لە رێکەوتی ۱۱/۹/۲٠۱۷ لە وڵاتی نۆرویژ هەڵبژاردنی پارلەمان بەرێوەچوو. هەڵمەتی هەڵبژاردن زۆر بە شێوەیەکی دێموکراسیانە بەرێوە چوو.
هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن گەلێک بە گەرم و گوری و دەباتی جۆراو جۆر ئەنجام دران و هەر حیزبەی بانگەشەی بۆ خۆی دەکرد. پارلەمانی نۆرویژ 169 نوێنەری هەیە کە لە لایەن گەل هەڵدەبژێردرێن. حیزبەکانی دەستی چەپ و ژینگە 81 نوێنەریان هەیە کە بریتین لەو حیزبانە : حیزبی کرێکاران (سوسیال دێموکرات)
سەنتێر پارتی؛ سوسیالیستسک ڤێنسترا ؛ حیزبی ژینگە؛ حیزبی یەکیەتی چەپەکان. ئەو حیزبانە ئۆپۆزیسۆیەن.
حیزبەکانی دەستی راست ۸۸ نوێنەریان لە پارلەمان هەیە. ئەو حیزبانە بریتین لە:
حیزبی راست؛ حیزبی پێشکەوتن؛ حیزبی چەپ؛ و حیزبی گەلی مەسیعەکان .
ئەم مرۆ رێکەوتی ۱۷/۱/۲٠۱۸ ئەو سێ حیزبە حکومەتیان دامەزراند؛ حیزبی راست؛ حیزبی چەپ؛ حیزبی پێشکەوتن. کۆی وەزرەکان 20 کەسە کە بریتین لە:
۱ـ ئەرنە سولبەرگ (سەرۆک وەزیران)
۲ـ ئانیکێن هاوگلیە ( وەزیری کار و کۆمەڵایەتی)
۳ـ سیڤ یەنسێن ( وەزیری ئابوری)
٤ـ فرانک باککە یەنسێن (وەزیری بەرگری)
٥ـ بێنت هۆییە ( وەزیری تەندروستی)
٦ـ سیلڤی لیستاهاوگ ( وەزیری داد و کۆچبەران)
۷ـ لیندا هۆفستاد هێللەلاند ( وەزیری منداڵ و یەکسانی)
۸ـ یان تورە ساننێر ( وەزیری وەزێری زانیاری و تێکەڵاو بوون)
۹ـ تور بیۆرن رویە ئیساکسێن ( وەزیری پیشەسازی)
۱٠ـ یون گێورگ داڵە (وەزیری کشتو کاڵ و خواردن)
۱۱ـ پێر ساندبەرگ ( وەزیری ماسی(
۱۲ـ کێتیل سوڤیک ئولسن ( وەزیری هاتو و چۆ)
۱۳ـ مونیکا مێلاند ( وەزیری شارەونەیەکان و نوێ سازی)
۱٤ـ تەریە سۆڤیکسێن ( وەزیری نەوت و وزە))
۱٥ـ ئینە ئیریکسێن سۆرئەیدە ( وەزیری دەرەوە)
۱٦ـ ئێسەلین نیبۆ ( وەزیری لێکۆڵینەوەو خوێندنی باڵا)
۱۷ـ ترینا شێیا گراندە (وەزیر کلتور)
۱۸ ـ نیکۆلای ئاسترروپ( وەزیری گەشە کردن)
۱۹ـ ئۆسە میکایەلسێن ( وەزیر بە ساڵ داچوان و تەندروستی گەل)
۲٠ـ ئولا ئێلڤە ستویەن ( وەزیری ژینگە)
وەزیرەکان دە پیاو دە ژنن.
سەرۆکی ئەو سێ حیزبەی کە حکومەتیان پێکەوە دامەزراندوە هەر سێکیان ژنن.
سەرۆکی حیزبی راست ( ئەرنە سولبەرگ؛ سەرۆک وەزیر (سەرۆکی حیزبی پێشکەوتن (سیڤ یەنسێن؛ وەزیری ئابوری)؛ سەروکی حیزبی چەپ ترینا شێیا گراندە ؛ وەزیری کلتور)
عوسمان کەوکەبی شاد
رێکەوتی ۱۷/۱/۲٠۱۷
شاری هامار وڵاتی نۆرویژ