سەرەتا ھاتنی ڕوژی نوێی ئەم ساڵ لە ھەموو مناڵانی کوردستان پیرۆز بێ و ئاواتە خوازم مناڵانی کوردستان، ھاو تەمەنەکانی ئاوارە و پێ پەت و برسی و دەرکراوی خورماتوو و کەرکوک و ئەفرین
بە ھەموو ناوچە و دێھاتەکانەوە لەبیر نەکەن کە بوونەتە قوربانیی گەمە و شەڕ و بەرژەوەندییەکانی نێوان دەوڵەتانی زلھێزی دنیا و داگیرکەرانی کوردستان .
ھەر وەھا بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێوە وەکوو ئەندامێکی بچوکی کوردستانی خوێناویی. خۆم بە بەشداری خەم وتاڵی و بەش مەینەتی نەتەوەی کوردم ، لە ھەر سوچێکی ئەم کوردستانە خۆشەویستەم ئەزانم.
ھەر وەھا ئاواتە خوازم بە دڵ ئاواتە خوازم ئیتر پێشەنگەکانی کورد لە ھەمووی کوردستان کە خۆیان بە نوێنەری شۆرش و ئیدارە کردن و بەڕێوەبەری کوردستان و کورد دەزانن. بۆ مێژوو بۆ ئەوەی چیدی نەبنە کارتی یاری پێکەری داگیرکەرانی کوردستان ، بە پێچەوانەوە بن کە یەکەم ھەڵوێست دەبی یەکڕیزی نەتەوەیی کوردستان دەستەبەری بەدەس ھێنانەوەی متمانەی نەتەوەکەمانە.
-وەک کێو بە ھێز بوونی سیاسەت و دیپڵوماسی و ئیدارە کردن و شۆرش کردنە.
چونکە ھەموو ئەو سەرکەوتن و بە پشتدا کەوتنانە پێماندەڵێن چۆن سەرکەوتین نەتەوە و نیشتمانمان لێ ڕازیی بوون و زلھێز و داگیرکەر حیسابیان بۆ کردین و بۆ مان لە پیلان دابوون و کات وسات و شوێن سەنگەری لاوازی کوردیان چۆن دۆزییەوە و چۆنیان دەم شیرین کردن و ھەم پشتیان لە ھەرد داین وھەم ناو ماڵی کوردیان لە ھەمووی کوردستان تێکدا و ھەم خاکی کوردستانیان ئاڵ و وێر پێکرد و قوربانیێکی زۆری مناڵ و پیر و جێڵی کوردیان پێ کۆست خستین و ملکەچی داگیر کەرانی کوردستانیان بە کورد وکوردستان بە تێکڕا کردەوە و ھەموو حەقێکی مرۆڤایەتی و نرخ و گرنگی ئازادی و کەرامەتی نەتەوەیمان کە بەرھەمی ژێنۆسایدبوونمان بوو جارێکی تر ھێرشیان کردە سەر کە ھەم نەتەوە یەکگرتوەکان چاوی لێ نووقاند و پێ خوستی باورەکانی نووسراومۆرکراوی خۆیان کرد لە بەر بەرژەوەندیی گەمە مەیدانی زلھێزەکان و بەگشتی ھەمووی ئەو بە سەرھاتانە بۆ منێکی کڵۆڵی کورد کە وەک ڕۆژی ڕوون بێ؟ ئەی چۆن نابێ بۆ ئێوە یاریکارانی نێو مەیدانی سیاسی و حکومڕان و شۆرشگێڕانی ھەمووی کوردستان لە باکوور وباشوور و خۆرھەڵات و خۆرئاوای کوردستان ، ڕوون و ڕەوان بێ؟؟؟؟؟؟؟
کەوابوو دەبێ ھەم ئەو داخەی کە فایق بێکەسی نەمر کە نووسیوێتی بۆ نەتەوەی کورد کە دایم وەکوو دوڕ و زێڕ لە بەر چاو و لە بیرمان بێ، ھەر چەند وەکوو جاترەی کێوی تاڵە بەڵام مەلحەمی زۆر یەک لە برینەکانی قووڵی کوردە کە دەتوانێ چاکی کاتەوە کە دەڵێ:
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
پیس و نا پاکن لە ناو یەک بۆیە وا بێلانەیە
کە ئەو بەیتە شێعرە دەتوانێ بەشێک لە ڕاستی ئەوڕۆی ھۆی ماڵی وێرانی کوردی تێدا بەدی بکرێ و رێی دروستی بۆ وەبیندرێ و ڕووگەی ڕاست و تا ھەتایی لە بەرانبەر دا ئەو شێعرەی پیرەمێردی نەمرە بۆ کوردستان و کورد لە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستاندا بۆ وەک مەشخەڵیک کورد بیگرێتە دەست و بیر و ھزر ھەنگاوەکانی خۆی پێ قورس و قایم و دوور بینانە لە بەر ڕووناکایی ئەو مەشخەڵە بھاوێژێ، کە بە داگیرکەرانی کوردستان دەڵێ:
قور بەسەرتان ئێوە خاوەن تۆپ و تەییارەی شەڕن
میللەتی من خاوەنی تەئریخ وبیر و باوەڕن
ھەر ئەو بەییتە شێعرەی پیرە مێردی نەمرمان ھەم بە داگیرکەرانی کوردستان دەڵێ تا ئەمڕۆشی لە گەڵ و تا ھەتایەشی دەگەڵ بی ناتوانن کوردستان و کورد لە ناو بەرن .
