پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وڵه‌تی ئێراق دامه‌زرێنێت، (شێخ مه‌حموود حه‌فید) ده‌وڵه‌تی کوردستانی خوارووی راگه‌یاند
و چه‌ن وه‌زیری بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت دیاری کرد و خۆیشی پۆستی پادشایی گرته ئه‌ستۆ. پاشان ده‌وڵه‌تی ئینگلیس ده‌وڵه‌تی ئێراقی به‌و به‌شه‌ی کوردستانه‌وه که ئه‌مڕۆ پێی ئێژن کوردستانی ئێراق دامه‌زراند. رۆژنامه‌کانی به‌غا له لاپه‌ڕه‌کانی خۆیاندا هێرشیان ئه‌کرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردستان و به ده‌وڵه‌تی محه‌للی پێناسه‌یان ئه‌کرد، رۆژنامه‌کانی کوردستانیش وه‌ڵامیان ئه‌دانه‌وه.
ده‌وڵه‌تی کوردستان به پیلانی ئینگلیس له‌ناو برا و کونی داگیرکه‌ر کوردستانی کرد به لانه‌ی خۆی، به‌ڵام بۆ تاکه رۆژێکیش نه‌یتوانی بێ‌ترس و دڵه‌خورپێ له کوردستاندا حکومه‌ت بکات. پاش رمانی سیستمی پادشایی ئێراق و هاتنه سه‌رکاری سیستمی کۆماری ئێراق، له کوردستان به {رابه‌رایه‌تی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق و (سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی) شۆڕشێ له پێناو حوکمی زاتی بۆ کوردستان (خودمختاری بۆ کوردستان)} هاته ئاراوه، ئه‌م شۆڕشه (14) ساڵی خایاند، به نووسینی په‌یماننامه‌ی ئه‌لجه‌زائێر له ساڵی (1975) له نێوان (محه‌ممه‌درزا په‌هله‌وی شای ئێران) و (سه‌دام حسین سه‌رۆککۆماری ئێراق) ئه‌و شۆڕشه له به‌ریه‌ک ترازا .
ساڵێ پاش پیلانی ئه‌لجه‌زائیر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و شکسته چه‌ن لایه‌نێکی سیاسی رێکخراوه‌یه‌کیان به‌ناوی (یه‌کێه‌تی نیشتمانی کوردستان) دامه‌زرند! له‌و سه‌رده‌مه تاریکوئه‌نگوس له‌چاوه‌ی کوردستاندا که ده‌وڵه‌تانی ئێران و ئێراق شانازییان به سه‌رکه‌وتنی خۆیانه‌وه ئه‌کرد و (گه‌لی کوردیشیان نه‌ک به لاواز و شکسخواردوو، به‌ڵکو به‌هیچ نه‌ئه‌زانی)1 چه‌ن ده‌سته و تیمی (بچکۆله‌ی) پێشمه‌رگه که له چه‌ن که‌س پێکهاتبوو دڕیان به‌و شه‌وزه‌نگه‌دا و خه‌ونی سه‌رکه‌وتنی دوژمنانی کوردیان له پایه‌گا و پادگانه پر چه‌که‌کانی ئێراقدا زڕان و ده‌نگوباس و چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌ی کوردستان له ماسمێدیای جهانی بۆ نموونه: به‌شی فارسی (BBC) ده‌نگی دایه‌وه. تا ئه‌و جێگه‌ی له‌یادم بێت رادیۆ( BBC ) هه‌واڵێکی به‌و جۆره بڵاو کرده‌وه:
{چند (مهندس و تکنیسین کشاورزی که اهل لهستان) می‌باشند و در شمال عراق تحقیق می‌کردند توسط تعدادی مسلح روبوده شده‌اند)}.
پاش (2) یا (3) حه‌وتوو هه‌مان رادیو هه‌واڵی ئازاد بوونی ئه‌وانه‌ی په‌خش کرده‌وه، له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا وتی:
{(مهندسین و تکنسینهای لهستانی نزد یک سازمان سیاسی به نام (اتحادیه میهنی کوردستان) بوده‌اند که در شمال عراق بر ضد دولت عراق مبارزه می‌کنند، همگی آنها آزاد گشته‌اند، این سازمان با توجه به اینکه امکانات چندانی نداشته است در حد توان از مهندسین و تکنسینها پذیرایی نموده و موضع مبارزاتی خویش را با دولت عراق برای آنها تشریح نموده‌اند}.
ئێراقچییه‌تی سه‌رشۆڕانه
له ساڵه‌کانی (1980)دا ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه و کادران له ناو ریزه‌کانی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) رێکخراوه‌یه‌کیان دامه‌زراند به‌ناوی (ئاڵای شۆڕش)، به‌داخه‌وه به‌رنامه‌که‌یانم به‌ده‌سته‌وه نییه، به‌ڵام به وردی خوێندومه‌ته‌وه، ئامانجی ئه‌م راێکخراوه رابه‌رایه‌تیکردنی کرێکارانی ئێراق بوو، ئه‌م رابه‌رایه‌تیکردنه‌یش له گونده وێرانکراوه‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌کرا نه‌ک له‌ناو جه‌رگه‌ی کرێکارانی ئێراق له شاره‌کانی به‌غا و به‌سره…. وه‌ک بڵێی له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ئێراق و له‌ناو کرێکارانی ئێراقدا که‌سێک نه‌بووه له‌مان زاناتر و به‌تواناتر بووبێت. هه‌ڵوێستی رابه‌رایه‌تی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) له به‌رانبه‌ر ئه‌م رێکخراوه واته (ئاڵای شۆڕش) به‌و جۆره بوو که ئه‌وانه‌ی به (ئێراقچی) پێناسه ئه‌کرد و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ ساز ئه‌کردن.
ئێراقچییه‌تی سه‌ربه‌رزانه
بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به‌و باسه با له‌و (2) بابه‌ته‌ی خوار بڕوانین:

1 – { خانمی یه‌که‌می عیراق رزگاری ده‌بێت
بۆمبێکی چێندراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی هێرو ئێراهیم ئه‌حمه‌ددا ته‌قییه‌وه
تایبه‌ت (PUKmedia) 18:18: 13 – (4/5/2008)
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (4/5/2008) هێرۆ ئێبرایم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌که‌می عیراق له په‌لامارێک رزگای بوو.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک به(PUKmedia)ی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆمبێک به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی هێرۆ ئێراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌که‌می عیراقییه‌وه و له ئه‌نجامد 4 له پاسه‌وانه‌کانی بریندار بوون. هه‌روه‌ها عادل کاوه‌یس سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پارێزگاریی له خانمی یه‌که‌می عیراق سه‌باره‌ت به‌وه به (PUKmedia)ی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ساعت ( 55،9) خوله‌ک له کاتێکدا هێرۆ ئێبرایم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌که‌می عیراق به مه‌به‌ستی به‌شداریکردنی له فیستیڤاڵی رۆشنبیری (مه‌دا) بۆ هۆڵی نیشتمانی ….. بۆ بینینی فیلمی (ژانی گه‌ل) که له چوارچێوه‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌کرا بۆمبێکی چێندراو ته‌قییه‌وه به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی برینداربوونی 4 له پاسه‌وانه‌کانی که خۆشبه‌ختانه برینه‌کانیان …}.
2- {ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/10/2015 خاتوو روناك موسته‌فا خانمی یه‌كه‌می عیراق خوێندگایه‌كی سه‌ره‌تایی له‌خێوه‌تگای (ره‌شماڵی عیراق) بۆ ئاواره‌بووه‌كان له‌ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غدا كرده‌وه، هاوكات د. ڤیان فواد مه‌عسوم ئه‌ركی دابه‌شكردنی داد‌و دورمان و یارمه‌تیی و كۆمه‌كه‌كانی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ئه‌و خێوه‌تگایه دابه‌شكرد، له‌هه‌مان كاتدا تێست و پشكنینی پزیشكی بۆ نه‌خۆشه‌كان كردوو حاڵه‌تی توشبوان به نه‌خۆشی له‌ناو ئاواره‌كان تۆماركرد. دوای ئه‌و مه‌راسیمه خانمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ د. ویساب ئه‌لدلێمی سه‌رۆكی رێكخراوی ره‌شماڵی عیراق و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌و دواتر ئاواره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه، تاله‌نزیكه‌وه ئاگاداری باری گوزه‌رانی ژیانی هاووڵاتیان و ژنان و دایكانی نیشته‌جێی ئه‌و چادرگایه ببێت و له‌پێداویستییه‌كانی یه‌ك به‌یه‌كیانی كۆڵییه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی بایه‌خدانی به‌ڕێزێتی به كه‌یسی ئاواره‌بووه‌كان به‌و ئامانجه‌ی كه‌مێك باری شانی مه‌ینه‌تییه‌كانیان سوكبكرێت، بڕیاریشه خانمی یه‌كه‌می عیراق سه‌ردانی هه‌مان چادرگه‌و خێوه‌تگا بكات له‌كه‌ركوك و سلێمانی.
پێشتر خاتوو رووناك له 9ی مانگی ئازاری رابدوودا، خێوه‌تگای (ره‌شماڵی عیراقی نوێ)ی كرده‌وه، كه تایبه‌ته به له‌خۆگرتنی ئاواره‌كانی ئه‌نبار به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و لێپرسراوانی چادرگاكه، خانمی یه‌كه‌م له‌كاتی كردنه‌وه‌ی چادرگاكه له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، عیراق ده‌سته وه‌ستان نابێت له‌به‌رامبه‌ر مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ئاواره عیراقییه‌كان و كێشه‌كانیان، له‌ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆرستان بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌چه‌ندین ناوچه‌ی عیراق. راشیگه‌یاند، كێشه‌ی ئاواره‌كان كێشه‌ی هه‌موو عیراقه به‌ته‌نیا ماڵ نیه له‌سه‌ر تایه‌فه‌یه‌ك یان مه‌زهه‌بێكی دیاری كرا‌و، بۆیه به‌ره‌نگاری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌مووانه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراقمان}.
ده‌سکه‌وتی گۆمه‌ڵایه‌تی (خانمی یه‌که‌می ئێراق)
له باسی خانمی یه‌که‌می ئێراقدا، جگه له‌وه‌ی له لایه‌ن رێکخراوه‌یه‌کی کوردستانه‌وه شانازی به ئێراقه‌وه کراوه، له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زیان به که‌سایه‌تی به‌ڕێزان (هێرۆ ئێراهیم ئه‌حمه‌د) و (روناك موسته‌فا) وه‌ک دوو ژن گه‌یشتووه! که‌سایه‌تی هه‌ر که‌س له هه‌ر په‌له‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییدا چ له کاری رۆژانه‌ی خۆدی ئه‌و که‌سه و کاروباری خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌که‌ی که پێی سپێردراوه و له ئه‌ستۆی گرتووه، جا ئه‌و که‌سه له ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌دا که‌سێکی لێهاتوو بێ یا که‌متوانا و بێده‌سه‌ڵات، ئه‌و که‌سه خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆیه‌تی و جێگه‌ی رێزه!
له باسی خانمی یه‌که‌می ئێراقدا که‌سایه‌تی به‌ڕیز (هێرۆ ئێراهیم ئه‌حمه‌د) که‌وتووه‌ته ژێر سایه‌ی که‌سایه‌تی سه‌رۆککۆماری ئێراق واته به‌ڕێز (جه‌لال تاڵه‌بانی) که هاوسه‌ری بووه، هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی به‌ڕیز (روناك موسته‌فا) که‌وتووه‌ته ژێر سایه‌ی که‌سایه‌تی سه‌رۆککۆماری ئێراق واته به‌ڕێز ( فوئاد مه‌عسوم)ی ئاوسه‌ری.
به کۆتایی هاتن به ده‌وره‌ی سه‌رۆکایه‌تی (جه‌لال تاڵه‌بانی) له پۆستی سه‌رۆککۆماری ئێراق راسته‌وخۆ پله‌ی که‌سایه‌تی (هێرۆ ئێراهیم ئه‌حمه‌د) وه‌ک (خانمی یه‌که‌می ئێراق) دێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها به کۆتایی هاتن به ده‌وره‌ی سه‌رۆکایه‌تی ( فوئاد مه‌عسوم) له پۆستی سه‌رۆککۆماری ئێراق پله‌ی که‌سایه‌تی (روناك موسته‌فا)یش وه‌ک (خانمی یه‌که‌می ئێراق) نامێنت و دێته‌خواره‌وه، ئه‌م پرۆسه‌ی خانمی یه‌که‌می ئێراق که‌سانی دیکه‌یش که له پۆستی (سه‌رۆککۆماری ئێراق)دا بن له خۆ ئه‌گرێت.
(ژنی یه‌که‌می ئێراق) یا (خانمی یه‌که‌می ئێراق)؟
کۆمه‌ڵگای مرۆڤ له دوو ده‌سته‌ی (نێر) و (مێ) پێکهاتووه، وشه‌ی نێر بۆ ده‌سته‌ی (پیاو) – وشه‌ی مێ بۆ ده‌سته‌ی (ژن) به‌کار ئه‌برێ. وشه‌ی (خانم) له‌گه‌ڵ ناوی ژنێکدا دێته ئاراوه، به‌ڵام ژن بریتییه له که‌سایه‌تی که‌سێک له کۆمه‌ڵگادا ئه‌ژی! خانم پاشکۆیه بۆ رێز گرتن له ژن. نموونه (پرشنگ خانم) – ( گوڵاڵه خانم) ….
ئه‌گه‌ر له پۆستی (یه‌که‌م) له سیستمی ئه‌مڕۆی ئێراقدا بکۆڵینه‌وه، سه‌رۆککۆمار ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی وه‌های نییه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێراق به سه‌رۆکوه‌زیر دراوه. به‌و هیوایه به‌رپرسانی به‌ڕێزی {سایتی(PUKmedia) و رۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) وردتر و جوانتر بیر که‌نه‌وه.
* (گه‌لی کوردیشیان نه‌ک به لاواز و شکسخواردوو، به‌ڵکو به‌هیچ نه‌ئه‌زانی)1
ماوه‌یه‌ک پاش رێکه‌وتنی ئێران و ئێراق له ئه‌لجه‌زائیر رۆژنامه‌وانێک وتووێژێکی له‌گه‌ڵ شای ئێران ئه‌نجامدا، له‌و وتووێژه‌دا ئه‌م پرسیاره له شا کرا بوو: (کورده‌کان به‌و په‌ڕی تواناه‌وه به دژی ده‌وڵه‌تی ئێراق خه‌باتیان ئه‌کرد، تۆ بۆچ ئه‌و کاره‌ت له‌گه‌ڵ کردن و ئه‌و شکسته‌ت به‌سه‌ر هێنانن)؟
شا له وه‌ڵامدا وتبووی {( کردها در منطقه اقیلت ناچیزی بیش نبوده و نیستند). کورد له ناوچه‌دا که‌مایه‌تییه‌کی زۆر بچکۆله‌یه و بۆ ئه‌وه نابێ باسکرێ).} ئه‌و وتووێژه له رۆژنامه‌ی (کیهان – که‌یهان)دا چاپ‌کرا، به‌داخه‌وه ناوی رۆژنامه‌وانه‌که‌م له یاد نییه، پێموابێ رۆژنامه‌وانێکی (میسری) بوو.
ئه‌م چه‌ن دێڕه بۆ سایتی (PUKmedia) و رۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) ره‌وانه کراوه.
سه‌عی سه‌قزی 18/10/2015