێنەیان لە گەڵ نەهاتووە، کێشەیەکی تریش کە نەکرا چارەسەر بکرێ بە هۆی کەمی کات، لیستی نووسەرانە. بۆیە لیستی نووسەران نوێیە، هەموو بابەتەکانی نووسەران و ناوی هەموو نووسەران لە خۆ ناگرێ، ئەو بابەتانەی لەمە و دوا بڵاو کرایەوە، دەکەونە لیستەکان.
بەڵام هەموو نووسەران لە بەشی گەڕانی ماڵپەڕدا دەتوانن، ناوی خۆیان بنووسن و بابەتەکانیان دەدۆزنەوە.
دیارە لیستی نووسەران و بابەتەکان لە ماڵپەڕی پێشوو، وەک خۆی دەمێنێ و ماڵپەڕەکە تا بگونجێ دەستکاری ناکرێ.

هیوادارین، نووسەران و خوێنەرانی سایت سیستێمی نوێی ماڵپەرەکەیان بە دڵ بێ و خۆشحاڵ دەبین لە رێگەی ئیمایلی سایتی پێشمەرگەکان nalosi@gmail.com پەیوەندیمان پێوە بگرن و پێشنیار و رەخنەی خۆیانمان بۆ بنێرن.

بەڕێزەوە
بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان
2017/07/28