"an independent online kurdish website

 بکوژی روئیا دەسگیرانەکەیەتی کە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 38 ساڵە، بەناوی “ئارێز” کە بەپێی راپۆرتی پۆلیس، ماوەی 16 ساڵە لە نەرویج دەژی.

 

هەواڵیک لەم بارەوە

ئەندامێکی یەکیەتی ژنان لە وڵاتی نۆروێژ کوژرا

 

ژنان: ژنە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی یەکیەیی ژنان لە وڵاتی نۆروێژ بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کۆژرا.

بە پێ هەواڵی ژنان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 17ی گەڵاوێژ (20170808)، “رۆیا هاشمی”، تەمەن 24 ساڵ بە شێوەیەکی دڕەندانە لە لایەن دەزگیرانەکەیەوە کوژرا.

“رۆیا” خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و نێشتەجێ وڵاتی نۆروێژ بووە کە پاش ئەوەی لە لایەن دەزگیرانەکەیەوه بە چەقۆ دەکوژرێت، پۆلیسی نۆروێژ تەرمی ناوبراو لە ئوتومبێل دا دەدۆزرێتەوە.

 بە پێ راپۆرتی پۆلیس نۆڕوێژ دەردەکەوێ کە بکوژی “رۆیا”، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی “رۆیا” بووە و دانی بەوە داناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا لەگەڵ “رۆیا” دەمەقاڵییان لێ پەیدا بووە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر و کوشتوویەتی.

بکوژی “رۆیا”، پیاوێکی تەمەن 38ساڵەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە ماوەی 16ساڵە لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێیە.

“رۆیا هاشمی”، ئەندامی یەکیەتی ژنان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ساڵی 2015 داوای پەنابەری لە وڵاتی نۆروێژ کردووە.

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی “رۆیا هاشمی’، کوشتنی ئەو ژنە کوردە مەحکووم دەکات و داوای سزای یاسایی لە وڵاتی نۆروێژی بۆ بکوژی ناوبراو دەکات.

کوشتن و توندتیژی دژ بە ژنان بە پێ هەموو پرنسیپە مرۆییەکان و بەرنامەی کاری یەکیەیی ژنان بە توندترین شێوە مەحکوومە و رووبەڕووبوونەوە وهەڵوێست گرتن بەرانبەر ئەم کردەوە قێزونانە ئەرکێکی ئینسانی و کۆمەڵایەتیە.

9/8/2017

ئەم وێنەیە وەک وێنەی قاتڵ لە مێدیاکان بڵاو بۆتەوە

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی