"an independent online kurdish website

بەھۆی بۆردومانی فرۆکەجەنگییەکان و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، بۆسەر گوند و ناوچەکانی کانتۆنی عەفرین 35 ھاوڵاتی مەدەنی شەھیدبوون و  106 ھاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 

ئەنجیلا رەشۆ، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی لەکانتۆنی عەفرین، بە ھاوار نیوزی راگەیاندووە، ژمارەی بریندارانی خەڵکی مەدەنی لەھەموو بنکەکانی تەندروستی، لە ناوەندی عەفرین و ناحیەکانی گەیشتووەتە 106کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی بۆردوومانەکاندا، 35ھاوڵاتی مەدەنی شەھیدبوون”چونکە سوپای تورکیا خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج”.

رەشۆ، داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان کردووە، بۆ رێگریکردن لەھێرشەکانی دژی خەڵکی مەدەنی و ھەروەھا پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی و دەرمان بۆ برینداران.

لای خۆیەوە، سەرچاوەیەکی پزیشکی لەنەخۆشخانەی ئافرین، روونیکردووەتەوەوە، 70 ھاوڵاتی بریندار گەیشتوونەتە، نەخۆشخانەکەیان لەناوەندی عەفرین و زۆرینەیان ژن و منداڵ و بە تەمەنن و برینی ھەندێکیان سەختەو کێشەی کەمی دەرمانیشیان ھەیە.

 

خەندان- خۆشناو حسێن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی