لە رۆژئاوای کوردستان
عەفرینی رازاوەی جوان

لەشکری تورکی بەدفەر
هێرشی وا کردە سەر
هێزی زەوی و ئاسمان
بە فرۆکەو بە هاوان
عەفرینیەکان جەسورن
ئازانە و زۆر بە گوڕن
قارەمان و دلێرن
تورک بەزێن وەک شێرن
یەپەکە و یەپەژە
لەشکرێکی بە هێزە
دەجەنگن وەکو شێران
لەشکرشكێنی تورکان
عەفرین شاری بەرخۆدانێ
دەستە خوشکی کوبانێ
لە خاک دەکەن بەرگری
بۆ ئازادی و سەروەری
کوبانێ داعەش بەزێن
عەفرینی تورک تەزێن
عوسمان کەوکەبی شاد
شاری هامار لە وڵاتی نۆرویژ
رێکەوتی 21/1/2018 زاینی