مناڵەکان ئەی تۆپ و بۆمب باران کراوەکان
ئەی ھێلانە لێ خاپوور کراوەکان
مناڵەکان ئەی باب و دایک لێ کوژراوەکان
ئەی بێ سەر وشوێن بووەکان
مناڵەکان ئەی خۆراکی زوحاکەکانی سەدەی بیست ویەک
ئەی ئارامی و خەو و خواردن و کایە لێ زەوت کراوەکان
مناڵەکان ئەی قوتابخانە لێ رووخاوەکان
دەزانم بە ئەمری داگیرکەرانی کوردستان
ئاوارە بوون و یا لەژێر زەمینەکان دا شەو و ڕۆژ دەکەنەوە
ئەزانم ئێستا ھاوالەکانتان لە جیات قوتابخانە
بە بۆمبای داگیرکەران و دڕندە پیشەکانەوە
لە ژیان دا نەماون و یالە خەستە خانەکان دەکولێنەوە
بۆ یە دەڵێم پڕ بە ھێز و توانا وە ھاواری مناڵانی ئەم
دنیا یە بکەم بڵێم کە بەیانی ھەستان لە خەو و ھاتنە
سەر نان خواردن لە دایک وبابتان بپرسن مناڵانی عەفرین بۆ وایان لێ بە سەر ھاتووە .
کە چوونە قوتابخانە لە سەر کلاس لە مامۆستا کەتان
بپرسن ئازادی مانای چیە و ژیان منای چییە و بۆ مناڵانی کوردستان لە سەرئەم دوو وشەی ئازادی و ژیان
ھێرشیان دەکرێتە سەر و بە تانک و تۆپ و تەیارەی بۆمب ھاوێژ ماڵیان و قوتابخانەیان و بگرە نەخۆشخانەیان بە سەر دا وێران ئەکەن و ئەیان کوژن ؟؟؟؟؟؟؟؟