Hoppa till innehåll
Hem » پەیامێکی کورت بۆ بەڕێز پیر لوقمان و چەند قسەیەک بە بێ کۆد!، عارف شێخ ئەحمەدی

پەیامێکی کورت بۆ بەڕێز پیر لوقمان و چەند قسەیەک بە بێ کۆد!، عارف شێخ ئەحمەدی

 برای بەڕێزم! لە ساییەی حکومەتی بنکە فراوان و هاوڕێی لێقەوماو و بە یاسا چەسپاو لە باشووری کوردستان، ماوەیەکی زۆرە خەریکن زەحمەت دەکێشنaref-shexahmadi-0

و بە تایبەت لە شاری سلێمانی خەڵکی کورد ئاگادار دەکەنەوە کە ئایینی باب و باپیرانی ئەم نەتەوەیە زەردەشتی بووە و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ڕابردووی بابردوو. لەمەدا بە بێ کۆد قسەمان یەکە کە زەردەشت کۆنترە! جەنابی پیر لوقمان جەنابت ئازادی تەنانەت بانگەواز بۆ هەر ئایین و مەکتەبێکی فکریی بکەیت ئەگەر ئایینی دار و درەخت پەرەستیش بێت”نەچڕالیسم” و کەس ناتوانێ ڕێگری لە جەنابت و لایەنگرانت بکات، بەڵام ئەم کارەت بە لای منەوە،

یەکەم: خزمەت بە ناسیۆنالیزمی ئێرانی دەکات و ئەوەتی بەڕێزتان ئەم کارەتان دەست پێکردووە، نازانم ئاگادارن یا خود نا عەجەم دەڵێن ئەوە ئایینی ئێمەیە و هی کورد نیە و دەیانهەوێت دەوڵەتی پێ ساغ بکەنەوە.!! یان شووڤێنیستە فارسەکان دەڵێن ئەوە بەڵگەیە کە هەموو خاکی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئێران و کوردیش ئێرانین.

ئەمەش بەڵگەیەک لە لایەن عەجەمێکی ناڕازی کە لە سەنتەری زەردەشتییەکانی ستۆکهۆڵم بڵاو کراوەتەوە:

دووهەم:

جەنابی پیر لوقمان لە هەلوومەرجێکدا جەنابتان ئەم کارەتان دەستپێکردووە کە باشووری کوردستان تووشی دەیان قەیران هاتووە و خەڵکی کورد لە جیاتی ئەوەی پێویستی بە گەڕانەوە بۆ ئایینی باب و باپیرانی بێت، پێویستی بە سڕینەوەی عەقڵیەتی عەشاییری باب و باپیرانیەتی. ئێوە مانان ئایینی ئیسلام بە ئایینێکی عەڕەبی و دواکەوتوو دەزانن.برای بەڕێزم ئەوندەی من خوێندنەوەم هەبێت، ئایینی زەردەشتیش عەجەمی و ێرانیە و زۆر کێشەی تێدایە کە خوودی زەردەشتییەکان لەوانە موبیدی ناسراو و کۆچ کردوو ”ڕۆستەم شەهزادی” و لە ئێستاشدا موبید ”کوورش نیکنام” کە نوێنەری زەردەشتییەکانی ئێرانە لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی، خۆیان دەڵێن ئایینی زەردەشتی وەڵامدەرەوەی ئەم سەردەمە نەبوو!

ئێستا بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیرانی کورد ڕەخنە لە حەدیسی خواردنەوەی شیرمیزی حوشتر دەگرن لە ئیسلامدا، کەچی لە ئایینی زەردەشت”گمیز” یان خواردنەوەی میزی مانگای بە فەرمی و بە دەق هەیە!

نامهەوێت قسەت دەگەڵ بە زۆراندا بدەم بەڵام وەک کەسێک کە ئاگاداریم لە ئایین هەبێت تا ڕادەییەکی دیاریکراو، ئەگەر ئیسلام کۆنە پەرەستی بێت، دەی براکەم گڕانەوە بۆ پێش ئیسلام ناوی چی دەبێت؟!

بۆیە تکاتان لێ دەکەم ئەگەر هەر دەتانهەوێت کارێک بۆ مڕۆڤی کورد بکەن لە جیاتی کردنەوەی سەنتەری وا من دەتوانم لە خزمەتدا بم، پێکەوە لە کوردستان مەکتەبێک یا خود سەنتەرێک بکرێتەوە منداڵی کورد لە سەرەتادا فێر بێت، ڕەخنە بگرێت، داوای مافی خۆی بکات و داوای سڕینەوەی عقڵی باب و باپیرانی بکات لە حکومداری و سیاسەت و …هتد.

یان هەموومان داوا بکەین فەرهەنگستانی زمانی کوردی بکرێتەوە کە تا ئێستاش بوونی نیە لە کوردستان و هەموو سەر دەرکەی دووکانەکان و بە نووسراوەی سەر دەرکەی سەنتەری زەردەشتیانی کوردستانیش کە جەنابت لەوێندەر کار دەکەیت ڕێزمانێکی ستانداردی نیە. جەنابی پیر لوقمان خەڵکی کوردستان پێویستیان بە ئاو و کارەبا و خرمەتە تاوەکوو سەرەتا وەک شارۆمەندێکی ئاسایی وەڵاتان بتوانن بژین و دواتر بیر بکەنەوە کە بگەڕێنەوە بۆ ئایینی پێش ئیسلام یان خود پێویست بە هیچ ئایینێک نیە…!

pir-luqman

وێنە: پیر لوقمان

بۆیە هیوادارم جەنابتان وەک کوردێکی زەردەشتی ڕەخنەکەم قەبووڵ بکەیت کە سێ کوچکەی پیرۆزی فەروەهەر واتە هوومت، هووخت، هوورشت ـ لای بەڕێزتان بە بێ کود دەخێندرێتەوە و هیوادارم تووڕە نەبن.

ـــــــــــــــــــــ………….ــــــــــــــــــــــــــــــــ

پێشمەرگەکان

بابەتی پەیوەندی دار، وەرگیراو لە ماڵپەڕی ئاوێنە

پیر لوقمان: ژماره‌ی ئەوانەی بون بەزەردەشتی هێند زۆرن، رەنگە خەڵك بڕوا نەكات

پیر لوقمان: 300 هەزار كەس بون بەزەردەشتی لەهەرێمی كوردستان

20 کانونی یەکەم, راپۆرت کوردستان

نزیكەی چوار مانگ دەبێت یەكەمین ناوەندی ئایینی زەردەشتی لەهەرێمی كوردستان‌و لەشاری سلێمانی كراوەتەوە، بەوتەی سەرۆكی ئەو ناوەندەش ڕۆژ بەڕۆژ گەڕانەوە بۆئاینی زەردەشی لەزیادبوندایە ئەو دەڵێت ”كورد بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ ئاینی خۆی”.

 

رێژەی ئەوانەی بون بەزەردەشتی هێند زۆرە، رەنگە خەڵك بڕوا نەكات” 300 هەزار كەس بون بەزەردەشتی لەهەرێمی كوردستان  نزیكەی چوار مانگ دەبێت یەكەمین ناوەندی ئایینی زەردەشتی لەهەرێمی كوردستان‌و لەشاری سلێمانی كراوەتەوە، بەوتەی سەرۆكی ئەو ناوەندەش ڕۆژ بەڕۆژ گەڕانەوە بۆئاینی زەردەشی لەزیادبوندایە ئەو دەڵێت ”كورد بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ ئاینی خۆی”. ئا: وریا جەمال  پیر لوقمان كەریم سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی لەشاری سلێمانی، كە بەرگی كوردی پۆشیوەو فەقیانەكانی بەرداوەتەوەو لەژورە تایبەتەكەیدا كە وێنەیەكی گەورەی زەردەشت بەدیوارەكەیدا هەڵواسراوە، ئاماژە بەوە دەكات كە دوای خوێندنەوەیەكی زۆر، دوای گەڕانێكی زۆر گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی فەرهەنگی كورد پێویستە دەستكاری بكرێت، ئەو وتی ”دەبێت ویژدانی كورد دەستكاری بكرێت، ئەویش بەگەڕانەوە بۆ خود، پێویستە ئایینەكەمان بگێڕینەوەو تاك لەسەر بنەمای مێژوی خۆی هەڵدەهێنجین”. وتیشی ”گەڕانەوە بۆ خودی ئەقڵی كورد، ئەم ناوەندەی لێكەوتۆتەوە، كە بەفەرمی كاردەكەین‌و لەوەزارەتی ئەوقاف نوێنەرمان هەیە”. ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوان كەس لەدەوری خۆیان بەزۆر كۆناكەنەوە‌و بەكەسیش ناڵین وەرە ببە بەزەردەشتی، پیر لوقمان وتی ”خەڵك بۆ خۆی دێت، لەهەمو شارو شارۆچكەكان ئێمە ئەنجومەنمان هەیە، كۆڕو سیمینار دەكەین، لەگوندەكان ماڵ بەماڵ دەگەڕێین‌و ژمارەیەكی زۆر كادێری زەردەشتی پێگەیەندراوە، ئێمە بانگەشە ناكەین، تەنها باسی شتەكانی خۆمان دەكەین”. پیر لوقمان ئەوەش رەتدەكاتەوە كە ئەوان لەلایەن حزبەكانی دەسەڵاتەوە دروستكرابن، ناوبراو وتی ”ئەو كەسانەی وادەڵین پێوستە خۆیان لەزەردەشتیی تێبگەن كە چیە، رۆژانە دەیان كەس لەكچ‌و كوڕ پشتوێنیان بۆ دەبەسترێت”. وتیشی ”خۆ پڕۆسەكە هەر لێرە نیە لەئەوروپاش هەیەو تەواوی كوردی گرتۆتەوە لەهەر چوار پارچەی كوردستان، وەك زەردەشت دەڵێت لەبەرامبەر تاریكیدا شمشیر هەڵناكێشم چرایەك دادەگیرسێنم”.  پیر لوقمان باس لەوە دەكات كە ئەوان دژی ستەمكارین‌و خۆشەویستی‌و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیان دەوێت، ئەو وتی ”ئێمە كە دەست نابەین بۆ كەس، كەسیش بۆی نیە دەست بۆ ئێمە بەرێت”. سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی لەسلێمانی دەربارەی سەرچاوەی داراییان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كۆمەڵێك خەڵك هاوكاری دارایی ناوەندەكەیان دەكات، لەگەڵ چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی، ئەو وتی ”تاكو ئێستا داوامان لەهیچ حزب‌و رێكخراوێك نەكردوە كە هاوكاریمان بكات، داوامان تەنیا لەدەسەڵاتی كوردی كردوە”.  سەبارەت بەڕێژەی ئایندارانی زەردەشتی لەهەرێمی كوردستان،  پیر لوقمان وتی ”رێژەكە زۆر زۆرە، لەهەر شارێكی باشوری كوردستان بەلانیكەمەوە 100 هەزار كەس بون بەزەردەشتی، رێژەكە هێند زۆرە رەنگە خەڵك بڕوا نەكات”. وتیشی ”زۆرینەی ئەوانەی دێن دەبن بەزەردەشتی، ژن‌و خوێندەوارو گەنجەكانن، نزیكەی 68%ی ئەوانەی دەبنە زەردەشتی ژنن”. ناوبراو هێما بۆ ئەوەش دەكات كە بڕیاریانداوە لەشوێنە مێژوییەكان ئاتەشگا نەكەنەوە، چونكە هەر شتێك بەرامبەر ئاتەشگاكە بكرێت زیان بەر شوێنە مێژوییەكە دەكەوێت، ئەو وتی ”داوامان لەحكومەت كردوە لەشوێنێكدا كە خۆمان دیاریمان كردوە دۆنمێكمان بداتێ‌، خۆمان دەیكەین بەئاتەشگا”. پیرلوقمان رەخنە لەحكومەتی هەرێم‌و وەزارەتی ئەوقافیش دەگرێت كە هیچ هاوكاریەكی نەكردون، بەڵكو خۆیان داوایان كردوە نوێنەریان هەبێت، ئەو وتی ”ئەو شتانەی داواشمان كردەوە هیچی جێبەبەجێ‌ نەكراوە، دەتوانین شت بكەین، بەڵام دەمانەوێت لەرێگەی یاساییەوە بێت، هیچ ناكەین لەچوارچێوەی یاسادا نەبێت”. سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی ئەوەش رەتدەكاتەوە كە زەردەشتی ئاگرپەرست بن، بەڵكو باوەڕیان بەپیرۆزیی ئاوو خاك‌و هەواو ئاگرە، نەك ئەوەی بیپەرستن، چونكە پەرستش لەدیدی ئەوانەوە كۆیلایەتییە. پیر لوقمان پێیوایە ئەوە چاوەڕواننەكراو بو كە بەو شێوەیە پێشوازی لەئایینی زەردەستی بكرێت، ئەو وتی ”سەرەتا وامدەزانی من بەتەنیام، لەماوەی تەنها یەك مانگدا هەزاران كەس كۆبونەوە لەتەواوی كوردستاندا، پۆل پۆل لەبەشەكانی تری كوردستانەوە هاتون بۆ ئێرە، ئەوە چاوەڕواننەكراو بو بۆ ئێمە”. وتیشی ”ئێمە لەسلێمانی لەشوێنێكی پارێزراوداین‌و پارێزگاری لەخۆمان دەكەین، تا ئێستا هیچ حاڵەتێك روینەداوە، چونكە ئێمە هیچ ناڵێین تاهیچ روبدات، تۆ كاتێك سوكایەتی بەكەس ناكەیت كەسیش سوكایەتیت پێناكات، خۆشەویستی دەبەخشینەوە”. دەربارەی ئەوەی لەزیادبونی زیاتری زەردەشتیەكاندا چاوەڕێی كاردانەوە ناكەن، پیر لوقمان وتی ”باوەڕ ناكەم زەردەشتیی كێشە دروست ناكات، دژی كەس قسە ناكەین، مەگەر بەزۆر هەڵبكوتنە سەرمان، ئەوەش شتێكی ترە”. سەبارەت بەوەی بۆچی تاكو ئێستا خۆیان دەرنەخستوە كە رێژەكەیان ئەوەندە زۆرە؟ سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی لەسلێمانی دەڵێت ”ئێمە چاوەڕێی یەك شت دەكەین كە تایبەتە بەپرسی خاك بەتایبەتی لەباشوری كوردستان، چاوەڕێ‌ دەكەین بزانین كێشەی خاك ئەوانەی داگیریان كردەوە بەشمشێر تائێستاش سەرمان دەپەڕێنن؟ هەڵوێستی حكومەتی هەرێم چیە لەسەر ئەو خاكە؟ دوای ئەوە بڕیاری خۆمان ئەدەین‌و چالاكیەكانمان فراوانتر دەكەین”.        

