دەبوومە ھاوسێی ،کانی و بەفر تاھەتایە
گەر ئاسمان بام

دایم دەبووم بە ساماڵێ
بۆ کاروانی خۆشەویستی
وڵاتەکەی مەم و زینێ
گەر زەوی بام
قەت نەمدەھێشت
ھیچ فەرمانێ داگیرم کا و
ھەتکم بکا و
پێم لێنێ
بەڵام چیبکەم زەڕرەیەکم
ھێند بێ بایەخ وبچکۆلە
نە سرووشت و
نە ئاسمان
تاوانە گەر
بڵێ ھەی و
ناوم بێنێ
حەمە حەریری
01.03.2718