Hoppa till innehåll

بۆ شەهید هەمزە بێهنام. کاروانچیەک لە خانێ

پاییزی چەتوون

لە سەر دوندی چیای ئاگری

هە ورێکی رە ش لەنگە ری گرتshehid_hemze_behnam

تەپوومژی سەر لووتکە کان

بە دەم باوە هەڵ دە ستان و بەری خۆرەتاویان لێن گرت

زریانی پیس و ساردو سڕ

ێاڵ و دۆڵی هەموو تەنی

خودای جوانی زیز بوو

دێوەزمەی بەدفەر پێکەنی

شۆرەبی لکی داچۆران

پە لکە کان یەک یەک وەرین

فریشتەی خێوە خودای جوانی

گۆنای گەشی خۆی دادڕین

لەشی سروشت لەری

سیمای شینی ئاسمان گۆرا

چەند دڵۆپێک باران وەری

نەسیم وەرە باوە شێنکە

لەشی لە نێو خوێندا شەڵاڵ

گەزیزە ئاو بخۆرە وە

لە خوێناوی سوورو زوڵاڵ

گە زیزە هاورێی پاییزە

بۆیە پاییزی چەتوون زیزە

چیای ئاگرییش سەر بەتەمە

و شین دە گێرێت بۆ ئە و ئازیزە