شه‌و له دامێنی قه‌ندیل و
ڕۆژ له‌گه‌ڵ شیعر‌و قه‌ڵه‌م! 
داستانی کوردیش بنووسم
ئێستا ئێژن من هه‌ڵه‌م؟
دووژمنی کورد شه‌ڕنه‌فرۆشێ
کوا من فێری ته‌شقه‌ڵه‌م؟
دژی شه‌ڕم، تینووی وڵات و قه‌ڵه‌م!
به‌ڵام سه‌یره؟
نیشانه‌ی تیری هه‌ڵه‌م؟
په‌نجه‌یه‌کم بۆ حه‌له‌م و
ئه‌ویترم بۆ قه‌ڵه‌م!
وڵاته‌که‌م دا به‌ش نه‌کرێ
چۆن په‌نا بۆ چه‌ک ده‌به‌م؟
ئه‌و ئاڵایه‌ی هه‌ڵمگرتووه
من بۆ سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌به‌م!
ئاڵای وڵاتم هه‌ڵده‌که‌م
ئی داگیرکه‌ر لاده‌به‌م!!
…. سلیمان”