ئاخر ھەر ئەو دوو ڕستە شێعرە بە پێزە بە نەتەوەی کوردی خۆیشی دەڵێ کوردستان و کورد دەبێ مێژوو و بیر و باوەڕی نەتەوەیی خۆی ھەر گیز لەبیر نەکا و کورد بێجگە لە ڕۆڵەکانی خۆی کە بۆ بەرگری لە مان وبوونی خۆی وخاکی خۆی دەچێتە پای سێدارە بە سەر بەررزی بۆ ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتی، تاریخ و بیر وباوەڕی نەتەوەی کورد زۆر زۆر گرنگە کە ئەگەر ھەتا سەر بە یەک ڕیزی وەکوو وانەیەکی بە ھێز و توانای ھەر قۆناخێک بیکاتە لەمپەرێکی سی چل میلیۆنی نەتەوەی کورد لە بەرانبەر داگیر کەرانی کوردستان دا .
ھەر وەک لە تاریخی نەتەوەکانی دیکەی دنیا دا بینراوە تاریخی ئەفریقای جنوبی و ھیندوستان یەک لەو وێنانەن کە مێژوو سەلماندوویەتی کە سەرکەوتوو ترین وێنەن ئەو بەشانەیان کە سەرقافڵە و نەتەوەکانیان نەک بە چەکی گەرم بەڵام بەیەکڕیزی و سوور بوون لە سەر دەرکردنی داگیرکەرانی سەردەمی خۆی .
نەتەوەی کوردیش بۆ بەرگری لە خۆی ناچارە و دەبێ ئەو شێوە لە خەباتە تاقی کاتەوە ئەوە راست ئێستا لە باشووری کوردستان دەبێ بکرێ و پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بە ھەر شێوەیەک بی دەبی بۆ بەچۆک داھێنانی داگیرکەران ئەو ئیرادەیان کە ئیرادەیەکی مەدەنیە، خەباتێکی مەدەنی گشت گیر و نەسرەوتن تا سەرکەوتن و بێ کۆڵدان و بێ پسانەوەی دەوێ ئەوەش با تاقی کرێتەوە چونکە نەتەوەی کورد لە پارچەکانی کوردستان بە ھەڵگرتنی دروشمی مافی مەدەنیانەی خۆی دەتوانێ ھەر سبەی و دوو سبەی کە نەورۆز ە دەس پێ بکا بۆ کردنەوەی قوتابخانەی کوردی لە ھەموو خۆرھەڵاتی کوردستان و خوێندنی زمانی کوردی تا ……ھتد.
ڕاستە قوربانی دەوێ بەڵام ئەگەر ئەوە سەرە تایەک بی و بیرمەندانی کورد بتوانن شێوەی مەدەنی خەباتیش ڕێک کەوێنن ، بەڵێ ئەوە ڕێک یەکێ کە مەبەستانەی شاعیری نەمرە کە دەزانێ نەتەوەی کورد بێجگە لە خۆی وبیر وباوەڕی و مێژووی خۆی کە لێک داتەوە دەزانی چ بۆتە ھۆی سەرکەوتنەکانی و چی بۆتە ھۆکاری دەستەوەستانی.
بۆیە وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز لە ھەموو ئەو قەڵەم وبیر و تێکۆشەرانەی کە بە شێوەی جیاوازەش بۆ یەک ڕیزی نەتەوەکەمان و ڕزگاری کوردستان ھەوڵدەدەن، ھیوای دەرچوون لەو ڕوژە ناخ ھێژێنانە بۆ کوردستان و کورد دەکەم.
2718 ی کوردی
2018/03/20
حەمە حەریری