"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: هاوڕێیانی پێشوو بە راگەیاندراوێک، گرتنی باندێکی 5 کەسیان راگەیاندوە، کە لەم 5 کەسە یەکیان خەڵکی رۆژهەڵات و 4 کەسەکەی تر خەڵکی باشووری کوردستانن بەڵام ئیشارە بە ناوەکان نەکراوە،

بەڵام لە ماڵپەڕی روداو هاتووە کە تاوانباری ئەسلی عوسمان فەقێ مەلەکی ناسراو بە (مەلا عوسمانى هیزۆپ) کە پلانداڕێژەرى سەرەکى تیرۆرەکە بووە، فەرمانى لە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانى ئێران وەرگرتووە و گوماندەکرێت هەر خۆیشى شەهید قادر قادری خستبێتە بەر دەستڕێژى گوللە”.

لە روداویش ناوی کەسەکانی تر بڵاو نەکراوەتەوە.

 

دەقی هەواڵ لە روداو و ماڵپەڕی کوردستان و کورد

 

حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) راگەیێندراوێکى سەبارەت بە دەستگیرکرانی پێنج تۆمەتبارى دۆسیەی کوشتنی قادر قادری فەرماندەی نیزامى حزبەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت “تاوانبارانی تیرۆرکردنەکە باندێکی پێنج کەسین کە (ژنێک و چوار پیاو) بوون”.

 

لە راگەیێنداوەکەدا هاتووە “ئەو کەسانە هەموویان بە هاوکارى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن دەزگاى ئەمنیەتى حیزبی دیموکراتى کوردستان (ناسراو بە حدک سایبرى)ـەوە دەستبەسەر و دواى دانپێدانان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساخبووەتەوە. عوسمان فەقێ مەلەکی ناسراو بە (مەلا عوسمانى هیزۆپ) کە پلانداڕێژەرى سەرەکى تیرۆرەکە بووە، فەرمانى لە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانى ئێران وەرگرتووە و گوماندەکرێت هەر خۆیشى فەرماندە دیارەکەى حدکى خستبێتە بەر دەستڕێژى گوللە”.

ناوەندی “سایبری”ی حدک دەڵێت “مەلا عوسمان هیزۆپى خۆى یەکێک بە نزیکانى پێشمەرگەکانى حدک بووە و هاتووچۆى بنەماڵە پێشمەرگەکانى ئەو حیزبەى کردووە و پیلانەکانى بۆ ئەندامانى دەفتەرى سیاسى ئەو حیزبە بووە، بەڵام لەم تیرۆرەدا ئاشکرا و دەستبەسەردەکرێت”.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بڕیاروایە حدک سایبرى لە رۆژانی داهاتوودا “زانیاری وردتر” سەبارەت بە چۆنێتى و شێوازی کوشتنی قادر قادری بڵاوبکاتەوە.

رۆژی 7-3-2018 تەرمی قادر قادری، کادیر و یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)  لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە.

 

ڕاگەیەندراو لە بارەی ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە تیرۆری هاوڕێ قادر قادری

بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیەنین کە دوابەدوای ڕووداوی تیرۆری هاوڕێ قادر قادری لە شەوی ٦لەسەر٧ی مارسی ٢٠١٨ (لە نزیک “هەرتەل” لەدەوروبەری ناحیەی شکارتە)، دەزگا ئەمنی و پیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی ئەمنیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە پیوەندی و هاوکارییەکی چڕ و پڕدا، لێکۆڵینەوە لە سەرەداوە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکەیان دەست پێ کرد. بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک گومانلێکراوی پێوەندیدار بەم تیرۆرە، ناسین و دەسگیرکردنی تاوانبارانی ئەسلیی شەهید کردنی قادر قادرییان لێ کەوتەوە.

بەم جۆرە ڕای دەگەیەنین کە هەتا ئیستا ٥کەس لە تاوانبارانی ئەم کەیسە ، لە نێویاندا داڕێژەری پیلانەکە و جێبەجێکەرانی(کە ٤ کەسیان خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێکیان لە ئەسل دا خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستانە) بە هۆی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گیراون. داڕێژەری پیلانەکەش دانی بەوەدا ناوە کە بە داوا و هەماهەنگی لە گەڵ دەزگای سیخوڕی و مرۆڤکوژی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەخشەی ئەم تیرۆرەی داڕشتوە.

ئێمە وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هەوڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بە دواداچوون و دەسگیرکردنی تاوانباران، داوامان ئەوەیە قۆناغەکانی دیکەی کاروباری ئەم کەیسە و یەک لەوان دادگایی و سزادانی تاوانباران، بە خێرایی و هەر بەم جیددییەتە جێ بە جێ بکرێ.

چاوەڕوانیشمان لە حکوومەتی هەرێم، خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و هەر وەها کوردانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان ئەوەیە وشیاری پیلانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بن، با بە هەوڵی هەموو لایەکمان نیازە تیرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە لە دژی هەرێمی کوردستان و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات لەو بەشە، پووچەڵ بکەینەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

سکرتاریا

١٩/٣/٢٠١٨

٢٨/١٢/١٣٩٦

بابەتی پەیوەندی دار

بەداخەوە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێمۆکڕات قادر قادری لە باشووری کوردستان تێرۆر کرا، ساڵە نەڵۆسی

دیسان تێرۆر، دیسان ئاژاوەنانەوە لە ناو ماڵی کوردا، لە لایەن ئێرانی نەیار و داگیرکەرەوە، عارف باوەجانی

تێرۆری کاک قادر قادری و چەند پەیڤێک!!، حسێن ڕەسووڵی

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی