هه‌زار و سێسه‌د له گه‌ڵ بیست و چوار
پاش کۆچی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵی موختار

له شاری سابڵا‌غ شیرین و نازدار
به هیمه‌تی گه‌ل دامه‌زرا کۆمار
تێک شکا قه‌ڵای پادشا و میران
ڕه‌زگار بوو گه‌لمان له کۆت و زیندان
به هۆی نه‌به‌زی و هه‌وڵ و تێکۆشان
تۆوی ئازادی له ناو کوردستان
چێنرا و پیرۆز بێ کورده جێژنتان
با کوێر بێ چاوی خۆفرۆش وشه‌یتان
قازی محه‌ممه‌د ڕۆڵه‌ی دڵێرمان
به ده‌نگی کوردی وه‌ک شێرمان
کرا به پێشه‌واو سه‌رۆکی خێرمان
نه‌ما به‌دبه‌ختی تاڵی و سوێرمان
ئاڵای سێ ڕه‌نگمان چه‌قا و له‌راوه
قفڵ و زنجیری دڵمان کراوه
دوژمنی سه‌رشۆڕ ناچار کشاوه
ڕه‌نگی ڕووی دڵمان وه‌ک گوڵ گه‌شاوه
یازده مانگ ئازاد کورد به سه‌ربه‌رزی
ژیا‌و پاراستی سنور و مه‌رزی
که چی له نه‌کاو سه‌رزه‌وی له‌رزی
به هێرشی دوژمن چۆک و دڵ ته‌زی
له به‌رکی ئه‌ڕۆ جێژنه‌یه و شادی
من ناکه‌م باسی چه‌ند نامرادی
به‌س ده‌ڵێم نامری کورد و نه‌ژادی
بژی رێبه‌ندان سروه‌ی ئازادی
ئه‌وڕۆ به یادی ئه‌و ڕۆژه به‌رزه
کۆکۆیه گه‌لمان پیرو لاو هه‌رزه
گولله‌ی پێشمه‌رگه وهتاوه ته‌رزه
جه‌رگی دوژمنیان خستۆته له‌رزه
پێموایه به‌س بێ زۆره به‌سه‌رهات
درود بۆ سه‌رۆک سه‌رقافڵه خه‌بات
دامه‌زڕێنه‌ری حیزبی دێموکرات
پێشه‌وای نه‌مر مه‌شعه‌لی وڵات
کورده و سوێندخۆره به خاکی کوردان
هه‌رگیز به‌رنادا ڕێگای شه‌هیدان
یا ماف یا مه‌رگه له ڕۆژی مه‌یدان
ئیتر پیرۆز بێ جێژنی رێبه‌ندان
مامۆستا نەجمهدین کەوکەبی شاد ئه‌و شێعره نیشتمان په‌روه‌ریه‌ی به بۆنه‌ی ساڵ رۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان( دووی رێبه‌ندان ) له ساڵی 1360 هه‌تاوی هۆنیوه‌ته‌وه. مامۆستا دە ساڵی تەواو زیندانی کێشاوە لە سەر سیاسه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ئه‌شکه‌نجه‌ی جسمی و ده‌روونی نه‌ماوه که له زنیدان نه‌یکێشێ.
لە زیندانی پادگانی جەڵدیان و زیندانی تۆپخانەی ورمێ و زیندانی دەیای ورمێ بەندی سیاسی بووە.
له ئۆرگانه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا پۆستی جۆرا و جۆری پێسپێردراوه. له ناو گه‌لی کوردا کەسیایهتیەکی مه‌زن و به‌رچاوی هه‌بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه گۆر غەریب بوو و ئازادی کوردستانی که زۆری خه‌بات و تێکۆشان بۆ کرد نه‌یدی.