 

ئا: وریا جەمال

 

پیر لوقمان كەریم سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی لەشاری سلێمانی، كە بەرگی كوردی پۆشیوەو فەقیانەكانی بەرداوەتەوەو لەژورە تایبەتەكەیدا كە وێنەیەكی گەورەی زەردەشت بەدیوارەكەیدا هەڵواسراوە، ئاماژە بەوە دەكات كە دوای خوێندنەوەیەكی زۆر، دوای گەڕانێكی زۆر گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی فەرهەنگی كورد پێویستە دەستكاری بكرێت، ئەو وتی ”دەبێت ویژدانی كورد دەستكاری بكرێت، ئەویش بەگەڕانەوە بۆ خود، پێویستە ئایینەكەمان بگێڕینەوەو تاك لەسەر بنەمای مێژوی خۆی هەڵدەهێنجین”.

 

وتیشی ”گەڕانەوە بۆ خودی ئەقڵی كورد، ئەم ناوەندەی لێكەوتۆتەوە، كە بەفەرمی كاردەكەین‌و لەوەزارەتی ئەوقاف نوێنەرمان هەیە”.

 

ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوان كەس لەدەوری خۆیان بەزۆر كۆناكەنەوە‌و بەكەسیش ناڵین وەرە ببە بەزەردەشتی، پیر لوقمان وتی ”خەڵك بۆ خۆی دێت، لەهەمو شارو شارۆچكەكان ئێمە ئەنجومەنمان هەیە، كۆڕو سیمینار دەكەین، لەگوندەكان ماڵ بەماڵ دەگەڕێین‌و ژمارەیەكی زۆر كادێری زەردەشتی پێگەیەندراوە، ئێمە بانگەشە ناكەین، تەنها باسی شتەكانی خۆمان دەكەین”.

 

پیر لوقمان ئەوەش رەتدەكاتەوە كە ئەوان لەلایەن حزبەكانی دەسەڵاتەوە دروستكرابن، ناوبراو وتی ”ئەو كەسانەی وادەڵین پێوستە خۆیان لەزەردەشتیی تێبگەن كە چیە، رۆژانە دەیان كەس لەكچ‌و كوڕ پشتوێنیان بۆ دەبەسترێت”.

 

وتیشی ”خۆ پڕۆسەكە هەر لێرە نیە لەئەوروپاش هەیەو تەواوی كوردی گرتۆتەوە لەهەر چوار پارچەی كوردستان، وەك زەردەشت دەڵێت لەبەرامبەر تاریكیدا شمشیر هەڵناكێشم چرایەك دادەگیرسێنم”.

 

 پیر لوقمان باس لەوە دەكات كە ئەوان دژی ستەمكارین‌و خۆشەویستی‌و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیان دەوێت، ئەو وتی ”ئێمە كە دەست نابەین بۆ كەس، كەسیش بۆی نیە دەست بۆ ئێمە بەرێت”.

 

سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی لەسلێمانی دەربارەی سەرچاوەی داراییان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كۆمەڵێك خەڵك هاوكاری دارایی ناوەندەكەیان دەكات، لەگەڵ چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی، ئەو وتی ”تاكو ئێستا داوامان لەهیچ حزب‌و رێكخراوێك نەكردوە كە هاوكاریمان بكات، داوامان تەنیا لەدەسەڵاتی كوردی كردوە”.

 

 سەبارەت بەڕێژەی ئایندارانی زەردەشتی لەهەرێمی كوردستان،  پیر لوقمان وتی ”رێژەكە زۆر زۆرە، لەهەر شارێكی باشوری كوردستان بەلانیكەمەوە 100 هەزار كەس بون بەزەردەشتی، رێژەكە هێند زۆرە رەنگە خەڵك بڕوا نەكات”.

 

وتیشی ”زۆرینەی ئەوانەی دێن دەبن بەزەردەشتی، ژن‌و خوێندەوارو گەنجەكانن، نزیكەی 68%ی ئەوانەی دەبنە زەردەشتی ژنن”.

 

ناوبراو هێما بۆ ئەوەش دەكات كە بڕیاریانداوە لەشوێنە مێژوییەكان ئاتەشگا نەكەنەوە، چونكە هەر شتێك بەرامبەر ئاتەشگاكە بكرێت زیان بەر شوێنە مێژوییەكە دەكەوێت، ئەو وتی ”داوامان لەحكومەت كردوە لەشوێنێكدا كە خۆمان دیاریمان كردوە دۆنمێكمان بداتێ‌، خۆمان دەیكەین بەئاتەشگا”.

 

پیرلوقمان رەخنە لەحكومەتی هەرێم‌و وەزارەتی ئەوقافیش دەگرێت كە هیچ هاوكاریەكی نەكردون، بەڵكو خۆیان داوایان كردوە نوێنەریان هەبێت، ئەو وتی ”ئەو شتانەی داواشمان كردەوە هیچی جێبەبەجێ‌ نەكراوە، دەتوانین شت بكەین، بەڵام دەمانەوێت لەرێگەی یاساییەوە بێت، هیچ ناكەین لەچوارچێوەی یاسادا نەبێت”.

 

سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی ئەوەش رەتدەكاتەوە كە زەردەشتی ئاگرپەرست بن، بەڵكو باوەڕیان بەپیرۆزیی ئاوو خاك‌و هەواو ئاگرە، نەك ئەوەی بیپەرستن، چونكە پەرستش لەدیدی ئەوانەوە كۆیلایەتییە.

 

پیر لوقمان پێیوایە ئەوە چاوەڕواننەكراو بو كە بەو شێوەیە پێشوازی لەئایینی زەردەستی بكرێت، ئەو وتی ”سەرەتا وامدەزانی من بەتەنیام، لەماوەی تەنها یەك مانگدا هەزاران كەس كۆبونەوە لەتەواوی كوردستاندا، پۆل پۆل لەبەشەكانی تری كوردستانەوە هاتون بۆ ئێرە، ئەوە چاوەڕواننەكراو بو بۆ ئێمە”.

 

وتیشی ”ئێمە لەسلێمانی لەشوێنێكی پارێزراوداین‌و پارێزگاری لەخۆمان دەكەین، تا ئێستا هیچ حاڵەتێك روینەداوە، چونكە ئێمە هیچ ناڵێین تاهیچ روبدات، تۆ كاتێك سوكایەتی بەكەس ناكەیت كەسیش سوكایەتیت پێناكات، خۆشەویستی دەبەخشینەوە”.

 

دەربارەی ئەوەی لەزیادبونی زیاتری زەردەشتیەكاندا چاوەڕێی كاردانەوە ناكەن، پیر لوقمان وتی ”باوەڕ ناكەم زەردەشتیی كێشە دروست ناكات، دژی كەس قسە ناكەین، مەگەر بەزۆر هەڵبكوتنە سەرمان، ئەوەش شتێكی ترە”.

 

سەبارەت بەوەی بۆچی تاكو ئێستا خۆیان دەرنەخستوە كە رێژەكەیان ئەوەندە زۆرە؟ سەرۆكی ناوەندی زەردەشتی لەسلێمانی دەڵێت ”ئێمە چاوەڕێی یەك شت دەكەین كە تایبەتە بەپرسی خاك بەتایبەتی لەباشوری كوردستان، چاوەڕێ‌ دەكەین بزانین كێشەی خاك ئەوانەی داگیریان كردەوە بەشمشێر تائێستاش سەرمان دەپەڕێنن؟ هەڵوێستی حكومەتی هەرێم چیە لەسەر ئەو خاكە؟ دوای ئەوە بڕیاری خۆمان ئەدەین‌و چالاكیەكانمان فراوانتر دەكەین”.   .