"an independent online kurdish website

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، ئەفسەرێکى سوپاى حکومەتەکەى بە ناوی  ئۆگوز کان ئوستا لە هێرشى ئەو سوپایەدا بۆ سەر عەفرین کوژراوە.

کوژرانی فەرماندەی تورک

بەپێى ئاژانسى هەواڵى دۆغانى تورکیا، ئەو ئەفسەرەى سوپاى تورکیا تەمەنى ٣٠ ساڵ بووە.

هاوکات ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵى حکومەتى تورکیا بڵاویکردەوە، ئەفسەرێکى ترى سوپاى تورکیا بە ناوى موسا ئۆزالکان لە ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیادا بۆ سەر عەفرین لە سنوورى نێوان کیلس و عەفریندا کوژراوە.

هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار، بینالى یڵدرم سەرۆک وەزیران، ئیسماعیل قەهرەمان سەرۆکى پەرلەمان،  کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکى جەهەپە و فاتمە بەتول سایان کایا وەزیرى خێزان و سیاسەتى کۆمەڵایەتى تورکیا بەشداریى مەراسیمى بەخاکسپاردنى ئەو ٢ بەرپرسەى سوپاى حکومەتەکەیان کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە سوپاى تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ى کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە بە ٧٢ فڕۆکەی جەنگی هێرشى کردە سەر ١٠٨ شوێن لە هەرێمى عەفریندا و لەو کاتەوە تا ئێستا شەڕ لە عەفرین بەردەوامە. بەهۆى ئەو هێرشانەى تورکیاوە زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتى و ٣ شەڕڤانى یەپەگە شەهیدبوون و ٧ تانکى تورکیاش تەقێنراونەتەوە.

نورى مەحمود

لەبارەى شەڕ لە عەفرینەوە نورى مەحمود وتەبێژى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژى شەڕدا لە کانتۆنى عەفرین، ٥٣ سەربازى تورکیا و چەکدارى سەربە تورکیا کوژراون و ٣٨ کەسى تریشیان لێ برینداربووە.

 

ر.م

 

چەند ڤیدیۆی سەبارەت بە عەفرین کە بە دەست رێژیمی دژی گەلی تورکیە خوێناوی کرا

 

کوژرانی فەرماندەی تورک

https://www.youtube.com/watch?v=p0MGrWBnXYA

https://www.youtube.com/watch?v=wc-FtloNZnc

 

شەهیدانی کوردی دەستی تورک

https://www.youtube.com/watch?v=6AttSm4azeo

هێرشی هێزەکانی تورک بە ئەسەلەحەی ئەمریکایی

https://www.youtube.com/watch?v=yGuAOaBZ-O4

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی