کومیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا چوارشه‌مه 2ی دێسامبر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له ژێر سه‌ردێری ”سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئاژاوه له هه‌ریم”
پێک هێنا که تێێدا کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات و به تایبه‌تی سپای پاسداران به درێژی باس کرا. له ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا، به گشتی جه‌خت کرایه سه‌ر کرده‌وکانی کۆماری ئیسلامی که به پێچه‌وانه‌ی ئامانجانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. به کورتی، کۆماری ئیسلامی له ڕێگای سوپاوه له نێوخۆی وڵات دا مافه‌کانی مرۆڤ پێ شێل ده‌کات و له ڕێبازی ده‌ره‌وه‌شی دا یارمه‌تی به ملیشاکانی شیعه له عێراق و حیزبو‌لا له لوبنان و پشتیوانی له ڕاگرتنی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ر ده‌سه‌لات له سوریا دا ده‌کات.
لینک، دەنگی ئەمریکا بەشی کوردی